سه‌رۆك بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، له رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند: "له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوولی 2018، له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا، په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا و ئه‌مڕۆش سه‌رۆكی هه‌رێم سوێندی یاسایی خوارد".
هه‌روه‌ها گووتی: "دواتریش هه‌نگاوه‌كانی دامه‌زراندنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات، پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی كرد و رایگه‌یاند، وێڕای هیوای سه‌ركه‌وتن، به هه‌موو توانایه‌كیش پشتگیریی ده‌كه‌م".
داواشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی و فیدراڵی كرد، هه‌رچی زووتره ئه‌و كێشانه‌ی ماون چاره‌سه‌ری بكه‌ن، به‌تایبه‌ت كه له‌ناوچه كوردستانییه‌كانییەكانی ده‌ره‌وی ئیداره‌ی هه‌رێم هه‌یه، كه ماوه‌یه‌كه قووڵتر ده‌بن و جێگه‌ی مه‌ترسی جددین، ئه‌وه‌ش پێویستی به حیكمه‌ت و تێگه‌یشتنی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق ھەیە به گوێره‌ی ده‌ستوور.
روونیشی كرده‌وه، داعش تووشی شكستی گه‌وره بووه، به‌ڵام ماوه و مه‌ترسییه‌كانی ماوه و خۆی رێكده‌خاته‌وه، مه‌ترسییه‌كه‌شی نه‌ك هه‌ر له سه‌ر عێراق و هه‌رێم هه‌یه، به‌ڵكو ناوچه‌كه جیهانیش هه‌یه.
بۆیه پێویسته رێگری بكرێت له دووباره بوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی 2014.
له باره‌ی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش رایگه‌یاند، پێویسته هه‌مووان به یه‌كه‌وه گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و هاوكار بن.