وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداری جدی له ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، داعش خۆی رێكخستووه‌ته‌وه و له هه‌ندێك ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هێز بووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا توانای ئه‌نجامدانی هێرشی به‌رفراوانی نییه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی بی ئێسی ئه‌مریكی، مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هۆشداریدا و رایگه‌یاند، رێكخراوی داعش له هه‌ندێك ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هێز بۆته‌وه.
ئاشكراشی ده‌كات، چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه خۆیان رێكخستووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا توانای ئه‌وه‌یان نییه هێرشی گه‌وره و به‌رفراوان ئه‌نجام بدات.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌كاتێكدایه، له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا رێكخراوی داعش چه‌ندین هێرشی خۆكوژیی ئه‌نجامداوه، به‌تایبه‌تی له ئه‌فغانستان و سووریا. له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش، ته‌نیا له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه زیاتر له 10 هێرشیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری پارێزگای كه‌ركووك ئه‌نجامداوه، كه له ژێر كۆنترۆڵی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كاندان.
H.B