پەرلەمانی عێراق تاوتوێی "پێشێلکارییەکانی ئەمەریکا" دەکات

پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

له‌گه‌ڵ توندبوونی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مەریكا و ئێران، هاوپه‌یمانێتی فه‌تح و سائیروون سوورن له‌سه‌ر تاوتوێكردنی پرۆژه‌ یاسای ده‌رچوونی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراقدا.

سبەی پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و وەك ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگریش دەڵێت، پێشێلكارییەكانی ئەمەریكا، یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە دەبێت.

كەریم علێوی ئەندامی، لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بڕیارە سبەی شەممە پەرلەمان كۆببێتەوە و دەستێوەردان و پێشێلكارییەكانی ئەمەریكاش، یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە دەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لیژنەكەیان و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی ھەردوو ھاوپەیمانێتی فەتح و سائیرون، سوورن لەسەر تاوتوێكردنی پڕۆژە یاسای دەرچوونی ھێزەكانی بیانی لە عێراق.

H.J