فڕۆكه‌كانی توركیا چیای قه‌ره‌چووغیان بۆردومان كرد
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا بۆردومانی چیای قه‌ره‌چووغیان له نزیك كه‌مپی مه‌خموور كرد.
له لێدوانیان بۆ كوردستان24، ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی نیشته‌جێی كه‌مپی مه‌خموور رایانگه‌یاند، كاتژمێر 12:13 خوله‌كی دوای نیوه‌شه‌وی رابردوو، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی توركیی به ئاسمانی كه‌مپی مه‌خمووردا سووڕاونه‌ته‌وه و بۆردومانی چیای قه‌ره‌چووغیان كردووه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگیەکانی توركیا چەندین ئامانجی پەکەکەیان لە چیای قەرەچووغ بۆردومان کردووە و زیانی زۆریان پێگەیاندوون.
دیمه‌نی ساته‌وه‌ختی بۆردومانی شه‌وی رابردووی چیای قه‌ره‌چووغ:
روونیشیكرده‌وه، خه‌ڵكی نیشته‌جێی كه‌مپه‌كه دوای بۆردومانه‌كه چوونه‌ته چیای قه‌ره‌چووغ بۆ ئه‌وه‌ی بزانن زیانی بۆردومانه‌كه چین.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، میدیاکانی نزیکە لە پەکەکەش بڵاویان کردووەتەوە، کە بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا سێ هاووڵاتی برینداربوون.
كه‌مپی مه‌خموور تایبه‌ته به‌و هاووڵاتییه كوردانه‌ی له ده‌یه‌ی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له باكووری كوردستانه‌وه وه‌ك په‌نابه‌ر روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
مه‌خموور ده‌كه‌وێته باشووری خۆرئاوای شاری هه‌ولێر و كه‌مپی په‌نابه‌ران له دامێنی چیای قه‌ره‌چووغه و له سه‌ر چیاكه‌ش چه‌ند خاڵێكی سه‌ربازی په‌كه‌كه هه‌یه و توركیا ناو به ناو بۆردومانی كه‌مپه‌كه و چیای قه‌ره‌چووغ ده‌كات.
له سه‌ره‌تای ساڵی 2017دا پارتی كرێكارانی كوردستان نزیكه‌ی 20 ره‌بایه‌ی له چیای قه‌ره‌چووغ درووست كرد و هاووڵاتیانی مه‌خموور و قائیمقامی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ش له لێدوانیان بۆ كوردستان24 نیگه‌رانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و هه‌نگاوه‌ی په‌كه‌كه ده‌ربڕی و رایانگه‌یاند، په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت ناوچه‌كه بكاته قه‌ندیلی دووه‌م.
هاوكات له 13ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2018دا سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، پێویسته كه‌مپی مه‌خموور تێك بدرێت.
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ته‌نیا قه‌ندیل نییه و بابه‌تی مه‌خمووریش له ئارادایه. مه‌خموور هێلانه‌ی په‌كه‌كه‌یه. ئێستا 12 بۆ 13 هه‌زار كه‌سی تێدایه. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ئیدی له‌م كاره بێزار بووه. ده‌یه‌وێت ئه‌وێ تێكبدات".
دواین بۆردومانی سوپای توركیا له 13ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2018دا بوو، كه به هۆیه‌وه زیانی گیانی و ماڵی زۆر به‌ر خه‌ڵكی په‌نابه‌ری كه‌مپه‌كه كه‌وت.
هه‌روه‌ها له 6ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2017شدا فڕۆكه‌كانی توركیا ئه‌و كه‌مپه‌یان بۆردومان كرد و له ئاكامدا شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی زۆری خانووی نیشته‌جێبووانی كه‌مپه‌كه‌ش رووخان.
توركیا رایگه‌یاندووه، ئه‌و كه‌مپه بووه‌ته ناوه‌ندی پێگه‌یاندنی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و دوای ته‌واوكردنی خولی تایبه‌ت له‌وێوه گه‌نج ره‌وانه‌ی ریزه‌كانی په‌كه‌كه ده‌كرێن.