وەزیری دەرەوەی سعوودییە: ئەمەریکا نەک ناکشێتەوە بەڵکو پێگەی خۆی بەهێزتر دەکات

عادل جوبەیر رەتی دەکاتەوە ئەمەریکا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبهێڵێت

K24 – هه‌ولێر:

عادل جوبەیر، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی سعودیە رەتیکردەوە ئەمەریکا لە رۆژھەڵاتی ناوەراست بکشێتەوە.

عادل جوبەیر لە پانێڵێک لە داڤۆس رایگەیاند، کاتێک سەرۆک ترەمپ رایگەیاند لە سوریا دەکشێتەوە لەھەمانکاتدا پاڵپشتی ئاسمانی دەدایە کورد و چەند سەربازێکی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی بیرە نەوتەکان ھێشتەوە.

راشیگەیاند، ئەمەش بۆ ئەوەبوو رژێمی ئەسەد دەستی پێیان نەگاتەوە. کەواتە ھەموو ھەنگاوەکانی ئەمەریکا ئەوە دەسەلمێنن ئەمەریکا شوێنپێی خۆی لە ناوچەکە قایمتر دەکات نەک بە پێچەوانەوە.

دووپاتیشکردەوە، ھەموو کەس دەیوت ئەمەریکا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکشێتەوە و ئێمە دوای ئەمەریکا چی دەکەین، بەڵام سەرۆک ترەمپ نزیکەی 5 ھەزار سەربازی نارد بۆ سعودیە.

روونیشکردەوە، ئەمەریکا ژمارەی ھێزەکانی دوو ھێندە لێکرد، کەشتی جەنگی ناردە کەنداو و سیستمی دژە مووشەکی بالیستیشی لە سعودیە جێگیر کردووە.

H.J