به هه‌ماهه‌نگی نێوان پۆلیسی کۆیه و پۆلیسی کەسنەزان "بكوژێك" ده‌ستگیركرا
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، به هه‌ماهه‌نگی نێوان پۆلیسی كۆیه و پۆلیسی كه‌سنه‌زان، بكوژێك ده‌ستگیركرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیس ئاماژه به‌وه كراوه، رۆژی 11ی نیسان/ ئه‌پریلی 2019، ته‌رمی كه‌سێك به‌ناوی "بیلال عه‌بدولڕه‌حمان"، ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له سنووری بنكه‌ی پۆلیسی كهسنهزار دۆزرایه‌وه، كه شوێنه‌واری به‌ركه‌وتنی گورزی كوشنده به‌سه‌ریه‌وه دیار بووه.
پۆلیس راشیگه‌یاند، ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه جێهێڵدرابوو و هیچ كه‌سێك به‌هۆیه‌وه ده‌ستگیر نه‌كرابوو، دواتر ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه كراوه و ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 19ی نیسان/ ئه‌پریلی 2019، پۆلیسی كۆیه "بكوژه‌كه‌ی ده‌ستگیركردووه، به‌ناوی "ع. ا" ته‌مه‌ن 47 ساڵ.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، له لێكۆڵینه‌وه سهرهتاییهكانهكان، تۆمه‌تبار دانی به "تاوانه‌كه‌یدا" ناوه و هۆكاری كوشتنه‌كه‌شی بۆ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
ئێستاش "بكوژه‌كه" په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و به گوێره‌ی مادده‌ی 406 له یاسای سزادان ده‌ستگیركراوه.
ئ. م