نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و دۆست و هاوبیرانی كۆچكردووی كرد و تێیدا جه‌خت ده‌كاته‌وه: "مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز به به‌رهه‌مه‌كانی زیندوو ده‌مێنێته‌وه".
نێچیرڤان بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "بەداخەوە ئەمڕۆ هەواڵی كۆچی دواییی بیرمەند، زانستكار و نووسەری ناوداری نەتەوەكەمان، پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەزمان پێگەیشت. بەو بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە ئێوە و هەموو خزم، دۆست و هاوبیرانی مامۆستا جەمال نەبەز دەكەین، لە خوای مەزن داوكارین دڵنەواییی هەموو لایەك بدات. حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هه‌ر ئاسانكارى و هاوكارییەك بۆ ڕێوڕەسمی ناشتنى، ئامادەیە".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی دووپات ده‌كاته‌وه، "مامۆستا جەمال نەبەز، زانستكارێكی گەورەی گەلەكەمان بوو، لە بزووتنەوەی هزری و ڕامیاریی كورد، لە ناساندن و پشتیوانیكردن لە شۆڕشی كوردستان، داوا ڕەواكانی میللەتەكەی لە تاراوگە و ناوەندە ڕۆشنبیرییەكانی ئەوروپا و لە بڵاوكردنەوەی بیر و هۆشیاریی نەتەوەییدا ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبووە".
له كۆتایی په‌یامه‌یدا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات، "كتێب و بەرهەمە زۆرەكانی لە بواری هزری و ڕۆشنبیری و زمانەوانیدا، وادەكەن یاد و ناوی پرۆفیسۆر دكتۆر جەمال نەبەز هەمیشە بە زیندوویی بمێنێتەوە".
ئەمڕۆ شەممە 08/12/2018، جەمال نەبەز، نووسەر، رۆشنبیر و مێژوونووسی ناوداری کورد لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
H.B