ماكرۆن داواى "گفتوگۆى نه‌ته‌وه‌يى" له خۆپيشانده‌ران ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، ئمانوێڵ ماكرۆن سه‌باره‌ت به كۆتايهێنان به خۆپيشاندانى هێله‌ك زه‌رده‌كان په‌يامێكى ئاراسته‌ى هاووڵاتيانى وڵاته‌كه‌ى كرد.
له په‌يامه‌كه‌يدا سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا سه‌باره‌ت به پرسى باج، كابينه‌ى حكومه‌ت، گۆڕانكارييه‌كانى ژينگه و چالاكييه مه‌ده‌نييه‌كان پرسيارى ئاراسته‌ى هاووڵاتيان كردووه.
ماكرۆن په‌يامه‌كه‌ى به ناونيشانى "گفتوگۆی نەتەوەیی" بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا داوايكردووه زۆرترين كه‌س له‌و گفتوگۆيه‌دا به‌شدارى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه كاره‌كانى ده‌وڵه‌ت و حكومدارى رێكبخرێنه‌وه.
ماوه‌ى 9 هه‌فته‌يه هه‌زاران هاووڵاتى فه‌ره‌نسا به هۆى خراپى گوزه‌ران و زيادبوونى رێژه‌ى باج له‌سه‌ريان له پاريس و ژماره‌يه‌ك شارى ديكه‌ى فه‌ره‌نسا ده‌ستيانكردووه به خۆپيشاندان.
پڕۆژەی " گفتوگۆی نەتەوەیی" لە لایەن حکوومەتی فه‌ره‌نسا پێشنياز کراوە و بڕياره سبه‌ى ده‌ست به جێبه‌جێكردنى بكرێت، له‌و ميانه‌يه‌دا هاووڵاتییان و دامەزراوەکانی ئەو وڵاتە لەبارەی کێشەکان و ناڕەزايه‌تى خەڵک بەشداری و گفتوگۆ دەکەن. ئەمە نەریتێکی كۆنه و لە کاتی شۆڕشی گەورەی فه‌ره‌نسا لە ساڵی 1789 زایینی تاکوو ئێستا په‌يڕه‌وده‌كرێت.