كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی ئیجه ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كانی خستۆته گه‌ڕ، بۆئه‌وه‌ی یارمه‌تی كه‌س و كاری ئه‌و قوربانیانه بدات، كه له رووداوی نقوومبوونی كه‌شتی په‌نابه‌ران له ده‌ریای ئیجه خنكاون و كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و په‌نابه‌رانه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، "هه‌ر له‌سه‌ره‌تای رووداوه‌كه حكوومه‌تی هه‌رێم به‌دواداچوونی وردی بۆ ئه‌و رووداوه كردووه".
دزه‌یی گوتی: "دوای ئه‌و رووداوه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات".
به‌ر له 3 رۆژ، كه‌شتییه‌كی په‌نابه‌ران كه 35 كه‌سی تێدابوون، له كه‌ناراوه‌كانی ئیزمیر له ده‌ریای ئیجه نقووم بوو، زۆربه‌ی سه‌رنشینانی ئه‌و كه‌شتییه خه‌ڵكی شاره‌كانی دهۆك و زاخۆی هه‌رێمی كوردستان بوون.
H.B