میت له عه‌فرین 9 هاووڵاتی ده‌ستگیركرد
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی لێدوانی پارێزگاری هاتای، میتی توركیا له ئۆپه‌راسیۆنێكدا دژ به شانه‌یه‌كی یه‌په‌گه له عه‌فرین، 9 كه‌سیان ده‌ستگیركرد.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، ژماره‌یه‌ك چه‌ك و به‌ڵگه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، دۆسیه‌ی 11 هاووڵاتی عه‌فرین كه ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له راجۆ ده‌ستگیركرابوون، یه‌كلاكرایه‌وه و سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به سه‌ر سێ كه‌سیان سه‌پێندرا.
گروپە چەكدارەكانی ناو عەفرین لە پێشێلكارییەكانیان بەردەوامن، بە گوێرەی رێكخراوی مافەكانی مرۆڤی عەفرین، لە نوێترین پێشێلكاریدا گروپەكان 4 ھاووڵاتی كوردیان رفاندووە، كە دوانیان ئێزدین، بەرەو شوێنێكی نادیاریان بردوون و داوای پارە كراوە بەرامبەر ئازاد كردنیان.
ئاماژە بەوەش كراوە یەكێك لەو ھاووڵاتییانە بەرامبەر 10 ھەزار دۆلار ئازاد كراوە.