زانایان مەیموونی زیرەکییان دروست کرد

DNAی مرۆڤیان لە مەیموونەکان چاندووە

K24 – هه‌ولێر:

زانایانی وڵاتی چین مەیموونێکی زیرەکییان لە رێگای چاندنی DNAی مرۆڤەوە دروست کرد.

ئەو زانایانە جۆرێک لە جین بەناوی MCPH1 کە رۆلی هەیە لە گەشەدان بە مێشکی مرۆڤ، لە ناو 11 مەیمووندا چاندووە.

تاقیکردنەوەکە لە لایەن ئەکادیمیای زانستی چین، پەیمانگای کومینگی تایبەت بە ئاژەڵ لە چین و زانکۆی نۆرس کارۆلینای ئەمەریکا ئەنجامدراوە؛ لە ئەنجامدا ئاشکرا کراوە: "ئەو جۆرە تاقیکردنەوانە یارمەتیمان دەدن تێبگەین بۆچی مرۆڤ بوونەوەرێکی دەگمەنە".

لە کۆی ئەو 13 مەیموونە، پێنجیان بە زیندوویی ماونەتەوە و رەفتار و مامەڵە و یادگایان جیاوازی هەیە لە مەیموونێکی ئاسایی، بەڵام قەبارەی سەریان هیچ نەگۆڕاوە.

دەکرێت ئەم مەیموونانە بۆ توێژینەوە و تاقیکردنەوەی پزیشکی سوودیان لێوربگیرێت، بەڵام هەندێک لە زانایان رەخنە لەو تاقیکردنەوانە دەگرن و بە شتێکی مۆڕاڵی نازانن چونکە پێیان وایە سروشتی مەیموونەکان تێکدەدات.

Metro

H.J