كه‌شتی ئه‌براهام لینكۆڵن و هێزی مارێنزی ئه‌مه‌ریكا له‌ كه‌نداو پرۆڤه‌ی جه‌نگ ده‌كه‌ن

ھێزی ئامادە و یەکەی ٢٢ی مارێنز و پێنجەم کەشتی فرۆکەھەڵگری جەنگی بەشدارییان کردووە

K24- هه‌ولێر:

ھێزی دەریایی ئەمه‌ریکا رایگەیاند: بۆ یەکەمجار دوای گەیشتنی کەشتیگه‌لی جەنگیی ئه‌براهام لینكۆڵن بۆ ئاوه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌ب، بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزی مارێنز بۆ چۆنیەتی رووبەرووبوونەوەی ھەڕەشەکانی ئێران ده‌ستیان به‌ راھێنان کردووە.

ھێزی دەریایی ئەمریکا دەڵێت: ئامانج لە راھێنانەکە نیشاندانی توانا و ھێز و ئامادەیی ئەمه‌ریکایە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی وڵاتەکەمان لە ئەگەری ھەر ھەڕەشەیەك، كه‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ به‌دی بكرێت.

لە راھێنانەکەدا گروپی ھێزی ئامادە و یەکەی ٢٢ی مارێنز و پێنجەم کەشتی فرۆکەھەڵگری جەنگی ئەمه‌ریکا، کە رەوانەی کەنداوی عه‌ره‌بی کراون، بەشدارییان کردووە.

مه‌شقی ھێزە ئەمه‌ریکیەکان دوو رۆژ بەردەوام بووە و لەسەر چەند سیناریۆیەکی جیاواز راھێنانیان کردووە.

H.B