له سلێمانی به هۆی فێڵكردنی له ئافره‌تان و گرانفرۆشی پیشانگه‌یه‌كی جوانكاری داخرا
K24 – هه‌ولێر:
به هۆی فێڵكردن و گرانفرۆشی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر جۆره ماكیاژێكدا گرت، كه زیان به‌پێستی خانمان ده‌گه‌یه‌نێت، شوێن كاره‌كه‌یان داخست و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
قائيمقامييه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، "له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه و له یه‌كێك له پێشانگه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر جۆره ماكیاژێكی جوانكاری خانماندا گیراوه به‌هۆی فێڵكردن و گرانفرۆشی شوێنه‌كه داده‌خه‌ن، له‌رووی ته‌ندرووستیشه‌وه به‌ركه‌وتنی به رووناكی ماكیاژه‌كه زیان به پێستی خانمان ده‌گه‌یه‌نێت".
روونیشیكرده‌وه، "پێشانگه‌كه جۆره ماكیاژێكی خانمانی هێناوه كه له بازاڕ پێی ده‌وترێت (ئه‌ساس) كردوویه‌ته ناو تیوبێكی شووشه و به له‌زگه‌یه‌كی چاپكراو كردوویه‌تی به ماكیاژێكی ماركه و به‌نرخی 25 هه‌زار دینار به خانمانی فرۆشتووه، له‌كاتێكدا نرخه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی ته‌نها 3 هه‌زار دیناره، ئه‌مه‌ش فێڵی بازرگانی (غش تجاری)یه و یاسا سزای خۆی بۆ ئه‌نجامده‌رانی دیاریكردووه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "له رووی ته‌ندرووستیشه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كارلێك له‌نێوان پێكهاته‌ی ماكیاژه‌كه له‌گه‌ڵ رووناكی روو نه‌دات كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ر ماكیاژه‌كه‌ی كردوه‌ته ناو ده‌فرێكی ره‌نگ ره‌شه‌وه تا زیان به به‌كارهێنه‌رانی نه‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام به‌هۆی كردنه ناو تیوبێكی شووشه‌وه له‌لایه‌ن خاوه‌نی پێشانگه‌كه ئۆكسان رووده‌دات و پێستی خانمان تووشی حه‌ساسیه‌ت، په‌ڵه، زیپكه و سوربوونه‌وه ده‌كات و زیان به ته‌ندروستیان ده‌گه‌یه‌نێت".
به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه پێشانگه‌كه داخراوه و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.