له شه‌ڕی نێوان دوو دراوسێ كوڕ و باوكێك له هه‌ولێر كوژران
K24 - هه‌ولێر:
له شه‌ڕی دوو دراوسێ له گه‌ڕه‌كی مامزاوه‌ی شاری هه‌ولێر، دوو كه‌س كوژران و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندارن، شایه‌تحاڵێكیش باس له‌وه ده‌كات، ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا ئه‌و دوو دراوسێیه به‌شه‌ڕهاتوون و ئه‌مڕۆش شه‌ڕه‌كه‌یان نوێبووه‌ته‌وه.
رائید هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، شه‌ڕه‌كه له نێوان دوو دراوسێ بووه، له ئاكامدا كوڕ و باوكێك كوژراون و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندارن، دوو له برینداره‌كان كه‌سوكاری كوژراوه‌كانن و ئه‌وی دیكه‌ش له‌لایه‌نی بكوژه‌كانن.
ته‌رمی كوژراوان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراون و بریندارانیش بۆ چاره‌سه‌ری گوازراوه‌نه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش له سه‌ره‌تاوه شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر كۆتر بووه.
رووداوه‌كه ده‌وروبه‌ری كاتژمێر هه‌شتی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 12ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019 روویداوه و ئێستاش پۆلیس چووه‌ته شوێنه‌كه و ره‌وشه‌كه‌ی كۆنتڕۆڵ كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پێشتریش شه‌ڕ له‌نێوان ئه‌و دوو ماڵه روویداوه و شه‌ڕی نێوانییان یه‌كه‌مجار نه‌بووه، ئێستاش پۆلیس له شوێنی رووداوه‌كه‌یه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپێكردووه.
ئ. م