14 چه‌كداری ئۆپۆزسیۆنی سووریا له لیبیا كوژران
K24- هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوانی چه‌كداره‌كانی ئه‌و گروپانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له لیبیا گه‌یشته 14 كه‌س، كه فه‌رمان له ئه‌نقه‌ره وه‌رده‌گرن و له‌لایه‌ن توركیاوه بۆ پشتیوانیكردن له حكوومه‌تی ویفاق له دژی هێزه‌كانی حه‌فته‌ر ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته كراون.
روانگه‌ی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێشتر 3 چه‌كداری سه‌ر به گروپی "حه‌مزات" كوژرابوون، به‌ڵام زانیارییه‌كان ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌یه بۆ 14 كه‌س ده‌كه‌ن.
وه‌ك ئاشكراشیكرد، ئه‌و 14 چه‌كداره‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كه له لیبیا كوژراون، سه‌ر به گروپه‌كانی "لیوای موعته‌سه‌م، فیرقه‌ی سوڵتان موراد، لیوای سقور ئه‌لشیمال و حه‌مزات"ـن.
جه‌ختیشی كرده‌وه، "چه‌كدارانی ئه‌و گروپانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كه فه‌رمان له ئه‌نقه‌ره وه‌رده‌گرن، به‌رده‌وام پرۆسه‌ی كۆمه‌ڵكوژی به‌رامبه‌ر ئه‌و دیلانه لیبیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه له‌میانه‌ی جه‌نگی نزیك ته‌رابلسی پایته‌ختی لیبیا ده‌ستگیر ده‌كرێن".
روانگه‌ی سووری له به‌یاننامه‌یه‌كدا نووسیویه‌تی: "به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، زیاتر له 100 چه‌كداری دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سووریا گه‌یشتوونه‌ته توركیا و بڕیاره به‌م نزیكانه ره‌وانه‌ی لیبیا بكرێن".
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، "له 1ی ئه‌م مانگه ته‌رمی 10 چه‌كداری ئۆپۆزسیۆنی سووریا كه له لیبیا كوژرابوون، له سندووقی له‌دار درووستكراو گه‌یه‌ندراونه‌ته توركیا"، وه‌ك دووپاتیشیكرده‌وه، "توركیا به‌ڵێنی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌كی دارایی گه‌وره بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ به كه‌س و كاری ئه‌و چه‌كداره كوژراوانه داوه، وێڕای پێدانی چه‌ندین به‌ڵێنی دیكه پێیان".
ئاشكراشیكرد، توركیا ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌به‌خشێته ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، كه بۆ جه‌نگ ره‌وانه‌ی لیبیایان ده‌كات و مووچه‌یه‌كی مانگانه‌ش به بڕی 2 هه‌زار دۆلاریان پێ ده‌دات.
روانگه‌ی سووری جه‌ختی كرده‌وه، "تا ئێستا زیاتر له هه‌زار چه‌كداری گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا به فه‌رمانی ئه‌نقه‌ره گه‌یشتوونه‌ته پایته‌ختی لیبیا و 1700ی دیكه‌ش له سه‌ربازگه‌كانی توركیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته مه‌شقی سه‌ربازییان پێ ده‌كرێت"، ئاشكراشیكرد، "پرۆسه‌ی به سه‌ربازكردن له عه‌فرین و ناوچه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات به‌رده‌وامه".
H.B