ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و راگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی ده‌نگۆی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی توركیا له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه ده‌دات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیدا هاتووه، "بەهەموولایەک ڕادەگەیەنین کە وەک فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى تا ئێستا هیچ بڕیارێکی فه‌رمی به ده‌ستمان نەگەیشتووە و هیچ زانیارییه‌کیش نییه بۆ دیاریکردنی وادەیەک بۆ دەسپێکردنەوەى گەشتەکان".
دووپاتیشی كرده‌وه، "دڵنیایى دەدەینە هاوڵاتیان، هەر بڕیارێک له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربچێت و بگاتە لامان، دەستبەجێ بۆ هەموولایەکى ڕادەگەیەنین".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، "هه‌ر هه‌واڵێک له‌سه‌ر گه‌شته‌کان له سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه ڕانه‌گه‌نرێت باوه‌ڕ پێکراو نیه".
H.B