ئێران.. رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان روویدا
K24- هه‌ولێر:
كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئێرانی بڵاویكرده‌وه، له چه‌ند شارێكی ئێران رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته روویدا و له ئه‌نجامدا، ژماره‌یه‌ك خۆپێشانده‌ر و ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان بریندار بوون، چالاكوانانیش باس له كوژرانی ژماره‌یه‌ك خۆپێشانده‌ر ده‌كه‌ن.
ئاشكراشیكرد، هێزه‌كان پۆلیس له چه‌ند شارێكی ئه‌و وڵاته گازی فرمێسك‌ڕێژ بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپێشانده‌ران به‌كارده‌هێنن.
له ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینییه‌وه، له ژماره‌یه‌ك گه‌وره شاری ئێران خۆپێشاندانی ناڕه‌زایی له دژی بڕیاری حكوومه‌ت بۆ گرانكردنی نرخی به‌نزین سازكران، به‌گوێره‌ی چالاكوانانیش، شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیس روویدا و به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك خۆپێشانده‌ر كوژراون.
وێڕای ئه‌و خۆپێشاندانه‌ش، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ئاماده‌نین له‌و بڕیاره‌یان پاشگه‌ز ببنه‌وه و له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابووری داوایان له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی وڵاته‌كه‌یان كردووه‌ته‌وه، بڕیاره‌كه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، كۆمپانیای نیشتیمانی ئێرانی بۆ نه‌وت له به‌یاننامه‌یه‌كدا گرانكردنی نرخی به‌نزین بۆ سێ به‌رامبه‌ری نرخی پێشووی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی به‌شێك له په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانی حكوومی ئه‌و وڵاته‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا عه‌لی ره‌زا مه‌حجوب، سكرتێری خانه‌ی كرێكاران دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌م بڕیاره ئاگربه‌ردانه له ژیانی هه‌ژاران".
پێشتریش هه‌ر ئه‌مساڵ به‌هۆی فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران و داته‌پینی دۆخی ئابووری ئه‌و وڵاته، خۆپێشاندانێكی ناڕه‌زایی زۆربه‌ی شاره‌كانی كۆماری ئیسلامی گرته‌وه.
H.B