مامۆستایانی گرێبهست به بڕیارهكهی حكوومهت خۆشحاڵن
K24 - ههولێر:
مامۆستایانی گرێبەست دڵخۆشن بە بڕیاری بە ھەمیشەییكردنیان لەلایەن حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە. مامۆستایەكی گرێبەست بۆ كوردستان24 دەدوێت و دەڵێت: "ئیتر لە دڵەراوكێ دەربازم بوو، چیتر خەمی ئەوەم نەما ئاخۆ گرێبەستەكەم نوێ دەكەنەوە یاخود نا، دهبین بە ھەمیشەیی یا دەماننێرنە ماڵەوە".
بەرپرسانی بواری پەروەردەش ئەم بڕیارەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە گرنگ دەزانن و لەم راپۆرتەدا كاریگەرییە ئەرێنییەكانی دەخەنەڕوو.
بڕیاری بە ھەمیشەییكردنی مامۆستایانی گرێبەست، بەلای یهكێك له مامۆستاكان، كه بۆ وهرگرتنی زانیاری چووهته بهڕێوهبهرایهتی پهروهردهی ههولێر، یەكێكە لە خۆشترین بڕیارەكان لە ژیانی ئەودا.
ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئەم ھەفتەیەیدا بڕیاری بە ھەمیشەییكردنی مامۆستایانی گرێبەستیدا، بڕیارێك كە مامۆستا گرێبەستەكان 5 ساڵ دەبێ چاوەڕێی دەكەن، بەرێوەبەری پەروەردەی دەورووبەری ھەولێر ئەم ھەنگاوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە ھەنگاوێكی ئەرێنی بۆ سەر پرۆسەی پەروەردە دەزانێت و دەڵێت ئەمە دەبێتە پاڵپشت بۆ ئەوان تا زیاتر پەروەردە بەرەو پێش ببەن.
به گوێرهی ئامارێك نزیكەی 6 ھەزار مامۆستای گرێبەست لە ھەرێمی كوردستان وانە دەڵێنەوە، زۆرینەیان كەوتوونەتە دەرەوەی شارەكان لە پەروەدەی قەزاكان دەوام دەكەن، یاریدەدەری سەرپەرشتیاری یەكەمی ئامادەییش دەڵێت، بەم بڕیارە فەڕاغێكی زۆر لە قوتابخانەكان پڕدەبێتەوە و گرێبەستەكانیش لە دڵەراوكێ دەرباز دەكات.