ڤیدیۆ.. "ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودیه له عێراقه‌وه ئه‌نجامدراوه"
K24- هه‌ولێر:
ئه‌لبێرتۆ میگویل فرناندز، سه‌رۆكی كه‌ناڵی حوڕه و هاوكات دیپلۆماتكاری پێشووی ئه‌مه‌ریكا، كه به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی كوبایه، رایگه‌یاند، "ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانانه‌ی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیه، له عێراقه‌وه هێرشیان بردووه".
له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، فرناندز نووسیویه‌تی، فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان له عێراقه‌وه هاتوون و دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودییه‌یان بۆردومان كردووه.
ئه‌و دیپلۆماتكاره‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیش ده‌كاته‌وه، "ئه‌و هێرشانه ئه راستییه بۆ ناوچه‌كه و هه‌موو جیهان پشتڕاست ده‌كاته‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا توانای وه‌ستاندنی ئه‌و میلیشیایانه‌ی نییه، كه فه‌رمان له ئێران وه‌رده‌گرن".
ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌كان به‌ته‌واوه‌تی ئه‌وه‌یان پشتڕاست كرده‌وه، مانای وایه یه‌كه چه‌كدارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی چه‌كی ئاسمانییان هه‌یه".
If indeed the drones came from Iraq, it will just underscore the growing global and regional impression that the authorities in Baghdad are utterly incapable of stopping the depredations of Iranian-controlled militias. And if so, then the PMU already has an "air force." https://t.co/F1J0ay6vBH
— Alberto Miguel Fernandez (@AlbertoMiguelF5) September 14, 2019
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر میدیا هه‌رێمی و جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجامداوه.
ئه‌و هێرشانه‌ی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودیه، كاردانه‌وه‌ی جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا و دواجار دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌و بۆردومانه هاته ده‌نگ و ئه‌مشه‌و له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی ئه‌و وڵاته، تره‌مپ ئاماده‌یی واشنتنی بۆ هه‌ر كارێك له‌پێناو پاراستنی ئاسایشی سعوودیه نیشاندا.
تره‌مپ راشیگه‌یاند، بۆردومانكردنی ئه‌و دامه‌زراوانه ته‌نیا زیان به ئابووری سعوودیه ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو كاریگه‌ری نه‌رێنی بۆ سه‌ر ئابووری ئه‌مه‌ریكا و ته‌واوی جیهان هه‌یه.
H.B