تاكسيیه‌ك له‌سه‌ر رێگه‌ی هاملتۆن و نزیك قه‌زای رواندز وه‌رگه‌ڕا
K24 - سۆران:
لەئەنجامی وەرگرانی تاكسییه‌ك لە سه‌ر رێگه‌ی هاملتۆن، لەنێوان هه‌ردوو قه‌زای سۆران و چۆمان، دووکەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیش ديكه‌ش کەوتووه‌تە ناو رووبار و چارەنووسی نادیارە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، رووداوه‌كه له نزیك گوندی وارەکۆنی سنووری قەزای رواندز بووه و هه‌ر به هۆی ئه‌و رووداوه دوو هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن.
له‌و باره‌یه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سۆران رایگه‌یاند، رووداوه‌كه کاتژمێر 8:20 خووله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ، 12ی ته‌ممووزی 2019 روویداوه.
به گوێره‌ی هاتووچۆی سۆران، ئۆتۆمبێله تاكسییه‌كه لە نزیك گوندی (وارە کەون) له رێگای سۆران ــ چۆمان (هاملتۆن) وه‌رگه‌ڕاوه، لە ئەنجام دا دوو هاووڵاتی بەناوەکانی (محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌نجوومه‌ن، رائید عه‌لی) گیانیان لە دەست داوە.
هاوكات دوو سه‌رنشینی دیكه به‌ناوه‌كانی (هه‌ڵات تاهیر ره‌حمان، هەرێم جه‌وام مسته‌فا) بریندارن و یه‌كێكیش چاره‌نووسی نادیاره.
وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سۆران ئاماژه‌ی بۆ كردووه، سه‌رجه‌میان دانیشتووی ناحیه‌ی داره‌تووی سه‌ر به شاری هه‌ولێرن.
ئ. م