چیرۆکی کوژرانی دوو برا لە زاخۆ

کەسوکاری دوو برا کوژراوەکە داوای لێکۆڵینەوە دەکەن
kurdistan24.net

K24 - دھۆك

19ـی ئەم مانگە لە زاخۆ، دوو برا لەناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا کوژران و بڕێک پارەش لەسەر تەرمەکانیان فڕێ درا. ئەمە لەکاتێکدایە پێشتریش برایەکی دیکەی ئەوان لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە بە تۆمەتی کارکردن بۆ دەزگای هەواڵگریی تورکیا دەستگیر کراوە.

کەسوکاری دوو برا کوژراوەکەش داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکەن، لێکۆڵینەوە لە کوژرانی رۆڵەکانیان بکەن، بۆ ئەوەی بزاندرێت کە کوشتنیان وەک تۆڵەکردنەوەیەک بووە لەلایەن پەکەکە، یاخود هۆکاری دیکە لە پشت کوژرانیان هەیە.

تاریق سلێڤانەیی، بەڕێوەبەری پۆلیسی دھۆك بە كوردستان24ی راگەیاند: "چەند سەرەداوێك دەست ھێزەكانی پۆلیس كەوتووە، چەند كەسێكیش لەسەر ئەو رووداوە بانگهێشت كراون و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە، لە ماوەیەكی نزیكدا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەردەكەوێت".

بەگوێرەی ئاماری پۆلیسی دھۆك، لە ماوەی 7 رۆژدا حەوت حاڵەتی كوشتن لە پارێزگای دھۆك تۆمار كراون، بەڵام كوشتنی ئەو دوو برایە دەنگدانەوە و پرسیاری زیاتری لای خەڵك دروست كردووە.

ھ.م