ترەمپ: سەرچاوەی هەموو کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێرانە

"خەڵکی ئێران زۆر باشن"

K24 – هه‌ولێر:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەگەر پێویست بکات بۆ وەڵامدانەوەی ھەڕەشەکانی ئێران سەربازی زیاتر بۆ رۆژھەڵاتی ناوەراست دەنێرن.

ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند: "ئێران وڵاتی سپۆنسەری تیرۆرە و لە پشت هەموو کێشەکانی رۆژھەڵاتی ناوەراستیشە".

راشیگەیاند: "من زۆرێک لە ئێرانیەکان دەناسم خەڵکی زۆر باشن, بەڵام وڵاتەکەیان وڵاتی تیرۆرە من لە زۆرێک لە کۆبوونەکان بووم و چەندین چیرۆکم گوێ لێبووە، ھەر کێشەیەک لە رۆژھەڵاتی ناوەراست بگرە دوورتریش روویدابێت لەلایەن ئێرانەوە بووە".

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا ناردنی سەرباز پێویستە نییە، بەڵام ئەگەر پێویستی کرد، سەربازی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرن.

Fox News

H.J