ترەمپ پەیوەندیی بە مەزڵوم عەبدی-یەوە دەكات

"قسەی لەگەڵ ئەردۆغانیش كردووە"

K24 - ھەولێر

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، پەیوەندیی بە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە كردووە و باسیان لە بارودۆخی ئێستای باکووری رۆژهەڵاتی سووریاكردووە.

مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرای کرد کە دۆناڵد ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە ئەنجامداوە و تێیدا گفتوگۆیان لەبارەی ئۆپەراسیۆنی تورکیا و بارودۆخی رۆژئاوای کوردستان کردووە.

ھەروەھا پێنس، ئاماژەی بەوەشکرد کە ترەمپ بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیاش کردووە.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە ترەمپ داوای لە ئەردۆغان کردووە هێرشەکانی بۆ سەر باکووری رۆژهەڵاتی سووریا رابگرێت و ئەردۆغان بەڵێنی بە ترەمپ داوە کە هێزەکانیان هێرش نەکەنە سەر کۆبانێ.

مایک پێنس، ئاماژەی بەوەشکرد کە شاندێکی ئەمەریکی بە سەرۆکایەتی ئەو لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی تورکیا دەکات.

ھ.م