هۆشداریی له ئه‌گه‌ری دووباره كه‌وتنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌درێت
K24- به‌غدا:
خالید عوبەیدی، سەرکردە لە هاوپەیمانیی نەسر و وه‌زیری پێشووی به‌رگریی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند، کەوتنی مووسڵ لە ئەنجامی کەڵەکەبوونی چەندین کێشە و هەڵەی ئەمنی و ئیداری رووی دا، هەروەها گەندەڵیی هۆکارێکی کاریگەر و سەرەکی بوو لە کەوتنی مووسڵ. گوتیشی: "لە هەرکاتێکدا ئەگەری ئەوە هەیە مووسڵ رووبەڕووی کەوتن ببێتەوە".
له‌م باره‌یه‌وه عوبێدی جه‌خت ده‌كاته‌وه، "کەوتنی مووسڵ لە ئەنجامی کەڵەکەبوونی چەندین کارەسات و کێشە و هەڵەی ئەمنی و ئیداری رووی دا، لە ئەنجامیشدا گەیشتین بەو بارودۆخەی ئێستا، كه دەکرێت بە رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەی ئەو شارە بیچوێنین، کە ئەویش بە هۆی هەستنەکردن بەوەی لە مووسڵ روودەدات، رووی دا".
وه‌زیری پێشووی به‌رگریی عێراق دووپاتی كرده‌وه، "من پێموایه گەندەڵیش هۆکارێکی کاریگەر و سه‌ره‌كی بوو له كه‌وتنی مووسڵ، ئێستاش له هه‌ر كاتێكدا بێت، ئه‌گه‌ری دووباره كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و شاره هه‌یه"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ خراپیی دۆخی ئه‌منی له‌و شاره و ترسی دووباره چالاكبوونه‌وه‌ی شانه نووستووه‌كانی گرووپی تیرۆریستییه نووستووه‌كانی ئه‌و شاره.
عوبێدی ده‌ڵێت: "موسڵ لە 2014 نە کەوت، بەڵکو لە ساڵی 2007 بۆ 2008 کەوتبوو، بەڵام درێژەی کێشا و ئەو ماوەیەش بە سەختی بەسەر خەڵك تێپەڕی".
H.B