نێردهی نهتهوه یهكگرتووهكان: مووچهی فەرمانبەران و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان گهرهنتی کراوە
K24 - ههولێر:
جینین هینیس پلاسخارت، نوێنەری تایبهتى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، كە لە پرۆسەی پێکھێنانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرەوپێشچوون ھەیە و بریارە ههژدهی ئەم مانگە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەبچێت. پلاسخارت لە راپۆرتی تایبەتی سەبارەت بە ھەرێمی کوردستان و عێراق دەڵێ: "داوام لە بەرپرسانی کورد کردووە، پەلە بکەن لە پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان".
جینین هینیس پلاسخارت، نوێنەری تایبهتى نەتەوە یەکگرتووەکان گووتی: "لەبارەی پێکھێنانی حکومەت لە ھەرێمی کوردستان، تا ئێستاش گفتوگۆکان بەردەوامن. لە کۆبوونەوەکانیشم لەگەڵ بەرپرسانی کورد لە ھەولێر و سلێمانیش، جەختم لەسەر پێویستی پەلەکردن لە پێکھێنانی حکومەت کردووەتەوە. بۆئەوەی بەزووترین کات خزمەت بە داواکارییەکانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکرێت. ھەندێک بەرەوپێشچوون ھەن، و بریارە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان لە 18ـی ئەم مانگە بەرێوەبچێت".
جینین هینیس پلاسخارت، نوێنەری تایبهتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق راشیگەیاند لە بووجەی 2019ـی عێراق مووچهی فەرمانبەران و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان گهرهنتی کراوە. لە راپۆرتێکی تایبەت بە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەڵێ: "پێشوازی لە رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا دهكات بۆ یەکخستنی پێناسی گومرگی نێوان ھەردوولا، دەمەوێ پێشوازی لە و رێککەوتنە بکەم کە 16ـی مانگی رابرددوو ھەردوولا پێی گەیشتن کە ئەویش یەکخستنی پێناسەی گومرگی بوو. ھەرچی زووتر جێبەجێکردنی ئەم رێککەوتنە دەبێ پێشینەی کاری ھەردوولا بێت. پەسەندکردنی بووجەی 2019 و گارێنتیکردنی مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگەی کوردستان. داوا لە ھەولێر و بەغدا دەکەم جەخت لەسەر ئەم دەستکەوتە بکەنە و جیاوازییەکانیان چارەسەر بکەن."
ههروهها جینین ھینیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق دهشڵێت: ھێرشەکانی سوپای تورکیا کە بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق ئەنجامیان دەدات، پێشێلکردنی سەروەری عێراقە و دەبێ ئەو کێشەیە لەنێوان عێراق و تورکیا چارەسەر بکرێت. پلاسخارت دەڵێ: بەداخەوە بەھۆی بۆردوومانەکانی تورکیا خەڵکی سڤیلی ناوچەکە گیانیان لەدەستداوە.
جینین ھینیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دهڵێت: "ھێرشە ئاسمانیەکانی سوپای تورکیا لە سەر سنوورەکانی عێراق تورکیا لە باکووری عێراق لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە ئیدانە کراوە و وەک وەک پێشێلکردنی سەروەری عێراق سەیری ئەو ھێرشانە دەکرێت. تورکیا ھێرشەکانی بۆسەر بنکەکانی پەکەکەیە. بەڵام بەداخەوە خەڵکی سڤیل گیانیان لەدەستداوە و بژێوی خەڵکی ئەو ناوچەیەش بووەتە قوربانی ئۆپەراسیۆن. گرنگە ھەردوو حکومەتی عێراق و تورکیا ھەوڵەکانیان خێرارتر بکەن بۆئەویە بە دیالۆگ ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن."