شەڕی باندەکانی ماددەی هۆشبەر دەچێتە سەر شەقامەکانی مەکسیک

دەیان کەس کوژراون

K24 – هه‌ولێر:

ئەو ئەفسەرە مەکسیکیەی کوڕی گەورە بازرگانی ماددەی هۆشبەر، ئەل چاپۆ، دەستگیر کرد، درایە بە دەستڕێژی گوللـە.

لە کاتی راگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی لە گەراجێکی سەنتەرێکی بازاڕکردندا، چەند چەکدارێک هێرش دەکەنە سەر ئەو ئەفسەرە و لە ماوەی 30 چرکە، 150 گوللـەی لە خۆی و ئۆتۆمبێلەکەی دەدەن.

لە دوو هەفتەی رابردوو، جەنگی نێوان دوو باندی گەورەی ماددەی هۆشبەر و سوپا لە مەکسیک دەستپێکردووە و بەهۆیەوە جەنگ هاتووەتە سەر شەقامەکان و دەیان کەس کوژراون.

یەکێک لەو باندانە، بەناوی سینالوا کارتێل، باندی گەورە بازرگانی ماددەی هۆشبەر، ئەلچاپۆیە کە ئێستا لە زیندانە. لەوەتەی کوڕەکەی دەستگیرکراوە، دۆخی وڵات تێکچووە.

 لە ساڵی 2016، سەروەتی ئەلچاپۆ بە 16 ملیار دۆلار خەمڵێنرا؛ لە دوای پابلۆ ئێسکۆبار، ئەل چاپۆ یەکێک بوو لە هەرە گەرە بازرگانەکانی ماددەی هۆشبەر لە جیهان.

ساتی دەستگیرکردنی کوڕەکەی ئەلچاپۆ

ساتی کوشتنی  ئەو ئەفسەرەی کوڕەکەی ئەلچاپۆ دەستگیر کرد

شەڕ و توندوتیژییەکان لە مەکسیک