سەرۆک بارزانی و فالح فەیاز باسیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد

سەرۆک بارزانی و فاڵح فەیاز کۆبوونەوە

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ هەینی 15/03/2019 لە سەڵاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە فالح فەیاز راوێژکاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق کرد و کێشەکانی ماددەی (140)یان تاوتوێکرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و شەڕی داعش و هەنگاوەکانی بنبڕکردنی تیرۆر لە عێراق تاوتوێ کرا.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، بارودۆخی ناوچەکانی ماددەی 140 و هەوڵەکانی هەردوولا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و جەختیش لە هەماهەنگیی هەولێر و بەغدا لە بواری ئەمنی و دابینکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ هاووڵاتیان کرایەوە.

 H.J