سیستمێکی تازەی کامێرای چاودێریی لە هەولێر دادەنرێت

"سێ جۆر سەرپێچی تۆمار دەکات"

K24 – هه‌ولێر:

بەشی کامێرای چاودێریی هاتووچۆی هەولێر هەڵسان بە دانانی سیستمێکی تازەی کامێراکانی چاودێریی کە لە یەک کاتدا دەتوانێت سێ جۆری سەرپێچی تۆمار بکات.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەبارەی جۆری سەرپێچییەکان بڵاویکردەوە، یەکەمیان تۆمارکردنی سەرپێچی تیژرۆییە بەر لە گەیشتن بە ترافیکلایت وە دووەمیان تۆمارکردنی سەرپێچی لێدانە لە چرای سووری ترافیکلایت و سێهەمیان سەرپێچی تیژرۆیی و لێدانە لە چرای سوور بەیەکەوە.

فازڵ حاجی بڵاویکردەوە: "لە ئێستادا وەکو تێست لە ترافیکی 40 مەتری بەردەم هۆڵی سەعد عبدوڵڵا دانراوە وە لەکاتی سەرکەوتنی سیستمەکە لە شوێنەکانی تریش پەیڕەو دەکرێت. دانانی ئەوسیستمە تازەیەش کاریگەری زۆری دەبێت لە کەمکردنەوەی رووداوەکانی تیژڕۆیی کردن لەسەر ترافیک لایتەکان بۆ گەیشتن بە ترافیک بەر لە سووربونی".

H.J