یه‌كه‌م دادوه‌ری دادگاییكردنی سه‌دام هۆكاری كاندیدكردنی خۆی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی داد ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
رزگار محه‌مه‌دئه‌مین، ئه‌ندامی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، چه‌ند زانیاریێك هه‌ن، باس له‌وه ده‌كه‌ن، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناوی منی وه‌ك كاندیدی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا بۆ پۆستی وه‌زیری داد پێشكه‌ش كردووه.
محه‌مه‌دئه‌مین له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ سایتی شه‌فه‌ق نیوز گوتی: "تائێستا به‌فه‌رمی بۆ ئه‌و پۆسته ئاگادار نه‌كراومه‌ته‌وه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌وه راسته كه من سیڤی خۆمم پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه، بۆئه‌وه‌ی پۆستێك له چوارچێوه‌ی پسپۆرێتی خۆم له حكوومه‌تی نوێی عێراق وه‌ربگرم".
دووپاتیشی كردووه، "هه‌ندێك زانیاری ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، عادل عه‌بدولمه‌هدی ناوی منی وه‌ك كاندیدی یه‌كلاكه‌ره‌وه له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی داد پێشكه‌ش كردووه".
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌مین گوتی: "به‌هه‌رحاڵ دوا بڕیار لای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه، كه له‌كاتی پێشكه‌شكردنی ناوی من وه‌ك كاندید بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی داد ئه‌و بابه‌ته به ده‌نگدان یه‌كلایی بكاته‌وه"، جه‌ختیشی كرده‌وه، "نابێت پێش رووداوه‌كان بكه‌وین".
رزگار محه‌مه‌دئه‌مین، یه‌كه‌م سه‌رۆكی داگای تاوانه‌كانی تایبه‌ت به دادگاییكردنی سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی رژێمی پێشووی عێراق بوو.
H.B