ئه‌نقه‌ره‌ 21 ده‌ستگیركراوی داعشی راده‌ستی وڵاته‌كانیان كرده‌وه‌

له‌ ئێستادا 938 ده‌ستگیركراوی داعشی له‌به‌ر ده‌سته

K24 – هه‌ولێر:

حكومه‌تی توركیا رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی رابردوودا 21 چه‌كداری ده‌ستگیركراوی بیانی داعشیان راده‌ستی وڵاته‌كانیان كردووه‌ته‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه‌، وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له‌ ئێستادا 938 ده‌ستگیركراوی داعشی له‌به‌ر ده‌سته‌ و به‌ گوێره‌ی پلانی حكومه‌ت راده‌ستی وڵاته‌كانیان ده‌كرێنه‌وه‌.

له‌و 21 كه‌سه‌ی راده‌ستی وڵاتان كراونه‌ته‌وه‌، 13یان ئه‌ڵمانین و ره‌وانه‌ی به‌رلین كراونه‌ته‌وه‌. دوانیان به‌لجیكی و دوانیان هۆڵه‌ندین و یه‌كێكیان دانیماركییه‌ و ئه‌وانی دیكه‌ش به‌ریتانی و ئه‌مه‌ریكی و ئێرله‌ندین.