كەشناسی باری كەشوھەوای 48 كاتژمێری راگەیاند

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، ھەوری تەواو دەبێت و لە زۆربەی ناوچەكان باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 9 و سلێمانی و دھۆك 10 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 12 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمانی ھەرێمی لە ھەوری تەواو دەگۆڕێت نیمچە ھەور و پەڵە ھەور.