خۆپیشاندانه‌كانى عێراق چى لێده‌كه‌وێته‌وه؟
دواى كه‌وتنی سه‌دان شه‌هیدو هه‌زاران بریندار له خۆپیشاندانه‌كانى عێراق، پرسیارێك سه‌رهه‌ڵده‌دات ئه‌ویش عێراق چ ئاراسته‌یه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر؟
ده‌كرێت به وردبوونه‌وه له ئاكامى ئه‌و رووداوانه‌ى پێشتر له شۆرشه‌كانى عه‌ره‌بى و جیهانى روویاندا، به هه‌ندێ ده‌رئه‌نجام و رێساى ئه‌و رووداوانه بگه‌ین كه له ئاكامى ئه‌و شۆرش و خۆپیشاندانانه‌سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن.
* بزووتنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى له ئاكامى ئه‌و زوڵم و سته‌م و پشتگوێخستن و گه‌نده‌ڵكارانه‌ى له ماوه‌ى چه‌ندین ده‌یه‌ى رابردوو رووبه‌ڕووی خه‌ڵك بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به‌هۆى خراپى بارى بژێوى ژیانیان وخۆدزینه‌وه‌ى هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه (جێبه‌جێ كردن و یاسادانان و دادوه‌رى) له پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى پێویست و دابین كردنى سه‌ره‌تاترین ماف و خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاووڵاتیان، سه‌ره‌تاله‌لایه‌ن چه‌ند كۆمه‌ڵێكى بچووكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
* سه‌ره‌تاى بزووتنه‌وه‌كه به چه‌ند داوكارى ره‌واو سنووردار ده‌ستپێده‌كات.
* ده‌سه‌ڵاتدارى حوكمڕان نه‌ك هه‌ر به‌ده‌م داواكارییه‌كانیان نایه‌ت به‌ڵكو جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌وكێشانه‌ى رووبه‌ڕووى وڵات بوونه‌ته‌وه، له سه‌رده‌مانى ده‌سه‌ڵاتدارانى پێش خۆیان ماوه‌ته‌وه، ناداپه‌روه‌رییه ئه‌گه‌ر ئۆباڵى هه‌ڵه مێژووییه‌كان به‌ته‌نیا بخرێته ئه‌ستۆى حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌وان.
* ده‌سه‌ڵات وایده‌بینێت هێزه هه‌رێمایه‌تى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ رووخاندنى حكومه‌ته‌كه‌یان له پشت خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ن هه‌ر بۆیه به زه‌برى هێز هه‌وڵى بڵاوپێكردن و نه‌هێشتنى خۆپیشاندانه‌كان ده‌دات.
* كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان راسته‌وخۆ ده‌ست به گواستنه‌وه‌ى رووداوه‌كان ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران كارلێككردنێك دروست ده‌كه‌ن.
* ئامرازه‌كانى په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تیش هه‌ستى خه‌ڵك جا بۆ پشتیوانى خۆپیشانده‌ران یا دژایه‌تى كردنى ده‌جوڵێنێت.
* له ژێر كاریگه‌رى هۆكاره‌كانى راگه‌یاندن له بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌و ڤیدیۆى هه‌ڵسوكه‌وتى خراپ ونایاساییانه‌ى ده‌سه‌ڵات له‌به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران، گردبوونه‌وه بچووكه‌كان له نێو گۆڕه‌پانه‌كاندا گه‌وره‌ترو به‌رفروانتر ده‌بن.
* هاوكات داواكارى خۆپیشانده‌رانیش به‌رفراوانتر ده‌بێت و داواى رووخانى حكومه‌ت ده‌كه‌ن.
* كه‌سانى ئاژاوه‌گێر بۆ شێواندن و له‌كه‌داركردنى سیماى خۆپیشانده‌ران تا وێنه‌یه‌كى خراپى خۆپیشانده‌ران بخه‌نه‌ڕوو، خۆیان ده‌خزێننه ریز خۆپیشانده‌رانه‌وه.
* كاتێ هێزه ئه‌منییه‌كانى سه‌ر به‌حكومه‌ت له‌هه‌وڵى بڵاوه پێكردنى خۆپیشانده‌ران شكست دێنن ئینجاپه‌نا بۆ لێدان و داپلۆسینى خۆپیشانده‌ران ده‌به‌ن.
* سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و مژینى تووڕه‌یى شه‌قام په‌نا بۆ لێدوانى سیاسى سۆزئامێز ده‌بات وجه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى كۆمه‌ڵێك چاكسازى ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له‌ئاست داواكارى خۆپیشانده‌ران نابێت.
* خه‌ڵكه‌كه چاوه‌ڕێى به‌ده‌مه‌وه هاتنى داواكارییان و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى حكومه‌ت ده‌كات.
- حكومه‌تیش له جیاتى به‌ده‌مه‌وه‌چوونى داواكارییان به به‌كارهێنانى چه‌ك و گولله ده‌ست به بڵاوه‌پێكردنى خۆپیشانده‌ران ده‌كات.
- * شه‌هیدو بریندار له ریزى خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌وێته‌وه.
* خۆپیشانده‌ران به‌مه‌به‌ستى په‌كخستنى حكومه‌ت په‌نا بۆ ئابڵووقه‌دانى دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان ده‌به‌ن.
* حكومه‌ت له پێناو ئارام كردنه‌وه‌ى خۆپیشانده‌رانى تووڕه، قوربانى به هه‌ندێ كه‌سایه‌تى سیاسىبه‌شێوه‌ى كاتیى ده‌دات.
* حكومه‌ت داواى دانوستاندن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى خۆپیشانده‌ران ده‌كات بۆ گه‌یشتن به سه‌وداگه‌رییه‌كىسیاسى له‌گه‌ڵیاندا.
* هێزه ته‌قلیدییه‌كان شۆرشه‌كه له‌ده‌ست خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌كه‌ى ده‌رده‌هێنن و خۆیان ده‌كه‌نه خاوه‌نىئینجاده‌ست به پاكتاوكردنى هێزه خێرویسته‌كان ده‌كه‌ن.
* ئه‌وانه‌ى هه‌ڵسان به دزینى شۆرش له ده‌ست خاوه‌نه راسته‌قینه‌كه‌ى، خۆیان ده‌كه‌نه نوێنه‌ر بۆپێكهێنانى كابینه‌یه‌كى نوێى وه‌زارى.
* خۆپیشانده‌ران به‌و بڕوایه ده‌گه‌ن كه رژێمه نوێیه‌كه زۆر له‌و رژێمه خراپ تره كه ئه‌وان پێشتر ره‌خنه‌یان لێ ده‌گرت و خۆپیشاندانیان له دژى ئه‌نجام ده‌دا.
* وڵات ده‌كه‌وێته حاڵه‌تێكى پڕ له ناسه‌قامگیرو پشێوى و بۆشایى ئه‌منى، والێدێت خه‌ڵكه‌كه ره‌حمه‌ت بۆرژێمى پێشوو بنێرن خواخوایان بێت ره‌وشه‌كه وه‌ك جارى جارانى لێ بێته‌وه.