كۆمپانیاكانی هه‌رێمی كوردستان چاویان له بازاڕه‌كانی عێراقه
K24 - هه‌ولێر:
بۆ یەکەمجار پێشانگەیەکی تایبەت بە ئاوەدانکردنەوە و کارەبا و وزە لە شاری هەولێر بە بەشداری زیاتر لە 100 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی کرایەوە.
دوای دووساڵ بۆ یه‌كه‌مجاره پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به ئاوه‌دانكردنه‌و كاره‌با و وزه به‌به‌شداری زیاتر له 100 كۆمپانیای ناوخۆی بیانی له 5 وڵاتی جیاوه كرایه‌وه، ئامانج له‌كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه لێك نزیك بوونه‌وه‌ی كۆمپانیاكان و ده‌رخستنی ئه‌و به‌رهه‌مه پیشه‌سازییانه‌یه كه له هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مدێت، به‌پێی گوته‌ی سه‌رۆكی سندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق بێت, ده‌ستده‌كرێت به دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه تازه ئازادكراوه‌كان، كه چه‌ندین قه‌زری نێو ده‌وڵه‌تی بۆ وه‌رگیراوه.
له‌هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین كارگه‌ی گه‌وه‌ری به‌رهه‌م هێنانی به‌هه‌مه پیشه‌سازییه‌كان ، چه‌ندن وه‌به‌هێنه‌ری ناوخۆی باش هه‌یه ة كه خاوه‌ن ئه‌زموونێكی زۆرن له‌بواری وه‌به‌هێناندا ة هه‌ربۆیه پارێزگاری هه‌ولێر بانگێشتی ته‌واوی به‌لێنده‌رو وه‌به‌رهێنه ناوخۆییه‌كان ده‌كات كه‌سودله‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرن به‌شداری له دووبار بنیانتنانه‌وه‌ی ناوچه تازه ئازاد كراوه‌كان بكه‌ن.
له‌ساڵانی رابردوو چه‌ندین قه‌رزی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن رێكخراو به‌نكه نێوده‌وڵه‌تيیه‌كان پێشكه‌ش به‌عێراق كرا، به‌مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه و دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌هۆی جه‌نگه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتبوو، بۆیه ئیستا حكوومه‌تی به‌غدا كۆمپانیا بیانییه‌كان ده‌یانه‌وێت له رێی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ست به‌ئاوه‌دانكردنه‌وه بكه‌ن.