بۆ یه‌كه‌مجار دوای 13 ساڵ ده‌یڵێم
زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه ده‌مه‌وێت چیرۆكی 13 ساڵه‌ی كاركردنی خۆم له ژێر سێبه‌ری راگه‌یاندنی پارتی بۆ یه‌كه‌مجار باس بكه‌م و وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ش بده‌مه‌وه كه به‌رده‌وام ئاراسته‌م كراوه كه چۆن به‌م زمانه زبر و تونده له چوارچێوه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌و حیزبه ماومه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م نووسینه نه‌چێته چوارچێوه‌ی بانگه‌شه بۆ پارتی، بۆ دوای هه‌ڵبژاردن دوامخست.
ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی مانه‌وه‌ی منی له‌ژێر سێبه‌ری ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی پارتی درێژ كردۆته‌وه لایه‌نی دارایی و مووچه و گرێبه‌ستی گه‌وره و پارتیـبوونیش نه‌بووه، به‌ڵكوو ئه‌و رێزگرتن و پشتگیرییه بووه كه ئه‌و حیزبه بۆ ڕاده‌ربڕینی به‌نده هه‌یبووه.
من له ماوه‌ی كاركردنم ده‌یانجار به‌هۆی ئه‌و راپۆرت و ره‌خنه‌نانه‌ی گرتوومه، له به‌رزترین شوێنی راگه‌یاندنی پارتی، سكاڵام له‌سه‌ر تۆمار كراوه، هه‌ڵبه‌ت بۆ وه‌ستاندنی به‌نده هانایان بۆ به‌رپرسانی گه‌وره‌ی ئه‌و حیزبه بردووه، به‌ڵام هیچ كاتێك ئه‌و حیزبه سنووری بیركردنه‌وه‌ی منی نه‌به‌زاندووه، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌یان سه‌رنووسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی رۆژنامه كارم كردووه كه مافی خۆیان بووه سیاسه‌تی رۆژنامه‌كه به‌وجۆره دابڕێژنه‌وه كه حیزبه‌كه‌یان مه‌به‌ستییه‌تی، به‌ڵام هیچ كاتێك تێكه‌ڵی تێگه‌یشتن و نووسینی من نه‌بوونه و به‌بێ پرسی به‌نده وشه‌یه‌كیان ده‌ستكاری نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت هیچ كاتێكیش رێگه‌م پێ نه‌داون وشه‌یه‌كیش بگۆڕن، له كاتێكدا به‌رده‌وام ئه‌وه‌ی من كردوومه به زیان له دژی حیزبه‌كشیان شكاوه‌ته‌وه.
پێشتریش كاتێك له رۆژنامه‌ی هه‌ولێر ساڵانێكی زۆر ستوونێكی ره‌خنه‌ئامێزی هه‌فتانه‌م هه‌بوو كه به‌رده‌وام كاربه‌ده‌ست و به‌رپرس و ده‌زگا وه‌رزشییه‌كانم ده‌كووتی كه بۆنی گه‌نده‌ڵیان لێ ده‌هات، به‌رده‌وام پرسیاری ئه‌وه‌م لێكراوه چۆن ده‌توانێت به‌م زمانه تونده له‌ژێر سێبه‌ری ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی پارتی كار بكه‌یت!؟ له كاتێكدا زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ر لێشاوی ره‌خنه‌ی به‌نده ده‌كه‌وتن له ئه‌ندام و به‌رپرسی پارتی پێكهاتبوون، هه‌رچه‌نده هیچ كاتێكیش نه‌رمیم به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی سلێمانی و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان نه‌نواندووه.
خۆ من ده‌زانم موجازه‌فه‌یه‌کی گه‌وره‌یه، ته‌نانه‌ت خۆكووژییه نووسه‌ر یان ڕۆژنامه‌نوسێك، یان هه‌ر پیشه‌یه‌کی دیارت هه‌بێت و له‌زارت ده‌رچێت و بڵێیت فڵانه کاری پارتی باشه، یه‌كسه‌ر 100 كه‌س لێت قیت ده‌بێته‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌ی یه‌كێتی؟ ئه‌ی گۆران و سه‌رجه‌م حیزبه‌كانی دیكه‌ت بۆ ریز ده‌كه‌ن، چونكه كۆمه‌ڵگای كوردی له بنه‌ڕه‌تدا هیچ ئه‌زموونێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسێكی بێلایه‌ن نییه، تۆ كاتێك لایه‌نێكی باشه‌ی پارتیت گوت، بۆ ئه‌وه‌ی دڵی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت نه‌ڕه‌نجێ و نه‌فره‌تت لێ نه‌كه‌ن ده‌بێت یه‌كسه‌ر لایه‌نێكی باشه‌ی یه‌كێتی، گۆران و ئیسلامییه‌كانیش به‌دوای یه‌كدا بڵێێت.! كاتێك ستایشی مێسی بكه‌یت، یه‌كسه‌ر یه‌كێك لێت قیت ده‌بێته‌وه واده‌زانێت مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه كریستیانۆ خراپه، ئه‌مه ئه‌م تێگه‌یشتنه چه‌وته‌یه كه بۆته نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونی له كۆمه‌ڵگای كوردی.
تۆ كه‌یفی خۆته چۆن بیر ده‌كه‌یته‌وه، من به چاوه‌کانی خۆم شته‌کان سه‌یر ده‌که‌م و به‌مه‌تری خۆم پێوانه‌ی ده‌که‌م و به ته‌رازوی خۆشم کێشانه‌ی ده‌که‌م، من له‌م نووسینه‌دا مه‌به‌ستمه بڵێم كه هیچ حیزبێك به ئه‌ندازه‌ی پارتی رێز له بیروڕای ئازاد ناگرێت، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی هیچ كاتێك ئه‌و حیزبه نه‌یویستووه سانسۆر له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه دروست بكات كه له سنووری سیاسه‌تی ئه‌و كار ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی پارتی كه‌سانی وا كار ده‌كات هه‌ر باوه‌ڕی به مێژوو و رێبازی ئه‌و حیزبه‌ش نییه و سه‌ر به به‌ره‌یه‌كی دیكه‌یه، كه‌چی پارتی له به‌رامبه‌ریان بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه و رێزی له‌بیركردنه‌وه‌یان گرتووه و وه‌ك هاونیشتیمانییه‌كی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون و زه‌مینه‌ی كاركردنی بۆ ره‌خساندوون و هیچ رۆژێك هه‌ڕه‌شه‌ی نانبڕینی لێ نه‌كردوون.
ده‌مه‌وێت له دوایین دێڕه‌كانی ئه‌م بابه‌ته پێتان بڵێم، له سنوورێكی ته‌سكی حیزبایه‌تی ته‌فسێری هه‌ڵه و چه‌وت بۆ ئه‌م نووسینه مه‌كه‌ن، من له ئێستا و له داهاتووش به نیازی ئه‌وه نیم وه‌ك راگه‌یاندكارێكی حیزبی له هیچ شوێنێكی ئه‌م وڵاته كار بكه‌م، هیچ ئایدۆلۆژیا و فیكر و بیروباوه‌ڕی حیزب و كه‌سی له ده‌ماغی مندا جێی نابێته‌وه، هه‌رگیزیش باوه‌ڕم به‌مجۆره حیزبایه‌تییه نییه كه هه‌واداره‌كانیان له‌به‌رده‌م لق و مه‌ڵبه‌ند و مه‌كۆ سه‌مای بۆ ده‌كه‌ن و له سۆشیاڵ میدیاش خۆیانی به قوربان ده‌كه‌ن، من له هه‌ر شوێنێك كار بكه‌م کاتێک شتیکم پێ باش بێت، نایشارمه‌وه و ڕاسته‌و ڕاست ده‌یڵێم، ڕه‌نگه ئه‌مه بۆ کۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان شتێکی زۆر خراپ بێت، چونكه ئه‌وان له‌گه‌ڵ نمایش و ماسک ڕاهاتوون، ئێستاش دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه ئه‌وه‌ی من له سنووری راگه‌یاندنی پارتی كردوومه له هه‌ر ده‌زگایه‌كی دیكه‌ی حیزبی و به‌نێو ئه‌هلی كردبام، ته‌مه‌نی مانه‌وه‌م مانگێكی تێپه‌ڕ نه‌ده‌كرد.
ته‌نانه‌ت ئێسته‌یش كه شوێنی كاریی میدیاییم بۆ كه‌ناڵی كوردستان 24 گواستۆته‌وه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه زه‌مینه‌ی كاركردن و ڕاده‌ربڕینم تێدا مسۆگه‌ره، هه‌ر رۆژێكیش به‌ربه‌ست خرایه به‌رده‌مم، پشت له‌و ده‌زگایه ده‌كه‌م و بۆ شوێنێكی دیكه كۆچ ده‌كه‌م، چونكه پێموایه هه‌ركاتێك كۆنترۆڵی بیركردنه‌وه‌یان كردی و ڕاده‌ربڕینیان لێ زه‌وت كردیت، یه‌قینی ته‌واوت هه‌بێت تۆ جگه له كۆیله‌یه‌ك هیچ شتێكی تر نیت.