هۆشداریی و به‌رچاوڕوونییه‌ك
لێره‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م، هیودارم نرخی بۆ دابنێن، چونكه من دوور له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و به هه‌ستێكی قووڵ و خاڵی له رق و كینه ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه و پێتان ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر پۆسته وه‌رزشییه‌كان له چنگی ئه‌م به‌رپرسانه ده‌رنێن و راده‌ستی كه‌سانی ده‌ستپاك و بوێر و دڵسۆزی نه‌كه‌ن دڵنیابن حكوومه‌ت و حیزبه‌كه‌شتان بۆ نێو دۆخێكی چه‌قبه‌ستۆ و پاشگه‌ردانی په‌ڵكێش ده‌كه‌ن، هه‌ڵبه‌ت زوڵم له‌سه‌رجه‌م وه‌رزشوانانی كوردستانیش ده‌كه‌ن كه ساڵانێكه یاری به چاره‌نووسیان ده‌كرێت و ژیان و بژێویان كه‌وتۆته مه‌ترسی، چونكه ئه‌وان له‌سه‌ر ژێرخانێكی وه‌رزشی وێران و له‌ژێر ده‌ستی كۆمه‌ڵێك كه‌سانی نائیداری ساڵانێكه به‌شداریی له‌و هه‌موو خوله بێ سه‌روبه‌رانه ده‌كه‌ن.
بۆیه تكاتان لێ ده‌كه‌م پۆسته وه‌رزشییه‌كانی داهاتووی كوردستان به‌خوێنی تازه نوێ بكه‌نه‌وه، نه‌كه‌ن رووخساره كۆن و ئێكسپایه‌ره‌كان بهێننه پێشه‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ئه‌كادیمی و ڕه‌وشتبه‌رز و به‌توانا و خاوه‌نی باكگراوندی وه‌رزشی باش سیڤی پڕ كردۆته‌وه هیوادارین مافی پێشێل نه‌كه‌ن.
پێویسته ته‌واوی به‌رپرسه وه‌رزشییه‌كان بنێردرێنه ماڵه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌یان كادیر و كه‌سانی ئه‌كادیمی و خۆبه‌خش ده‌ست له‌سه‌ر سینگ دابنێن و بێنه پێشه‌وه، پێویسته ده‌رفه‌ت به كه‌سانی دیكه بدرێت و هێڵی سوور بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رپرسه وه‌رزشییه‌كان دابنێن، تا ئێمه‌ش هێڵی سنوور بۆ نه‌یارانی ئه‌م حكوومه‌ته دابنێین.
پێویسته سه‌رجه‌م سه‌رۆكی فیدراسیۆنه وه‌رزشییه‌كانیش بەر شه‌پۆلی ئەم گۆڕانكاریە نوێیە بكەون و بە خوێنی تازە ڕیفرێش بكرێنەوە، دڵنیابن ئه‌گه‌ر به‌رپرسێكی گه‌نده‌ڵ یان لاواز و ئێكسپایه‌ر دووربخرێته‌وه سه‌دان كه‌س به‌بێ هیچ مه‌رجێك، دڵ و رووحیان ده‌خه‌نه خزمه‌ت ئه‌م حكوومه‌ته‌وه.
ئه‌م نووسینه لێدان نییه له كه‌سێكی دیاركراو، بۆیه پێویست ناكات هه‌ره‌كه‌سه و له شوێنی خۆی قه‌ڵس بێت و باڵانسی تێك بچێت، به‌هه‌رحاڵ هیوادارم كاتێك خوێندتانه‌وه مامه‌ڵه‌یه‌كی ژیرانه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی نالۆژیكی نه‌كه‌ونه گیانی ئه‌م تێكسته‌وه.