درۆ ده‌كا ئه‌و ......!
هه‌میشه به ساڵ و دوو ساڵ پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌رایه‌كی نا ئه‌خلاقی ده‌نێینه‌وه و ماوه‌یه‌ك میدیا به خۆمانه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كه‌ین و وه‌ك داكۆكیكاری مه‌ده‌نی و پارێزه‌ری مافی خه‌ڵك خۆمان ده‌ناسێنین، به‌ڵام له پڕ وه‌ك كاندیدی فڵانه حیزب و گروپ و ده‌سته‌و تاقم ده‌رده‌كه‌وین!
هه‌موومان وا خه‌ریكین به سووڕێكی ته‌واوی بێئه‌خلاقیدا ده‌ڕۆین، بێ ئه‌خلاقییه‌ك كه زۆرتر له مه‌غزا سیاسییه‌كه‌یدا ڕه‌نگی دا‌وه‌ته‌وه، خۆ له مێژه به سووڕی بێ ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵایه‌تیدا تێپه‌ڕیوین، به‌ڵام بێئه‌خلاقی سیاسییمان كه سوودی له بیرۆكه‌ی پۆپۆلیستی له‌لایه‌ك و گه‌وجایه‌تی زۆرینه له‌لاكه‌ی تره‌وه وه‌رگرتووه و هێشتاش وه‌رده‌گرێت، ناجه‌وانمه‌ردانه‌ترین ڕه‌فتاری سییاسیمانه!
كاندیدێك له‌سه‌ر پۆسته‌ره‌كه‌ی نووسی بووی: برینداری خۆپیشاندانه‌كانی حه‌ڤده‌ی شوباتم! كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ئاماده بكه‌ی قه‌شمه‌ری به برینداره‌كانی سحێلا و پردێ و مه‌لا عه‌بدوڵا بێت و شۆرشه‌كانی كوردی به‌لاوه گاڵته‌جاڕی بێت و ئه‌و هه‌موو پێشمه‌رگه دیل و بریندار و شه‌هیده ده‌بینێت و پێی ناجوڵێت و هه‌ستی نابزوێت، كه‌چی كابرا له خۆپیشاندان قاچی وه‌رگه‌ڕاوه و به‌ردێكی پێ كه‌وتووه، ئیحساسی خه‌ڵك ده‌جوڵێنێت و به‌شداری كردن له خۆپیشاندانێكی بێ سه‌مه‌ر و ناكام له خه‌ڵك ده‌كاته شۆڕشێكی گه‌وره!
پارتی په‌رله‌مانتاری هه‌بوو، به درێژایی چوارساڵی خوله‌كه‌ی، جگه له دوو بۆكس له عه‌لی حه‌مه‌ساڵح (كه ئه‌مه‌ش له‌وه‌ی كارێكی په‌رله‌مانی بێت، کارێکی زۆر نەشیاو بوو!) كه‌س هیچ كار و هه‌ڵوێستێكی گرنگی لێ نه‌دی! گۆڕان په‌رله‌مانتاری هه‌بوو تا ئێستاش ته‌نیا به ده‌نگه گڕه‌كه‌ی شیعر و په‌خشان بۆ فه‌یسبووك ده‌خوێنێته‌وه و هه‌رگیز وه‌ك په‌رله‌مانتارێك مامه‌ڵه‌ی نه‌كرد و كه‌سیش لۆمه‌ی نه‌كرد! له جیهاندا خه‌ڵك په‌رله‌مانتار هه‌ڵده‌بژێرێت تا بیكات به چاو‌دێر به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه، كه‌چی لێره په‌رله‌مانتار بۆ سه‌ر فه‌یسبووك و شاشه‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن، حه‌قه په‌رله‌مان دابخرێت و په‌یجێكیان بۆ بكه‌نه‌وه!
هه‌رچه‌نده ئێستا خه‌ڵك له هه‌موو فیكر و به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی دوور خراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر حیزب دروست بكه‌یت، هیچ پێویستت به به‌رنامه و پلانی درێژخایه‌ن نییه، جه‌ماوه‌رێكی تووڕه و تۆپه‌ڵێك ده‌ماری گه‌رم له‌به‌رده‌ستدایه كه له خۆتیان كۆ بكه‌یته‌وه، پێویست ناكات به‌ڵێنی چاككردنی ژیانیان پێ بده‌یت، ته‌نیا هه‌ندێ جنێویان بۆ بده به بارزانی و موژده‌ی له ملدان و ڕه‌میكردن و هه‌ڵواسینی بارزانیان پێ بده، ئیتر هه‌یه‌جان ده‌یان گرێ و كورسی باشت بۆ خڕ ده‌كه‌نه‌وه!
ئیدی كۆمه‌ڵگه‌ی په‌مپدراو، كۆمه‌ڵگه‌ی موژده‌پێدراو، هه‌موو شتێك له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵێك هه‌ڵوێستی فه‌یسبووكیدا ده‌بینێته‌وه، ئه‌گه‌ر وه‌زیرێك هه‌موو سامانه‌كه‌ی ببات، تۆ ته‌نیا بڕۆ چوار جنێوی بۆ بده به وه‌زیره‌كه، ئیدی ئه‌و كه‌یف خۆش ده‌بێت و له مافه‌كه‌ی خۆی خۆش ده‌بێت!
لێره هه‌ر هێنده به‌سه بیری كوردێك بێنیته‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم خراپه له‌گه‌ڵی، ئیدی تا پله‌ی هه‌ڵچوون، حه‌ماسه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵده‌ستێت، به‌ڵام دوو ساڵ باسی سته‌می سوپای پاسداران و سته‌می توركی بۆ بكه تووڕه نابێت!
لێره، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر تاكی ژیر (جا ئیدی نووسه‌ره هونه‌رمه‌نده، شاعیره زانایه هه‌رچییه‌كه!) ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك بكه‌یت به گژی‌دا، وابكه‌یت كه عه‌وام له‌به‌رامبه‌ریدا بووه‌ستێت، یانی كاتێك تۆ باسی فیزیای كوانتۆمت كرد و سه‌د هاوكێشه و شرۆڤه و ڕیسێرچی زانستیت وه‌ك به‌ڵگه له‌سه‌ر هێنایه‌وه، نه‌یاره‌كه‌ت بچێت له به‌رامبه‌ردا سه‌د گێل و گه‌مژه و نه‌خوێنده‌وار بێنێت و ڕه‌تی تۆی پێبداته‌وه، ئێ لێره‌دا ڕه‌نگه ئه‌و سه‌ركه‌وێت و تۆ بدۆرێیت، چونكه ده‌ره‌قه‌تی سه‌د گه‌مژه نایه‌یت، به‌ڵام ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی كه تۆ له ڕووی زانستییه‌وه دۆڕاویت!
ئه‌ها ئه‌و كاته دكتۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین وه‌زیری خوێندنی باڵا بوو، ده‌یان و سه‌دان پڕۆژه و پڕۆگرامی نوێی پێ بوو كه ئه‌گه‌ر به‌س جێبه‌جێ بكرابایه، ئاینده‌ی كوردستانی پێ ڕۆشن ده‌بوویه‌وه، ئه‌و پیاوه ده‌یویست سه‌رجه‌می سیستمی خوێندنی زانكۆ بكات به ئینگلیزی، كه‌چی به‌شێك له پارتی، قوتابییه ته‌مبه‌ڵه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی ده‌نارده سه‌ری و ته‌ماته‌باران و به‌ردبارانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پێ ده‌كردن تا شكستی پێهێنا و هه‌موو پڕۆژه نوێخوازییه‌كانی پێ په‌كخست، كه‌چی ئێستا هه‌ر ئه‌م پارتییه ئه‌و كابرایه دێنێت و شرۆڤه‌ی ئاینده‌ی كوردستانی پێده‌كات! له‌مه‌وه ویستم بڵێم: له‌كوردستان هه‌میشه عه‌وام ده‌یباته‌وه، گه‌مژه سه‌رده‌كه‌وێت، نه‌خوێنده‌وار براوه‌یه، چونكه ئه‌وه‌ی به‌ردیشی ده‌گرته وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دكتۆر دلاوه‌ر هه‌ر عه‌وام بوو!
شرۆڤه‌كردنی مرۆڤی كورد و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی كارێكی زۆر قورسه، لە کوردستان تۆ بۆتنییە بڵێیت تەماتەی شارەزوور ناخۆشە، دەڵێن سوکایەتیت بە شارەزوور کردووە، عه‌وام ده‌كه‌ن به‌گژتدا، تۆ نا‌توانیت بڵێی شه‌قامه‌كانی سلێمانی ته‌نگه، ده‌ڵێن ها ئه‌وه سوكایه‌تی به سلێمانی ده‌كات، كه‌روگا ده‌كه‌ن به گژتدا، بۆت نییه بڵێیت وه‌ڵا ئایسكره‌یمه‌كه‌ی ئاكرێ هیچ خۆش نییه، ڕێك شرت و شۆت ده‌بڕن و نه‌فام ده‌كه‌ن به گژتدا، جا ئه‌وه ماوه‌یه‌ك كه باسی گه‌نجی به‌دبه‌خت و داماوم ده‌كرد، ده‌مگوت: گه‌نجانی سمود و باوه‌نوور، كۆمه‌ڵێك نامه و گله‌یی و جنێو و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌شم بۆ هات كه بۆچی ئه‌وه‌نده باسی گه‌نجانی سمود و باوه‌نوور ده‌كه‌م! ده وه‌ره له ڕێی بۆره پیاودا خۆت بده به كوشت! ئه‌وه جارێکیان گوتم سەیدسادق شارۆچکەیەکی ناخۆشە، باوەڕکە هەر خەریک بوو بمخۆن، لەسەر ئەو قسەیە! هه‌رچی پیاوماقووڵ و ته‌نانه‌ت پیاوی ناماقووڵی ناوچه‌یه‌كه‌یشه گله‌یینامه و ناڕه‌زایی نامه‌یان بۆ ناردووم، ناچار قه‌بووڵم كرد كه سه‌یدسادق شوێنێكی دڵگیر و خۆشه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش، نالی ئاسا: جه‌نه‌تول مه‌ئوایه شاره‌زوور!
تێبینی: له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كم قسه‌م ده‌كرد، ناوی هه‌ر كاندیدێكم له هه‌ر حیزبێك ده‌هێنا، یه‌كسه‌ر ده‌یوت: درۆ ده‌كات ئه‌و خ......! ئیتر كردم به ناونیشانی بابه‌ته‌كه‌م!