ئه‌قڵت هه‌یه یان شاخ؟
هه‌رگیز ئێمه‌ی كورد، له‌گه‌ڵ سووڕی گه‌شه‌ی مرۆڤایه‌تیدا نه‌هاتووین، هه‌میشه میلله‌ته‌كانی ده‌وروبه‌رمان به‌لاماندا تێپه‌ڕیون، مرۆڤایه‌تی به دوو قۆناغدا گوزه‌ری كردووه، قۆناغێكیان كه تیایدا ته‌نیا ماسولكه و شمشێر بڕیاری كۆتاییان داوه، كه‌چی ئێمه‌ی كورد، یان نه‌مان بوو یان گرنگیمان پێ نه‌دا، قۆناغی دووه‌میش ئه‌مڕۆیه كه ئاوز و ته‌كنه‌لۆژیا بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌ن، ئێمه‌ی كورد نه گرنگی به ئه‌قڵه‌كه ده‌ده‌ین و نه ته‌كنه‌لۆژیاكه‌شمان هه‌یه!
ئه‌و میلله‌تانه‌ی پێگه‌شتن به قۆناغی یه‌كه‌مدا گوزه‌ریان كرد و ئه‌وانه‌شی ده‌یانه‌وێت پێبگه‌ن، وا به نێو قۆناغی دووه‌مدا ده‌ڕۆن، ئه‌دی تۆی كورد چی ده‌كه‌یت؟ به كوێدا تێپه‌ڕیت تا گه‌شتیته ئه‌مڕۆ؟ هه‌ر ئێستا له‌سه‌ر په‌یجه‌كه‌ی كوردستان بیست و چوار كه ئه‌م وتاره‌ی تیا بڵاو كراوه‌ته‌وه، جنێوێك به من ده‌ده‌یت، له دووی ئه‌و گومانه‌یت كه ئایا من سه‌ر به ده‌زگای پاراستنم یان نا؟ ده‌ی مرۆڤه ژیره‌كان له دووی ئه‌و گومانه‌ن كه ئایا له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆری ئێمه، بوونه‌وه‌ری تر هه‌یه؟!
ته‌نیا له‌م وڵاته و چه‌ند وڵاتێكی كه‌م سه‌وادی تری ڕۆژهه‌ڵاتیی، هه‌رچیت پێ خۆش بێت بیڵێیت، سزا ناتگرێته‌وه، ئه‌و میلله‌تانه‌ی كه هیچ ناكه‌ن، هه‌ر ده‌رفه‌تێكیان بۆ هه‌ڵكه‌وێت حكومه‌ته‌كانیان ده‌ڕووخێنن، گه‌رنا یان جنێو ده‌ده‌ن یانژی شه‌ڕ، كورد ناسراوترین ئیدیۆمی ئه‌وه‌یه كه "شه‌ڕ له به‌تاڵی باشتره" نازانم ئه‌مه چ حه‌كیمێكی كه‌مزانی ڕۆژگار وتوویه‌تی؟
هه‌موو شتێك لای كۆمه‌ڵگه گرنگه، به‌ڵام كامه‌یانت زۆرتر به گوێیدا جاڕ دا، ئه‌وه‌یان ده‌بێته جێی سه‌رنجی، تۆ ده‌توانیت هه‌ر ئێستا كۆمه‌ڵگه به جۆرێك ئاراسته بكه‌ی، كه گرنگترین شت به‌لایه‌وه چاككردن و دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ بێت، یانی ئیتر قسه له‌سه‌ر شته‌كانی تر نه‌كات و هه‌ر خه‌ریكی ئه‌مه بێت، ده‌ی وه‌رن با ڕای بێنین یه‌كبوون و ئاوه‌دانی به‌لاوه گرنگ بێت!
ئه‌ڵێن ئیبن سینا وتوویه‌تی: من له هه‌موو ئاژه‌ڵه‌كاندا له گا ده‌ترسم، چونكه ئه‌قڵی نییه و شاخی هه‌یه. ده‌ی ئێمه له قۆناغی شه‌ڕه‌كانی مێژوو، ته‌نانه‌ت (گا)یانه‌ش ڕه‌فتارمان بكردایه ده‌گه‌شتینه شوێنێكی باشتر، به‌ڵام گایش نه‌بووین!
ببینن، ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه ده‌كات، ده‌ڵێت "چۆن چووینه عفرین ئاواش ده‌چینه ڕۆژهه‌ڵاتی فورات"، واته ڕۆژاوای كوردستان، ئه‌و ڕاسته‌كات ده‌چێت، خۆ ئه‌قڵه‌كه‌یشی نه‌بێت شاخی هه‌یه؟
پێشتر سوپاكه‌ی ئه‌ردۆغان به نێو بیست ملیۆن كورددا ڕۆشته عفرین و داگیری كرد، بیست ملیۆن كورد له ساده‌ترین مانادا یانی بیست ملیۆن تله به‌رد، ئه‌و به‌ردانه‌ی خودا به سه‌ر قه‌ومی سدوم (لوط)دا باراندی و پێی له ناوچوون، بیست ملیۆن دانه نه‌ده‌بوون، ئه‌و نه‌یزه‌ك و به‌ردانه‌ی ملیۆنان ساڵ به‌ر له ئێستا، به‌سه‌ر داینه‌سۆڕه‌كاندا باری و له ناوچوون، پێ ناچێت بیست ملیۆن دانه بووبێت؟! ده‌ی بیست ملیۆن كورد هه‌ر وه‌ك فه‌له‌ستینییه‌كان یه‌كی دوو به‌رد هه‌ڵده‌ن، ئه‌وه چل ملیۆن تله به‌رد، ئێ تۆ هیچ ناكه‌یت، په‌كه‌كه‌ت هه‌یه هه‌ر فشه فش ده‌كات، تۆش به‌س له فه‌یسبووكه‌وه شۆڕشێكت هه‌ڵگیرساندووه، ئیتر ئه‌ردۆغان چۆن ناچێته ئه‌و دیوی فوراتیش؟
تۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵیت به هونه‌ره‌وه، له سیاسه‌ت نه‌زانیت قه‌ینا، ئه‌گه‌ر ڕۆچووبیته ئه‌ده‌بیاته‌وه و نه په‌رژابیته سه‌ر سیاسه‌ت قه‌ینا، ئه‌گه‌ر مۆسیقارێكی گه‌وره‌یت بۆیه نه‌بوویته سیاسییه‌كی دیار قه‌ینا، به‌ڵام كه هیچ یه‌ك له‌مانه نیت، ئه‌دی بۆچی سیاسییه‌كی باش نابیت؟!
ئێمه زۆر شانازی به رابردوومانه‌وه ده‌كه‌ین، پێمان وایه شتی زۆر باشمان كردووه، نه ڕه‌خنه له شۆڕشه‌كانمان ده‌گرین و نه له هه‌نگاوه‌كانمان، هه‌میشه‌ش ده‌ڵێین: قسه هه‌زاره و دووانی به‌كاره. ده‌ی ئاخر نابێت مرۆڤ هه‌زار قسه بكات و ته‌نیا دووانی به كه‌ڵك بێت، ئه‌مه تێڕوانینێكی لۆژیكییانه نییه، لانیكه‌م به‌لای منه‌وه! بۆیه هه‌میشه هه‌زار قسه و ته‌نیا دوو كار ده‌كه‌ین.
تۆ به پێی پێویست خۆراكی خۆت به‌رهه‌م ناهێنیت، پار ساڵ بایی پێنج ملیۆن دۆلار به‌س شووتی و كاڵه‌كت له ئیبراهیم خه‌لیله‌وه داخڵ كردبوو. بایی چل ملیۆن دۆلار به‌س چه‌ره‌زاتت له توركیا كڕی بوو، به‌لای درامای توركییه‌وه دانیشتوویت كه ئه‌م هاوینه هه‌زار و سه‌دده‌مین حه‌لقه‌ی بوو، پێنجسه‌د دۆلارت پێ بێت ڕاده‌كه‌یت له ته‌رابزۆن و ئه‌نتالیا خه‌رجی ده‌كه‌یت، ڕه‌سمێكی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشیشت له‌سه‌ر فه‌یسبووكه‌كه‌ت داناوه و شۆڕشم پێ ده‌فرۆشیت؟
له‌م هه‌رێمه بچووكه‌دا، تا ئێستا به فه‌ڕمی، مۆڵه‌ت دراوه به بیست هه‌زار بیر، به‌ڵام ده‌یان هه‌زار بیری نایاساییش لێ دراون، ئه‌م خه‌ڵكه‌ی كه سیاسییه‌كانیان به دزین و به فیڕۆدانی نه‌وت تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، خۆیان وا خه‌ریكن ئاوی ژێر زه‌وی به‌ره و قات و قڕی ده‌به‌ن.