حكومه‌ت و په‌رله‌مان چی ده‌كه‌ن بۆ خانه‌نشینی كه‌رتی تایبه‌ت
فه‌زای سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌عریفی و دینی ئێمه ئه‌وه‌نده به حیزبی و ئایدۆلۆژیی كراوه به ئاسته‌م ده‌توانیت ده‌ستكاریی بكه‌یت، فه‌زاكه تا بڵێیت ئاڵۆز‌و پڕكێشمه كێشه، به‌تایبه‌ت یاسا شارستانیه‌كان و یاسای سزادانی عێراقی و مافی خانه‌نشینكردن، دوای چوار خولی په‌رله‌مان و ده‌رچواندنی ئه‌و هه‌موو یاسایه، هێشتا یاساكۆنه‌كانی عێراق به‌شێكیان له‌ناو فه‌زای ئێمه‌دا كاراییان هه‌یه.
ئه‌م فه‌زایه پێش ئه‌وه‌ی وه‌ك شاخی لێبێت ده‌بێت ده‌ستكاریی بكرێت، ده‌ستكاریه‌كه ده‌بێت لای خۆمانه‌وه بێت، فه‌رهاد بۆ شیرین چۆن له شاخێكی به‌رده‌ڵانی ره‌ق و وشكی وه‌ك بێستووندا ره‌نجی فه‌رهادیانه‌ی به‌خشی و ده‌یان نیگار‌و نه‌خش و فه‌نتازیای به‌ردین و په‌یكه‌ریی هونه‌ریی دروست كرد، ده‌بێت ئێمه‌ش به‌و ئیراده‌یه‌وه به‌رده‌وامی بده‌ین به ده‌ستكاریی ریشه‌یی و جه‌وهه‌ریی یاسا كلاسیكیه‌كان و نه‌ریته باوه‌كانی رابردوو.
قسه‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت گه‌ر ده‌ته‌وێت پاره‌و سامانی وڵات به‌هه‌ده‌رنه‌چێت ئه‌وا پارێزگاریی له ده‌رماڵه‌و یاسای خانه‌نشینی بكه، خراپترین به‌هه‌ده‌ردان له‌م وڵاته‌ی ئێمه به‌هه‌ده‌ردانه له رێگه‌ی موچه‌وه، نه‌بوونی یاسایه‌كی به‌هێزی خانه‌نشینی به‌شێكه له سیستمی موچه‌ی نارێك، ئه‌گه‌ر موچه رێك بدرێت خانه‌نشینی كارێكی ئاسانه، موچه به‌رانبه‌ره به ئه‌رك، خانه‌نشینی به‌رانبه‌ره به خزمه‌ت و ئه‌ركی رابردوو، خانه‌نشینی وه‌ك نوكته‌و كۆمیدیای لێهاتووه له‌م هه‌رێمه‌و له‌لایه‌ك ئه‌وه‌ی پێویستی نییه به‌ده‌ر له رێنماییه‌كان و یاساكان به پله‌ی باڵا‌و بڕێك پاره‌ی كاش و چه‌ند ساڵێك فه‌رمانبه‌ریی خانه‌نشین ده‌كرێت، به‌شێك له‌مانه ره‌هه‌ندی شایسته‌بوونی داراییان ئه‌سڵه‌ن نییه، هه‌ندێك كه‌س هیچ راژه‌و فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه‌یه‌كیان نه‌دیوه ئێستا به پله‌ی زۆر باش خانه‌نشینن، له‌ولاشه‌وه هه‌زاران كارمه‌ند كه شایسته‌ی ئه‌و موچه‌یه‌ن بێ‌ماف و بێ جێ ماونه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا خانه‌نشینی مافێكی سه‌ره‌تایی و موچه‌یه‌كه بۆ پیری و كه‌نه‌فتی و یاسایه‌كه بۆ قوربانیان و كۆچكردوان و ئه‌وانه‌ی له ته‌مه‌نێكی كه‌مدا كۆچی دوایی ده‌كه‌ن و چه‌ترێك نییه میراتگر و منداڵی به‌جێماو بپارێزێت له برسێتی و بێ پاره‌یی و ره‌جاڵی.
"خانه‌نشینی"
وه‌ك چه‌مك بریتیه له مافێكی ده‌سته‌به‌ركراوی شه‌رعی و یاسایی هه‌ر فه‌رمانبه‌رو كارمه‌ندو كرێكار‌و كارگوزارێكی حكومی یان ناحكومی، ئیتر ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژارو پادشا‌و گه‌داو خێڵه‌كی و كۆچه‌ریی و ئۆرستۆكراتی شار جیاناكاته‌وه له‌یه‌كدی، كاتێك
ساڵه‌كانی راژه‌ی كاركردنی تۆ له فه‌رمانگه‌یه‌ك كۆتایی پێ دێت، ده‌بێت خانه‌نشین بیت، به كورتی به‌رهه‌می پایزی عومری خۆته، ئه‌مه‌ش به‌پێی پراكتیك و سیستمی هاوبه‌شیكردنی سندوقی ساڵانه‌ی خانه‌نشینی و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاری ده‌كرێت، دیاره له وڵاتێك بۆ وڵاتێكی تر جیاوازی هه‌یه، وه‌ك پرۆژه یاسای ژماره 9 ی ساڵی 2018، یاسای سندوقی خانه‌نشینی پارێزه‌رایه‌تی ژماره17 و 18 ی ساڵی 1999 و چه‌ند پرۆژه یاسایه‌كی هه‌مواركراوی تر، ئه‌گه‌ر ئه‌م یاسایه به نمونه وه‌ربگرین ده‌كرێت بۆ كه‌رتی تایبه‌تیش سوودی هه‌بێت،" پارێزه‌ر" كارمه‌ندی حكومه‌ت نیه به‌ڵام چونكه له سه‌ندیكای پارێزه‌ران ئه‌ندامه‌و به چه‌ند رۆتینێكی پاره‌دان و ئابونه‌ی مانگانه‌و ساڵانه راسته‌وخۆ دوای پانزه ساڵ به‌پێی ئه‌م یاسایه خانه‌نشین ده‌كرێت به رێژه‌یه‌كی موچه‌كه‌ی، كه‌واته پێویسته یاسایه‌كی واش هه‌بێت بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له كه‌رته تایبه‌ته‌كان و كۆمپانیا ئه‌هلیه‌كان ساڵه‌های ساڵه كارده‌كه‌ن و هێواش هێواش گه‌ڵای سه‌وزی عومریان زه‌رد ده‌بێت و یاسایه‌ك نییه پارێزگاری‌یان لێ بكات، ته‌نانه‌ت گرێبه‌ستی كاركردن و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش كه مانگانه كارمه‌ندانی هه‌ندێ كۆمپانیای ئه‌هلی ده‌یده‌نه فه‌رمانگه‌ی زه‌مان "به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كرێكاران" كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نییه و دوای سی ساڵ هێشتا روون نییه خانه‌نشین ده‌بن یان نا؟
له ساڵی 2018 هه‌مواری یاسایه‌ك كرا له په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌نگی له‌سه‌ر دراو دواتر گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ په‌رله‌مان و هێشتا یاساكه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌و كاری پێناكرێت، به‌داخه‌وه نه‌یانتوانی كه‌رتی تایبه‌ت جێبكه‌نه‌وه له‌م یاسایه‌دا " یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و موچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان/عێراق، كه‌واته پێویسته ساڵی 2019 كاتێك هه‌مواری ئه‌م یاسایه ده‌كرێت و ده‌بێته یاسای كارپێكراو پاشان له وه‌قایعی كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه، بیر له‌وه بكرێته‌وه كارمه‌ندانی كۆمپانیا‌و كه‌رتی تایبه‌تی بۆ زیاد بكرێت، ئه‌گه‌رچی پێویسته له‌م باره‌یه‌وه جوڵه‌و فشارێك ده‌ست پێبكرێت له‌لایه‌ن كۆمپانیا گه‌وره‌كانی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و ئه‌وه‌نده خه‌م سارد نه‌بن له ئاست مافی كارمه‌نده‌كانیان؟
له فه‌سڵی یه‌كه‌می یاساكه‌دا، ئامانجه‌كانی ده‌ركردنی یاساكه و چوارچێوه‌ی پیاده‌كردنی، له ماده‌ی یه‌كه‌مدا چوار خاڵ ئاماژه‌ی بۆكراوه، خاڵی چواره‌می ماده‌كه ده‌كرێت له خولی نوێی په‌رله‌ماندا هه‌موار بكرێته‌وه كه ده‌ڵێت: "رێكخستنه‌وه‌ی خانه‌نشینی خاوه‌ن وه‌زیفه باڵاكان و پله تایبه‌ته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌یشتن به ته‌مه‌نی یاسایی دیاریكراو بۆ خانه‌نشینی و ساڵانی خزمه‌ت"
ئه‌م خاڵی چواره‌مه هه‌موار بكرێته‌وه یان پێویسته خاڵی پێنجه‌می بۆ زیادبكرێت بۆ كۆمپانیا‌و كارگه ئه‌هلیه‌كان، كه هه‌م ته‌مه‌نی كاركردن له كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان بۆ بیست ساڵ درێژ بۆته‌وه‌و ناكرێت وه‌لابخرێت، هه‌م ژماره‌ی كارمه‌ندان و كرێكارانی كه‌رتی تایبه‌ت زیادی كردوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته حكومه‌ت له دوو ره‌هه‌ندی
جیاوازی ستراتیجیه‌وه سوود له‌م خاڵه وه‌رده‌گرێت و هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه بۆ حوكمرانیداهاتوو:
یه‌كه‌م/ دامه‌زراندن له كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت وه‌ك یه‌ك خواستی له‌سه‌ر ده‌بێت و به‌مه‌ش فشاره‌كان و ناره‌زایه‌تیه‌كان له‌سه‌ر حكومه‌ت كه‌م ده‌كرێته‌وه‌و بوار ده‌ره‌خسێت ده‌رچوانی په‌یمانگاو زانكۆكان ناوه‌نده پیشه‌ییه‌كان به‌یه‌كسانی له ده‌رگای حكومه‌ت و كۆمپانیاكان بده‌ن بۆ دامه‌زراندن، چونكه داهاتوویان مسۆگه‌ره‌و یاسای خانه‌نشینی ده‌یانگرێته‌وه.
دووه‌م/ گرنگیدانی حكومه‌ت به كه‌رتی تایبه‌ت له‌رووی خانه‌نشینیه‌وه واده‌كات سه‌رمایه‌داران و وه‌به‌رهێنه‌ران و كۆمپانیاكان باشتر په‌یوه‌ست بكرێنه‌وه به حكومه‌ته‌وه وه‌ك باج و رسومات و رێكاره‌كانی پابه‌ندێتی كار‌و پرۆژه‌كان، كێبركێی و هه‌ماهه‌نگی شارستانی دروست ده‌بێت له نێوان فه‌رمانگه حكومی و ئه‌هلیه‌كاندا، بۆ نمونه فه‌رمانگه‌یه‌كی پۆسته‌و گه‌یاندن له حكومه‌ت كاری چییه‌و ئه‌ی ئۆفیسی كۆمپانیایه‌كی گه‌یاندن و ئینته‌رنێت و ته‌له‌كۆم ئیشیان چی ده‌بێت، كاتێك یاسایه‌كی خانه‌نشینی پارێزگاری له هه‌ردولا بكات، ئینتیماو نیه‌تی باش دروست ده‌بێت بۆ ئاینده‌ی ئه‌م هه‌رێمه.
كه‌واته پێویسته ئه‌مجاره به تۆپزیی كابینه‌ی نوێ كار له‌سه‌ر پرسی خانه‌نشینكردن بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیا ئه‌هلیه‌كان بكاته‌وه.
كه‌رتی تایبه‌ت چییه؟
كه‌رتێكی تایبه‌ت و ناحكومی خزمه‌تگوزاریی گشتیی سنورداره له زۆر بواری بیزنس و به‌رێوه‌بردن و راوێژكاریدا، ستراكچه‌رو بونیادنه‌ری ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی كایه جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌و هاوشانی كه‌رتی گشتی رۆڵی به‌رچاوی هه‌یه له به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تداریی و سیاسه‌تی كارگێڕیدا، له ئێستادا كه‌رتی تایبه‌تی پێك دێت له كۆمپانیای گه‌وره‌و بچوك، كارگه‌وكارخانه‌و فابریكه‌و ناوه‌نده بازرگانیه‌كان، كۆمپانیاكانی میدیا‌و دۆبلاژو كایه روناكبیری و پزیشكییه‌كان و ئه‌ندازیارییه‌كان، ئه‌م كه‌رته شاده‌ماری جوڵه‌ی بازرگانی وڵاته، روبه‌رێكی هێجگار فراوانی ره‌نگ كردووه بۆخۆی و هه‌ژمونێكی گه‌وره‌ی دروست كردووه به‌سه‌ر كۆی سێكته‌ره بازرگانیه‌كانی وه‌ك گه‌شتوگوزارو گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و كۆمۆنیكه‌یشن و ته‌له‌كۆم و كاره‌باو بیناسازیی و ئه‌لیكترۆنیات و ته‌كنه‌لۆژیای ئۆتۆمبیل و خوێندنی زانكۆیی و پیشه‌یی و چه‌ندین بواری خزمه‌تگوزاری دیكه، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك وڵاتی پێشكه‌وتووی مۆدێرن، كه‌رتی گشتی و حكومی ئه‌وه‌نده كاڵ بۆته‌وه ره‌نگه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا وه‌ك كه‌رتێكی راوێژكاری و مه‌رجه‌عی یاسادانان سودی لێ وه‌ربگیرێت، زۆر فه‌رمانگه‌و كار‌و پرۆژه‌ی حكومی هه‌یه له ئێستادا به‌ته‌واوی خراوه‌ته خزمه‌تی راژه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت و ئه‌هلی و ئه‌وان به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن، له هه‌ندێك وڵات خه‌ریكه كه‌رتی ئه‌من و سلكی ده‌وڵه‌تی گه‌وره گه‌وره، ئاسایش و پۆلیسی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كان و به‌رگری شارستانی و سه‌نته‌ره‌كانی هه‌ماهه‌نگی، وه‌ك فریاكه‌وتنی خێرا‌و نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان
به‌ته‌واوی برواته ناو كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیا ئه‌هلیه‌كان به‌رێوه‌ی به‌رن، له هه‌ندێك وڵات ژینگه‌پارێزو كشتوكاڵ و سیكوریتی باڵه‌خانه‌كان و كاره‌با كۆمپانیای ئه‌هلی لێی به‌رپرسه، هه‌موو ئه‌مانه بۆ یه‌ك مه‌به‌ستی سه‌ره‌كییه ئه‌ویش شكۆبه‌خشینه به سه‌روه‌ری و یاساكانی وڵات و حومكرانی باش و فه‌زیله‌تی تاك.
ئه‌وه‌ی له كوردستان باس ناكرێت فه‌زیله‌تی تاك و خودی مرۆڤه، ته‌ندروستی و ژینگه‌كه‌ی، كار‌و پرۆژه‌كانی، ئارامی و ئاسایشه خۆراكی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی، هه‌موو ئه‌مانه كه‌رتی تایبه‌ت ده‌توانێت رۆڵێكی گه‌وره‌ی تێدا بگێڕێت، به‌ڵام له كوردستان چونكه هێشتا حیزب پێشره‌وی كۆمه‌ڵگایه ئه‌و فه‌زیله‌ت و گرنگیدانه به تاك پێشناكه‌وێت، كه‌واته ئه‌بێت رێز‌و ئیراده‌و كه‌رامه‌ت بۆ خه‌ڵك و هاوڵاتی بگێرینه‌وه ئه‌وجا قسه له‌سه‌ر ئیمتیازه‌كان بكه‌ین، كه‌رته‌كان له‌یه‌ك جیا بكه‌ینه‌وه‌و وه‌ك خۆی به یاسا بیانپارێزین، بزانین كێ له كه‌رتی گشتیه‌و كێش له تایبه‌ت، ئه‌ی كێ له هه‌ردوولا كارده‌كات و بۆچی؟ ئایا ده‌كرێت مرۆڤ دوو ناسنامه‌و دوو ئایدی نه‌مبه‌رو دوو ئیمتیازی هه‌بێت له گشتی و تایبه‌ت، یاساكانی ئه‌م چیرۆكانه له كوێن و كێ لێی به‌رپرسه، ده‌كرێت له حكومه‌ت خۆت خانه‌نشین بكه‌یت به پله‌یه‌كی باڵا، دواتر له په‌نجه‌ره‌ی پشته‌وه بێیته‌وه بۆ ناو كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیایه‌كی ئه‌هلی و بیت به مه‌نیجه‌ر؟ ئه‌مانه هه‌موو له كوردستان بوونیان هه‌یه بۆیه ئه‌سته‌مه ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كی به‌هێزو گروپێكی په‌رله‌مانی چاونه‌ترست نه‌بێت بتوانیت زاڵ بیت به‌سه‌ریاندا.
ورده‌كاری و ئیستیحقاق و ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی یاسای خانه‌نشینی زۆره‌و پێویستی به پرۆژه‌ی جددی هه‌یه، ده‌كرێت قۆناغی داهاتووی په‌رله‌مان كاركردن بێت بۆ یاسایه‌كی خانه‌نشینی راقی و دادپه‌روه‌ر بۆ كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌تی، چیتر ته‌مه‌نی 63 ساڵ و 30 ساڵ پوخته‌ی راژه به ئیعتیبار وه‌رنه‌گیرێت كه یاسایه‌كی كۆن و كلاسیكیه‌و ده‌كرێت چاكسازی تێدابكرێت، با سندوقی خانه‌نشینی هه‌موار بكرێته‌وه‌و هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك سوودمه‌ند بێت له‌و سندوقه‌و هیچ هێزێكیش نه‌بێت یاری به‌و سندوقه‌وه بكات، حكومه‌ت پێویسته تیمی تایبه‌تمه‌ند پێك بهێنێت بۆ ته‌ته‌ڵه‌و وردبینی كه‌رتی تایبه‌ت و ته‌نها له رووی ئه‌منیه‌وه ناونوسیان نه‌كات به‌ڵكو له رووی خزمه‌تی شارستانی و یاساكانیشه‌وه پاڵپشتیان بێت و هه‌ر له به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی لۆكاڵیدا كه‌رتی تایبه‌ت جێنه‌كاته‌وه‌و مانگانه‌یان لێوه‌ربگرێت و به‌س، كه‌رتی تایبه‌ت هه‌زاران كارمه‌ندو كرێكار‌و فه‌رمانبه‌ری هه‌یه‌و له چاوه‌روانی پرۆژه یاسایه‌كدان بیانپارێزێت، پرۆژه یاسایه‌ك ماف و ئیمتیازی كۆتایی راژه ببه‌خشێت به فه‌رمانبه‌ران و كرێكارانی كۆمپانیا ئه‌هلیه‌كان و هیچ نه‌بێت پاش 15 ساڵ خزمه‌ت و ئه‌ركی وه‌زیفی كرده‌نی (فعلی) خانه‌نشین بیانگرێته‌وه‌و له‌و گرێ ده‌رونیه رزگاریان بێت و هاوشانی هه‌ر تاكێكی ئه‌م وڵاته هه‌ست به ئاسووده‌یی بكه‌ن.