شێرپه‌نجه‌ی سلێمانی!
زۆربه‌ی فه‌له‌ستینییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه قورس و گرانه‌كانیان، وه‌ك نه‌خۆشی دڵ و شێرپه‌نجه و هتد، ده‌چنه نه‌خۆشخانه‌كانی ئیسرائیل، هه‌ر له‌م قودسه حازرییه‌ش كه بووه‌ته پایته‌ختی ئیسرائیل، به‌شه فه‌له‌ستینییه‌كه‌ی ئه‌م شاره كه نه‌خۆش ده‌كه‌ون، ده‌چن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی به‌شه ئیسرائیلییه‌كه‌ی قودس، كه‌چی هێشتاش ئیسرائیلیان پێ ئیحتیلاله!
ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی له زانكۆكانی ئیسرائیل خوێندنیان ته‌واو كردووه، سه‌د جار به‌شه‌ر تر و خوێنده‌وارترن له‌وانه‌ی كه له‌زانكۆكانی خۆیان له فه‌لستین خوێندویانه، كه‌چی هه‌رگیز دان به شكۆمه‌ندی ئیسرائیل‌دا نانێن و هه‌ر به دوژمنی ده‌زانن، چه‌ند خۆشه مرۆڤ داگیركه‌ری ئاوای هه‌بێت، خۆزگه ئیسرائیل ئێمه‌شی داگیر بكردایه، نه‌ك ئه‌م هۆز و قه‌بائیله سامییه خێڵه‌كییانه كه هیچ شتێكیان نییه بیبه‌خشن، ئێستاش خه‌سته‌خانه‌كانی ئێمه پڕه له نه‌خۆشی ئه‌وان، شاره‌كانمان پڕه له ئاواره و كرێكاری ئه‌وان، باڵه‌خانه‌كانمان پڕه له هه‌ڵهاتووی سیاسی ئه‌وان، كه‌چی به‌رده‌وامیش ته‌ماحیان له خاك و سامان و ته‌نانه‌ت شه‌ره‌فیشمانه!
عێراق به هه‌ڵبژاردن دروست نه‌بووه، هه‌موو شتێكی ئه‌م وڵاته سوتفه و ئه‌مری واقع بووه، ئه‌وه نه‌خوێنده‌وارییه ئه‌گه‌ر پێت وا بێت به هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان و گفتوگۆ واقعی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی خۆت له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا بگۆڕیت، وڵاتێك كه وه‌ك به‌له‌م له‌سه‌ر خوێن له‌نگه‌ری گرتووه، تیایدا عه‌ره‌بێكی به‌هێز واته كوردێكی لاواز، عێراقێكی به‌هێز واته كوردستانێكی داڕووخاو!
لای من شتێكی باشه ئه‌گه‌ر مرۆڤ حه‌ز بكات دوژمنه‌كه‌ی له جه‌هاله‌ت و گه‌مژایه‌تیدا بژی، ئێمه ئێستا به ناچاری و به بێ خواستی خۆمان، له‌گه‌ڵ وڵاتێكین كه له ژێر خۆری به‌تینی هاویندا، ئه‌و هه‌موو كێڵگه نه‌وتی و گازییانه‌ی نه‌ده‌سووتان، به‌ڵام ده‌نگی هاوڵاتییه‌كانی به سندوقه‌كانیه‌وه له عه‌مباره‌كاندا ده‌سووتا و ده‌یان وت به‌هۆی گه‌رما و شۆرتی كاره‌باوه بووه!
ئێستا هاوكێشه‌كان زۆر ئاسان بوونه‌ته‌وه، هه‌ركاتێك له به‌سڕه ڕێزیان لێ گرتی، بزانه كه له سلێمانی كه‌رایه‌تییه‌كت دژ به خاك و خه‌ڵكی خۆت كردووه، ئه‌گه‌ر پۆلێن به‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی بكرێت، كورد له په‌نجا ساڵی ڕابردوودا به سێ قۆناغدا ڕۆيشتووه، قۆناغی سته‌ملێكراوی، قۆناغی شۆڕش و قۆناغی جنێودان!
دوا قۆناغی كورد، كه خراپترین قۆناغی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی بووه، تیایدا جنێو وه‌كو تێزێكی سیاسی خرایه ناو ڕكابه‌رایه‌تی و ململانێ سیاسییه‌كانه‌وه، وه‌ك پێشتر له وتارێكی دیكه‌دا وتم له‌بری سوپایه‌كی خوێنده‌وار، سوپایه‌كی جوێنده‌وار به‌رهه‌مهێنرا، كۆمه‌ڵگه دابه‌شكرا بۆ دوو تاقم، تاقمێكیان به‌س جنێو ده‌ده‌ن و تاقمێیشیان به‌س جنێویان پێ ده‌درێت!
لێره‌دا دوژمن وه‌ك شه‌به‌حێكی به‌رده‌وام بزركراوه و له جێگه‌یدا هه‌ر خودی كورده‌كه كوردێكی تری داناوه، ئێستا دوژمن به هه‌موو هێزی خۆیه‌وه شه‌په زللـه‌یه‌ك ده‌دا له بنا گوێی كوردێك، به‌ڵام كوردێكی تر دێت و ده‌ڵێت خه‌تای خۆت بوو، بۆچی ڕوومه‌تت هه‌بوو؟!
له‌م چه‌رخی جنێوه‌دا، كورده‌كان به‌ره و ده‌به‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌ڕۆن، هه‌رچییه‌كیان لێ بكه‌یت تاوانبارت ناكه‌ن، به‌ڵكو تۆمه‌تی هه‌ر ڕووداوێك ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان، خۆی ده‌بوو ئێمه له‌باره‌ی مافه‌كانمانه‌وه عه‌ره‌بێكمان تێبگه‌یاندایه كه سته‌می لێكردووین و حكومه‌ته‌كه‌ی مافه‌كانمان ده‌خوات، نه‌ك كوردێك، ده‌بوو ئه‌م قسانه‌مان له‌گه‌ڵ توركێك، فارسێك بكردایه نه‌ك له‌گه‌ڵ كوردێك! ده‌ی ئێستا ئێمه پێش ئه‌وه‌ی قسه له‌گه‌ڵ تورك، عه‌ره‌ب و عه‌جه‌مێك بكه‌ین، ناچار بووین قسه بۆ كورده‌كه بكه‌ین و گونی چه‌ور بكه‌ین و لێی بپاڕێینه‌وه و مه‌منونی بین، تا ئه‌ویش بێت له‌گه‌ڵمان هه‌ر هیچ نا داوای مافه‌كانی خۆی بكات و كه‌چی نایه‌ت!
كاتێك شۆڕشمان كرد، پرسمان به كه‌س نه‌كرد، كه‌چی له ڕیفراندۆمدا تاقمێك كوردی خۆفرۆش و دوژمنخوازمان لێ هه‌ستا و ده‌یانگوت نابێت ڕیفراندۆم بكه‌ین چونكه دوژمن پێی باش نییه و حه‌زی له ده‌وڵه‌تی كوردی نییه!
ئێستاش له بازگه‌كانی پردێ و كه‌ركووك، عه‌ره‌به‌كه پۆلیسی كوردی داناوه، چونكه ده‌زانێت هه‌ر كورده‌كه ده‌توانێت به‌باشی سووكایه‌تی به كوردێكی تر بكات و به سه‌عات ڕای بگرێت و كه‌رامه‌تی بشكێنێت، ڕۆژنامه‌نووسێكی هاوڕێم وتی له بازگه‌كانی كه‌ركووك تێپه‌ڕیم و هیچ عه‌ره‌بێك ڕێی پێ نه‌گرتم، به‌ڵام پۆلیسێكی كورد هات و پێی وتم فڵان كه‌س ده‌تناسمه‌وه، نه‌چی ڕاپۆرت بكه‌یت و بڵێیت ئاگایان لێی نییه، هه‌رچی بكه‌یت دێیته‌وه به‌رده‌ستم!
ئه‌مڕۆ كه جیاواز له ساڵ و سه‌ده‌كانی ڕابردوو، سه‌دی نه‌وه‌د به‌ره و ژووری كورد عه‌ره‌بی نازانێت و له زمانی داگیركه‌ره‌كه‌ی تێناگات، كه‌چی هه‌ر ئه‌م گه‌نجانه فێركراون كه داگیركه‌ره‌كانی خۆی به‌لاوه ئاسایی بێت و هه‌رچیش له ورگیدایه به‌سه‌ر حكومه‌ت و زمان و ئیداره‌ی خۆیدا بیڕشێنێته‌وه!
له‌بازگه‌یه‌كی ئاسایش و پۆلیسی خۆمانا گه‌نجێك ڕابگره و پشكنینێكی بكه، دنیا خراپ ده‌كات و هه‌رچی میدیا و فه‌یسبووكه ده‌یشڵه‌قێنێ، دوور نییه هیومان ڕایتس وۆچ و یونامیشت لێ تێنه‌گه‌یه‌نێت، كه‌چی له بازگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا كۆڵێك سووكایه‌تی پێ ده‌كرێت و هیچ ناڵێت، گه‌رچی لای من خیانه‌ت و هه‌ڵوێستی ته‌له‌فزیۆنی و فه‌یسبووكی و قه‌زاواتی سیاسی، ده‌بێت دادگا یه‌كلایی بكاته‌وه، به‌ڵام ئێستا مادام له كه‌ركووك به‌رامبه‌ره‌كه‌م حه‌شدی شه‌عبییه، خیانه‌تكارترین كه‌سی ناو یه‌كێتیشم له حه‌سه‌ن پلایس و ئه‌بو ئیزرائیل به‌لاوه شه‌ریف تره، كورد دووسه‌د ساڵه له نێو فۆڕمی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ردا ده‌ژی و هه‌رگیز فۆڕمی خۆی نه‌بووه، بۆیه له فۆڕمی داگیركه‌ردا چه‌ندی بچه‌وسێنیته‌وه كێشه‌ی نییه و له‌گه‌ڵی ڕاهاتووه، به‌ڵام قیامه‌تی كورد كاتێك هه‌ڵده‌ستێ كه دژ به برا كورده‌كه‌ی خۆی ده‌وه‌ستێته‌وه!
تێبینی: شێرپه‌نجه‌ی سلێمانی، نه‌خۆشییه‌كه كه تووشی چه‌ند كه‌سێك بووه، ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه له خراپی ڕێگاوبانیش بگره، پێت ده‌ڵێن سووكایه‌تی به سلێمانی كردووه!