شه‌ڕه گه‌وره‌كه‌ی پاسداران و ئه‌مه‌ریكا
ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت فرۆشی نه‌وتی ئێران بگاته سفر، ڕۆحانی پار ساڵ وتی: ئه‌مه‌ریكا یاری به كلكی شێر ده‌كات و ڕێگری له فرۆشی نه‌وتی ئێران، واته ڕێگری له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ته‌واوی وڵاتانی كه‌نداو. ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی ڕۆحانی واته گه‌رووی هورمز داده‌خه‌ن، ئه‌مه‌ریكاش بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێ كرد و تا دێت فرۆشی نه‌وتی ئێران كه‌متر ده‌بێته‌وه و ئێرانیش جه‌ساره‌تی داخستنی گه‌رووی هورمز ناكات.
كه‌م كه‌م خه‌ریكه هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دژی ئێران، له گۆڕینی ڕه‌فتاری ڕژێمه‌كه‌وه، ده‌گۆڕێت بۆ گۆڕینی خودی ڕژێمه‌كه، ئه‌مه‌ریكا تا چه‌ند مانگێك پێش ئێستاش، هه‌ر ده‌یوت: ئامانجمان گۆڕینی ڕه‌فتاری ڕژێمی ئێرانه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی زۆره، به تایبه‌ت له پاش به تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران، ئه‌مه‌شیان كه‌م كردووه‌ته‌وه و تا دێت گوشاره‌كانیش تووندتر ده‌كه‌ن!
هه‌شتی ئه‌پریڵی ئه‌مساڵ، ئه‌مریكا سوپای پاسدارانی خسته لیستی تیرۆره‌وه، پێشتریش یه‌كێتی ئه‌وروپا ته‌واوی ئه‌ژ‌ماره بانكییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی بلۆك كردبوو كه سه‌ر به‌م ده‌زگایه بوون، یاخود مامه‌ڵه و ئاسانكارییان بۆ كردوون، پێش ئه‌م دوو ڕووداوه‌ش، ده‌وڵه‌تی كه‌نه‌دا موجاهیدینی خه‌لقی له لیستی تیرۆری وڵاته‌كه‌یدا ده‌رهێنا و سوپای پاسدارانی له جێگه‌ی دانا.
هاوكات له ساڵی 2018وه سوپای پاسداران له لیستی تیرۆری هه‌ر یه‌كه له وڵاتانی سعودییه، ئیمارات، قه‌ته‌ر، به‌حره‌ین، كوه‌یت و عوماندایه، واته ئه‌م سوپایه له ئاوه‌كانی كه‌نداو، ته‌نیا له لیستی تیرۆری عێراقدا نییه!
ساڵی 2016 ده سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له ئاوه‌كانی كه‌نداو، سنووری ئاوی ئێرانیان به‌زاند و له لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه ده‌ستگیر كران، دواتر ده‌وڵه‌ت و سوپای ئه‌مه‌ریكا كه‌وتنه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران و به داوای لێبووردنی ئه‌مه‌ریكا و داننان به به‌زاندنی سنووری وڵاته‌كه‌یان كۆتایی به كێشه‌كه هات و سه‌ربازه‌كان ئازاد كران!
ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌ی 2016و بچووكتر له‌مه‌ش له‌م ڕۆدا ڕوو بداته‌وه، نه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆیان هه‌یه په‌یوه‌ندی به سوپای پاسدارانه‌وه بكه‌ن و نه سوپای پاسدارانیش مافی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كاندا هه‌یه، هه‌ردوولا به فه‌ڕمی یه‌كتری به تیرۆریست ده‌ناسێنن، ئه‌گه‌ر سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكا سنووری ئاوی ئێران ببه‌زێنێت و پاسداران ده‌ستگیری بكه‌ن، یاساكانی ئێران ڕێگه نادات ئازاد بكرێ و ده‌بێت نزیك به بیست ساڵ زیندان بكرێ، ڕێك ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌وه، له مه‌ودوا له هه‌ر شوێنێكی ئاوه‌كانی كه‌نداودا، ئه‌گه‌ر به‌له‌مه تیژڕه‌وه‌كانی پاسداران به‌لای كه‌شتییه زه‌به‌لاحه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا بڕۆن، ده‌بێت لێیان بدرێ و له‌ناو ببرێن، چونكه به‌پێی یاسا نوێكه‌ی ئه‌وان، پاسداران تیرۆریستن، هاوكات به‌و پێیه‌ی ئه‌و سوپایه له لیستی تیرۆری وڵاتانی كه‌نداویشدان، دوور نییه هه‌ر شه‌ڕێكی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ پاسداران، تێچووه‌كه‌ی بكه‌وێته سه‌ر وڵاتانی كه‌نداو! چونكه بۆ له‌مه‌و دووا هه‌ر چالاكییه‌كی سوپای پاسداران له ئاوه‌كانی كه‌نداو، به تایبه‌تیش گه‌رووی هورمز كه زوو زوو پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ده‌كه‌ن، به چالاكی و ڕه‌فتاری تیرۆریستی ده‌زانرێ و ئه‌گه‌ر پاسداران هه‌ڵه‌ی تێكدانی ئارامی هورموز بكه‌ن، تێكڕای وڵاتانی ناوچه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ڕی تیرۆر ده‌بێت به‌رپه‌رچی بده‌نه‌وه و ئارامی ناوچه‌كه و ڕێڕه‌وه نه‌وتییه‌كان بپارێزن!
ئه‌مه واته به پله‌ی یه‌كه‌م شه‌ڕی به‌رده‌رگه‌ی پاسداران له كه‌نداوه‌یه و به پله‌ی دووه‌میش له سوریایه، یانی له هه‌ر شوێنێكی سوریا كه هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی لێیه مه‌ترسی له‌سه‌ر سوپای پاسداران هه‌یه، گه‌رچی ئێستا سوپای پاسداران له هه‌مان ئه‌و لیستی تیرۆره‌دایه كه داعش و ئه‌لقاعیده‌ی تیایه، به‌ڵام جارێك ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه كه ئایا ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ئه‌و دوو ڕێكخراوه تیرۆریستییه له پاسدارانیش ده‌ڕوانێت یان وه‌ك حیزبوڵا و حه‌ماس كه له مێژه له لیستی تیرۆردان و یه‌كه‌میان ده‌سه‌ڵاتی باشووری لوبنان و ئه‌وی تریشیان حاكمی غه‌زه‌یه و هیچ كێشه‌یشی بۆ دروست نه‌بووه؟!
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا قاسم سوله‌یمانی هاوتای ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی نیشاندا و وتی: ئه‌و یه‌ك تیرۆریسته، سوپای پاسدارانیشی به گروپێكی تیرۆریستی وه‌ها نیشاندا كه وه‌زیفه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌تی به‌رپه‌رچی بداته‌وه و وه‌ك خۆی وتی: گیانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له مه‌ترسی تیرۆری پاسداران بپارێزێت. كه‌واته له‌مه‌ودوا پاسداران وه‌ك داعش ده‌بێت قه‌ڵاچۆ بكرێن!
ئه‌وانه‌ی چاودێری ڕه‌وشی ئێران ده‌كه‌ن، پێیان وایه ئه‌مه‌ریكا له مێژه سوپای پاسدارانی له هه‌موو چالاكییه‌ك یاساغ كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی واشنتۆن له هه‌شتی مانگی چواری ئه‌مساڵ كردی، فه‌ڕمی بوونی لێدان و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پاسدارانه، پێشتر بۆ هه‌ر لێدان و په‌لاماردان و جووڵه‌یه‌كی سوپای ئه‌مه‌ریكا، فه‌رمانی كۆنگرێس پێویست بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و فه‌رمانه ڕاسته‌وخۆ خراوه‌ته ده‌ستی پنتاگۆنه‌وه و ئه‌مه‌ش واته بۆ له‌مه‌ودوا فه‌رمانه‌كه له‌سه‌ر هه‌ر كه‌شتی و سه‌كۆیه‌كی ئه‌مه‌ریكییه، یانی ناچاره له هه‌ر شوێنێك ڕووبه‌ڕووی سوپای پاسداران بووه‌وه، هێرش بكاته سه‌ری و له ناوی به‌رێت!
جگه له‌مانه‌ش چیتر ئه‌گه‌ر حیزبه كوردییه‌كان چالاكی له سنووره‌كانی ئێران ئه‌نجام بده‌ن و له پایه‌گا و ناوه‌نده سه‌ربازییه‌كانی پاسداران بده‌ن، نه‌ك هه‌ر به شه‌ڕ له دژی تیرۆر ناویان ده‌برێ و تاوانبار نابن، به‌ڵكو ده‌شتوانن له‌و بودجه‌یه سوودمه‌ند بن كه ساڵانه پنتاگۆن بۆ شه‌ڕی تیرۆر ته‌رخانی ده‌كات، واته له‌مه‌ودووا هه‌ر هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی ده‌توانن سوودمه‌ند بن له بودجه‌ی دژایه‌تی تیرۆر كه ئه‌مه‌ریكا ته‌رخانی ده‌كات.
له ئێستادا ئێران هیچ كارتێكی گوشاری دژ به ئه‌مه‌ریكا له به‌رده‌ستدا نییه و ته‌نیا كارتی مووشه‌ك و شه‌ڕ نیشان ده‌دات، په‌رله‌مانی ئێران سه‌رقاڵی پڕۆژه‌یه‌كه بۆ سزادان و ترساندنی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه پابه‌ند ده‌بن به سزاكانی ئه‌مه‌ریكاوه بۆ سه‌ر ئێران، وه‌ك دیاره ئه‌م وڵاته له ناوچه‌كه‌دا جگه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هیچ وڵاتێكی تری ئه‌م جیهانه‌ی پێ سزا نادرێت، ئه‌گه‌ر بێت و شه‌ڕ له دژی پاسداران به‌رپا بێت، دوور نییه پریشكی ئاگر به‌ر هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێت، به‌ڵام له ئێستادا بچوكترین هه‌ڵه‌ی ئێران، واته له‌ناوچوونی ڕژێمه‌كه، ته‌نیا شتێك كه له پێش ئه‌م وڵاته‌دایه، ئه‌وه‌یه ژیرانه و بێ هیچ هه‌رایه‌ك، سزاكان قه‌بووڵ بكات و كه‌مێكی تر ته‌مه‌نی خۆی درێژ بكاته‌وه. ده ڕۆژی تر یادی تێكشكانی فڕۆكه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكایه له بیابانی ته‌بس، كه ویستیان دیپلۆماته بارمته‌گیراوه‌كان ڕزگار بكه‌ن، وا پێ ده‌چێت دۆناڵد ترامپ سوپرایزێكی تری بۆ ئێران پێ بێت و له مانگی داهاتووشدا سوپرایزی دووه‌م له یادی خۆپیشاندانی ١٥ی خورداد و ده‌ستگیركردنی خومه‌ینیدا ڕابگه‌یه‌نێت، ئێستا چاودێران له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه بزانن ئه‌و سوپرایزانه‌ی تر چی ده‌بن؟!