ڕۆژێك دوای 31ی ئاب!
له ساڵی 1992 یه‌كێتی و پارتی هێشتا پایه‌ی حكومه‌تیان به‌ته‌واوه‌تی نه چه‌سپاندبوو، كۆمۆنیسته‌كان خۆپیشاندانیان ده‌كرد و ده‌یانویست بیڕووخێنن! له 1994 و 1995 و به‌ره‌و ژوورتر، هێشتا حكومه‌ت پێی نه‌گرتبوو، ئیسلامییه‌كان شاره‌زوور و هه‌ورامانیان لێ دابڕی و خه‌لافه‌تیان تیا دروست كرد و ده‌یانویست حكومه‌تی هه‌رێم بڕووخێنن! له نه‌وه‌د و شه‌شه‌وه یه‌كێتی و پارتیش وه‌ك ئه‌میبا لێك جیابوونه‌وه و هه‌ریه‌كه‌یان حكومه‌تێكی هه‌رێمیان بۆخۆیان دروست كرد و هه‌ر یه‌كه‌شیان ده‌یانویست حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌وی تر بڕوخێنن، له ٢٠٠٩وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش دامه‌زرا و هه‌موو هه‌وڵی بۆ ئه‌وه بوو كه حكومه‌تی هه‌رێم بڕووخێنێت!
شۆڕش و حه‌ماسه‌تی كوردی، له‌سه‌ر بونیادی بڕوخێنه دامه‌زراوه، ئه‌م ستراكچه‌ره، بووه به به‌شێك له میمۆری كوردی و سیاسه‌ت و دونیابینی حیزبی له‌سه‌ر داده‌ڕێژرێت، هه‌ر كه‌س دێت ده‌یه‌وێت بڕوخێنێت، كه‌س به‌رنامه‌ی دامه‌زراندنی پێ نییه، له تێكڕای حیزبه‌كاندا ته‌نیا پارتی له هێمنی و ئارامی و سه‌قامگیریدا گه‌شه ده‌كات، بوونیادی ئه‌م حیزبه وایه، ئه‌وانی تر هه‌موویان حیزبی سه‌رده‌می ناسه‌قامگیرین، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به شه‌ڕێكدا بڕوات، یه‌كسه‌ر كێرڤی به‌رز ده‌بێته‌وه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر ئه‌م بونیاده دامه‌زراوه، ئه‌وان زاده‌ی ناڕه‌زایین، ئه‌مه لێدان یاخود پیاهه‌ڵدان نییه، به‌ڵكو خوێندنه‌وه‌یه‌كی سۆسۆلۆژییه بۆ ئه‌م ڕێكخراوه سییاسیانه، ئه‌گه‌ر باری ده‌رونی و ئابووری خه‌ڵك ئاسایی بێته‌وه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ناو ده‌چێت، ئه‌گه‌ر زمانی حه‌ماسه‌ت و هێرشبردن له یه‌كێتی بسه‌نرێته‌وه، ده‌دۆڕێت، ئه‌گه‌ر پارتی بكه‌وێته شه‌ڕه‌وه ده‌دۆڕێت، بۆیه به‌رده‌وام حیزبه‌كان پارتییان وه‌ك په‌ڵه‌یه‌كی نامۆ به‌رامبه‌ر به خۆیان داناوه، ئه‌وان ته‌غزییه‌ی سیاسی‌یان له‌سه‌ر پارتییه، بۆیه 31ی ئابیش وه‌ك میكانیزمێكی سه‌رزه‌نشتكاری به‌كار ده‌هێنن بۆ وه‌به‌رهێنانی سیاسی، گه‌رنا ئه‌وه‌ی هێنانی سوپای به‌عسی پێ خیانه‌ت بێت، خۆی سوپای پاسداران ناهێنێت! ئه‌وه‌ی ده‌بابه‌كانی په‌رله‌مانی پێ خیانه‌ت بێت، تۆپبارانی حیزبی ديموكراتیشی پێ خیانه‌ت ده‌بێت له نه‌ته‌وه‌ی كورد!
ده‌بابه‌كان هاتن و یه‌كێتییان تا سه‌یرانبه‌نی لای پێنجوێن ڕاونا، دواتریش له حه‌وشه‌ی په‌رله‌مان و ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر گیرسانه‌وه، من حه‌زم له گێڕانه‌وه‌ی دراماتیكی و ئیحساسی نییه، خۆتان چیرۆكه‌كه هه‌ڵگێڕنه‌وه، وادانێن سه‌ربازه‌كانی قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان و قه‌رارگای حه‌مزه و له‌شكری خاته‌مه‌لئه‌نبیائی پاسدارانی ئێران براوه بوون و پارتییان تا ئیبراهیم خه‌لیل ڕاوناوه!
ئێمه لێره چۆن قه‌زاوه‌ته‌كه بكه‌ین؟ دوو دیمه‌ن و دوو ڕووداو، هه‌ر كامێكیان ڕووی نه‌دابایه، ئه‌وی تریان ڕووی ده‌دا، هه‌م تۆپ و ڕاجیمه‌ی دوانزه ئیمامی و هه‌م ده‌بابه‌ی سه‌دامیش هێنران، ئه‌گه‌ر ئه‌م چیرۆكه نه‌نگ و شه‌رمه‌زارییه، تێكڕای دیمه‌نه‌كانی نه‌فره‌تلێكراوه، نه‌ك هه‌ر به‌شێكی!
گێڕانه‌وه‌ی بێ تام و بێ مانای حه‌ماسی و ئه‌ده‌بی ڕاگرن، ئه‌گه‌ر له ده‌وری قه‌ڵا حه‌ره‌س جمهوری نه‌سوڕایه‌ته‌وه، سه‌ربازه‌كانی قه‌رارگای حه‌مزه و ڕه‌مه‌زان له پێش مه‌چكۆ دیشله‌مه‌یان ده‌خوارده‌وه، 31ی ئاب ته‌نیا یه‌ك لێكه‌وته‌ی هه‌یه و هیچی تر، له‌و ڕۆژه‌دا هه‌ولێر له یه‌كێتی سه‌ندرا و به ته‌واوه‌تی درا به پارتی، جا من حه‌قم چییه تۆكێبڕكێی سیاسی و سه‌ربازیشدا ده‌دۆڕێیت؟ بۆ من بیست ساڵ قووڕت بۆ بپێوم و به‌ناوی خیانه‌ت نیشاندانه‌وه خه‌مت بۆ بخۆم؟ ئه‌گه‌ر بێلایه‌نی ئه‌وه بێت كه تا قامی قیامه‌ت ئه‌مه سه‌رزه‌نشت بكه‌م، ده‌ی من حه‌زم له‌و بێلایه‌نییه نییه، ماده‌م نمونه‌ی حوكمڕانییه‌كه‌ی یه‌كێتی له سلێمانی شكستخواردووه، ئیتر پارتی هه‌ولێری به هه‌ر جۆرێك ده‌ستكه‌وتبێت بۆ من گرنگ نییه، ته‌نیا وه‌ك تاكێك ئێستا دڵخۆشم كه یه‌كێتی حاكمی هه‌ولێر نییه، ناشمه‌وێت ئه‌م دڵخۆشییه‌شم بشارمه‌وه!
مادام ئێوه دادگاتان دانه‌ناوه تا كاره‌ساتی 31ی ئابی تیا یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و تاوانبارانی تیا سزا بده‌ن، بۆ ده‌تانه‌وێت من له فه‌یسبووكه‌وه ئه‌م و ئه‌وتان بۆ سه‌رزه‌نشت بكه‌م؟ هه‌موو ساڵێك یه‌ك جۆر قسه و یه‌ك جۆر جنێو؟! تاقه‌تتان نه‌چوو؟ بێزار نه‌بوون؟! ده‌وترێت بۆ گه‌یشتن به ئامانجێكی ڕه‌وا ده‌توانیت ڕێگه‌یه‌كی ناڕه‌واش بگریته به‌ر، ده‌ی هه‌ردوولا ئه‌مه‌یان كرد، به‌ڵام پارتی بردییه‌وه، له سیاسه‌تدا خیانه‌ت و شت نییه، ته‌نیا سه‌ركه‌وتن هه‌یه، خیانه‌ت و لادان و هتد، ده‌سته‌واژه‌ی ئه‌ده‌بی و ئیحساسین، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌هۆی هێنانی پاسداره‌وه پارتی تا بادینان ڕاوبنایه، ئه‌مڕۆ پارتییه‌كان نه‌فره‌تیان له‌و ڕۆژه ده‌كرد و یه‌كێتییه‌كانیش شانازییان پێوه ده‌كرد!
حوكمی ئێستای پارتی له‌م شاره چ عه‌یبێكی نییه، ئیسرائیل به شه‌ق قودسی له عه‌ره‌ب سه‌ندووه، عه‌ره‌به‌كانیش هه‌ر وه‌ك ئێوه به‌رده‌وام جنێو به ئیسرائیل ده‌ده‌ن و ڕه‌نگ بێت تا ئێستا به‌شی دروستكردنی شارێك به‌رد و له‌ته خشت و له‌ته بلۆكیان گرتبێته ئه‌و وڵاته، كه‌چی كاتێك نه‌خۆشیی قورسیان تووش ده‌بێت، ده‌چنه نه‌خۆشخانه‌كانی ئیسرائیل، بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌رز و باوه‌ڕپێكراو، ده‌چنه زانكۆكانی ئیسرائیل، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه‌ی باران ده‌بارێت گوێ له ڕادیۆ ئیسرائیل ده‌گرن! كۆرییه باكوورییه‌كانیش به‌رده‌وام دروشم دژی كۆرییه باشوورییه‌كان ده‌ڵێنه‌وه و به خیانه‌تكاریان ده‌زانن، پێیان وایه ئه‌مه‌ریكایان هێناوه‌ته سه‌ر خاكی كۆریا و خیانه‌تیان له نیشتمان كردووه، هه‌ر وه‌ك ئێوه به‌رده‌وام جنێو ده‌ده‌ن، ئه‌وانیش وه‌كو ئێوه نزیكه‌ی شه‌ست ساڵه خه‌ریكی ئه‌م ئه‌ده‌بیاته‌ن، كه‌چی هه‌ر ده‌رفه‌تێكیان بۆ ڕێك بكه‌وێت خۆیان ده‌كه‌ن به كۆریای باشووردا، باكورییه‌كان ئێستا نان نییه بیخۆن، شڕ پۆش و ڕیته‌ڵه‌ن، ئێوه‌ش ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌م ئه‌ده‌بیاته سه‌رزه‌نشتكاریی و جنێوپۆشییه، ڕۆژێك واتان لێ دێت، ئه‌م سه‌رقاڵ بوونه به پارتییه‌وه پێی ناوترێت سیاسه‌ت، تكایه بڕۆن ڕێگه‌یه‌كی تر بدۆزنه‌وه!
ئه‌ده‌بیاتی بڕووخێ، بووه به به‌شێك له ڕه‌فتاری هه‌مووتان، دوێنێ پارتی چۆن هه‌ولێری چنگ كه‌وت گرنگ نییه، وه‌رن به شێوه‌یه‌كی تر لێی بسه‌ننه‌وه، شۆڕشه‌كه‌تان شكست خواردووه، ئه‌گه‌ر شه‌ست ساڵی تریش جنێوی پێ بده‌ن و لۆمه‌ی بكه‌ن ناتانداته‌وه!