كۆبوونه‌وه‌ى 3 سه‌رۆكایه‌تی و لایه‌نه سیاسییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندى به ڕه‌وشى ئێستاى عیراق
ماوه‌یه‌كه هه‌واڵى گه‌رمى میدیا و سۆشیال میدیا و شه‌قام و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانى هاووڵاتیان، باسكردنه له خۆپیشاندانه‌كانى عیراق وهۆكاره‌كانى دروستبوونى و ماف و داواكارى خه‌ڵك، هه‌روا ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كى و ئیقلیمى كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و زیانه ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسه‌كان، شیكارى جۆراوجۆرى به‌دوای خۆیدا كێشاوه هه‌موو لایه‌كى سه‌رقاڵ كردووه.
دیار و ئاشكرایه له ئه‌نجامى نه‌بوونى خزمه‌تگوزاری ،ناسه‌قامگیرى ئاسایش و سیاسى، نادادپه‌روه‌رى، پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ ،سه‌ركوتكردنى چالاكوانان، دروست بوونى چینایه‌تى، زیادبوونى بێكارى، به‌رزبوونى ڕێژه‌ى هه‌ژارى و چه‌ندانى تر، له‌كاتێكدا سه‌روه‌تى ژێرزه‌مینى عیراق له‌جیاتى ئاو نه‌وتى لێ هه‌ڵده‌قوڵێت، پیر و گه‌نج و منداڵان به خوێنده‌وار و نه‌خوێنده‌واره‌وه بۆ ناڕه‌زایه‌تى ده‌ربڕین به دروشمى جیاواز هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و داواى مافه ڕواكانیان ده‌كه‌ن كه خۆى ده‌گرێته‌وه له خۆشگوزه‌رانى و ژیانێكى ئاسووده، كه تا ئه‌م ئاسته هه‌موولایه‌ك پشتیوانى ده‌نگ و هاوارى هاووڵاتیان ده‌كه‌ن ،ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به گۆڕین و هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور نه‌بووه، ئایا بێوه‌ژنێك به كۆشێك منداڵه‌وه یا پیره‌مێردێكى نه‌خوێنده‌وار یاگه‌نجێكى گیرفان به‌تاڵ چ په‌یوه‌ندیه‌كى به گۆڕینى ده‌ستووره‌وه هه‌یه؟ به لاڕێدابردنى خۆپیشاندانه‌كان بۆ مه‌رامى سیاسى و داواكردنى هه‌موارى ده‌ستوور وگۆڕینى سیسته‌مى په‌رله‌مانى بۆ سیسته‌مى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مانه داواكارى خۆپێشانده‌ران نه‌بوون و له دروشم و هوتافه‌كانیشیاندا به روونى دیاره، به‌ڵكو له ئه‌نجامى جێبه‌جێ نه‌كردنى ده‌ستوور وه‌ك خۆى ئه‌م ڕه‌وشه‌ى ئێستاى عیراق دروست بووه.
سه‌رده‌مانێك له ناوخۆى هه‌رێم هه‌ندێك بۆچوون هه‌بوون ده‌یانگووت ده‌بێت كوردستانیش وه‌ك عێراق سیسته‌مى سه‌رۆكایه‌تى بگۆڕێت بۆ په‌رله‌مانى، به‌ڵام ئێستا پێچه‌وانه بۆته‌وه عێراق داواده‌كات كه وه‌ك هه‌رێمى كوردستان سیسته‌مى سه‌رۆكایه‌تى بێت به‌ڵام به سیناریۆیه‌كى نوێوه كه مه‌ترسیدارده‌بێت بۆ كورد، به‌و پێیه‌ى ئه‌گه‌ر سیسته‌مى سه‌رۆكایه‌تى بێت ئه‌وا سه‌رۆك كۆمار بۆ شیعه و سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كورد و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ سوننه ده‌مێنێته‌وه، تێڕوانینه‌كان وا پێشانده‌ده‌ن ئاڕاسته‌یه‌كى ئه‌م داواكردنه بۆ ئه‌وه ده‌گوڕێته‌وه كه هێشتا گروپێكى شۆڤێنى له عیراقدا بوونى هه‌یه ، ئاڕاسته‌یه‌كى تریش ئه‌وه‌یه كه شیعه‌كان ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتى باڵا‌و ڕه‌ها به ده‌ستبێنن له عیراقدا،بێگومان سیناریۆى تریش له ئارادایه، به‌ڵام لۆژیكى جیاواز زۆرن له‌نێو عیراقدا هه‌تا له ناو شیعه‌كاندا به زه‌قى دیاره، بۆیه ئه‌م جیاوازیانه واده‌كات هیچ لایه‌نێكیان نه‌گه‌نه ئه‌نجامى پێویست و عێڕاقیش به لاوازى پێشانده‌دات له نێو ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و بگره به‌رامبه‌ر به ئه‌مریكا و ئه‌وروپاشدا، هه‌رچه‌نده سه‌ركرده‌ى باڵاى سیاسى زۆرن كه نه‌یارى ئه‌مریكان و بیر‌و ڕاى ووڵاتانى ئه‌وروپیان پێ گرنگ نییه.
له گۆڕه‌پانى سیاسى عێراقدا هه‌میشه كورد یاریكه‌رێكى سه‌ره‌كى بووه له كۆكردنه‌وه و ڕێكخستنه‌وه‌ى نێو ماڵى شیعه و سوننه و هه‌میشه كۆبوونه‌وه‌كان له هه‌ولێر و پیرمام به‌ڕێوه‌چوون، كه ئه‌مه‌ش به سیاسه‌تى حه‌كیمانه‌ى سه‌رۆك بارزانى و یه‌كده‌نگى ناوخۆى كوردستان ئه‌و شپرزه‌ییه‌ى كه هه‌یانبووه چاره‌سه‌ركراوه. هه‌ر به هه‌مانشێوه به یه‌كهه‌ڵوێستى و یه‌كده‌نگى سه‌ركردایه‌تى سیاسى هه‌رێمى كوردستان ده‌توانن به‌غداد په‌لكێشى هه‌رێم بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى كوردستان و سه‌رۆك كۆمار و لایه‌نه سیاسیه‌كان گه‌شبینی خسته ناو شه‌قامى كوردستان، به‌مه‌ش له‌مپه‌رێك دروست ده‌كرێت له‌به‌رده‌م نه‌یاره‌كانى كورد له به‌غدا و له‌هه‌مانكاتیشدا بۆ وڵاتانى ده‌وروبه‌ر، كه نه‌توانن به‌ئاسانى په‌ى به تێكدانى ناوخۆی هه‌رێم ببه‌ن، به چاوێكى پڕ هێزه‌وه ته‌ماشاى كوردستان ده‌كرێت و گۆڕینى ده‌ستووركه عێراقى نوێى پێكهێناوه و له‌سه‌ر بنه‌ماى پاراستنى نه‌ته‌وه و ئاین و كلتووره جیاوازه‌كان نوسراوه‌ته‌وه وا به سانایى ناتوانرێت ده‌ستكارى بكرێت.
شانبه‌شانى پاراستنى پێگه و ماف و قه‌واره‌ى سیاسى كورد له ده‌ستوورى ئێستاى عیراق ، هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێت ببێته خاوه‌نى ده‌ستوورى خۆى ،كه به‌پێى ده‌ستوور ئه‌و مافه‌ى پێدراوه .
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ى ئه‌مڕۆ پێگه‌ى كوردى به‌هێزتر كرد ، له‌سه‌ر ئاستى عیراق و هه‌م له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى ، ئه‌گه‌ر به ووردى خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕاگه‌ێنراوه‌كه بكه‌ین ، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له هاوهه‌ڵوێستى و یه‌كڕیزى گه‌لى كورد له‌هه‌ر قۆناغێكى هه‌ستیار و نه‌خوازراوودا له‌لایه‌ن گشت پارته‌سیاسیه‌كان و دڵنیایى دان به هاووڵاتیانى كوردستان ، خاڵى بارز تێیدا پشتیوانى كردنى داواكاریه‌كانى خه‌ڵكى عێراقن و له‌گه‌ڵ پاراستنى گیان و ماڵى خۆپیشانده‌رانن و نیگه‌رانن به‌و توندوتیژیانه‌ى كه به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى ده‌كرێت ، هه‌روا پشتگیرى هه‌رچاكسازییه‌ك ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراقه‌وه هه‌نگاوى بۆ ده‌نرێت ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ تێكچوونى بارودۆخى عێراق نین ، واتا هه‌رێمى كوردستان ته‌نها هه‌وڵ بۆ پاراستنى قه‌واره‌ى سیاسى كورد و نه‌ته‌وه‌ى كورد نادات به‌ڵكوخۆى به به‌رپرس ده‌زانێ به‌رامبه‌ر گه‌لى عیراق به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه، به‌تایبه‌تى مافى ژیانێكى ئارام و تێركردنى دانیشتوان به خزمه‌تگوزارى به‌رده‌وام و بوونى یاسا و ستراتیجى گونجاو بۆ پاراستن و گه‌شه‌پێدانى گشت چین و توێژه‌كان.