لەوێ ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵات یەكدەنگن
مخابن چه‌ند رۆژێكه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی تاك لایه‌نه‌ی توركیا به ناوی (كانی ئاشتی) بۆ سه‌ر خاكی رۆژئاوای كوردستان ده‌ستیپێكردووه و به به‌رچاوی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی زلهێزی كارا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌ر پێنج وڵاته‌كه‌ی خاوه‌ن ڤیتۆی ئه‌نجوومه‌ن، خوێنی گه‌لی كوردی بێ وڵات ده‌ڕێژرێت، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێكی جددی و یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ وه‌ستانی شه‌ڕ نیشان بدرێت.
توركیا سیاده‌ی وڵاتێك ده‌به‌زێنێت، گوایه ئه‌من و ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی كه‌وتۆته به‌ر مه‌ترسی. پاساوی توركیا هه‌ر شتێك بێت بۆ وڵاتانی رۆژئاوایی و ئه‌مه‌ریكا و رووسیا و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیقلیمی، ته‌نیا یه‌ك پاساو نیه‌تی شاراوه‌ی هه‌یه بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه توركیا له بوونی كورد و ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌و ناوچانه ده‌ترسێت و به مه‌ترسییه‌كی دژواری ده‌زانێت بۆ ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی، چونكه له‌وه ده‌ترسێت كه له ئاینده‌دا تووشی دابه‌شبوون و جیابوونه‌وه ببێت.
ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندیداره به هاوكێشه سیاسییه‌كان و بڕیاری وڵاتانی زلهێز، كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا بوونه‌ته داڕێژه‌ری دووباره داڕشتنه‌وه‌ی سنووری جوگرافی و دیموگرافیه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین. هه‌روه‌ك چۆن له كاتی خۆی به سایكس پیكۆیه‌ك سنووریان دابه‌شكرد و وڵاتی نوێیان دامه‌زراند و به زۆر نه‌ته‌وه‌یی كوردیان دابه‌شی وڵاتانی ناوچه‌كه كرد.
وه‌ك تاكێكی كوردی هه‌موومان به‌و له‌شكه‌ركێشییه‌ی توركیا كردوویه‌ته سه‌ر خوشك و برایانمان له رۆژئاوایی كوردستان نیگه‌رانین و ئارام و قه‌رارمان نییه. نیگه‌رانتریش ده‌بین له‌وه‌ی ده‌بینین كه خوێن و دۆزی گه‌لی كورد هه‌رزانفرۆش ده‌كرێت، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت نین و له هاوكێشه سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته زلهێزانه زۆر به ئاسانی موساوه‌مه به خوێن و خاك و ئاو و ئاسمانمانه‌وه ده‌كرێت.
بیرمان نه‌چووه، دروست دووساڵ پێش ئێستا بوو كه حكوومه‌تی عێراق و به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو (حه‌یده‌ر عه‌بادی) و به پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی (9)ی ده‌ستووری عێراقی ساڵی (2005) به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی وڵاتانی بیانی و تانكی ئه‌برامزی ئه‌موریكی و به هاوكاری میلیشیا و وڵاتی ئیقلیمی له (16)ی ئۆكتۆبه‌ری (2017) به‌سه‌ر جه‌سته‌ی پێشمه‌رگه و هاووڵاتیانی بێ تاوان تێپه‌ڕین و به سه‌دان كه‌سیان ئاواره كرد و خانوو و موڵك و ماڵیان سووتاند. نه‌ك كه‌س هیچی نه‌گوت، به‌ڵكو به نیشانه‌ی ده‌ستخۆشی ده‌ستیشیان له پشتی عه‌بادی دا‌و هێنده لووت به‌رزیان كرد كه له‌سه‌ر بڕینی قووتی خه‌ڵك و بژێوی ژیانی گه‌لی كوردستان به‌رده‌وام بوو و فڕۆكه‌خانه و سنووره‌كانیشیان لێ داخستین. ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان له پرۆسه‌ی پڕ له شانازی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌نگی به به‌ڵێ دابوو.
له پردێ و سحێلا به‌رگری كرا و پێشمه‌رگه بووه قه‌ڵغانی پاراستنی ئه‌م كیانه، ئه‌گینا ئێستا ئه‌م كیانه ده‌كه‌وته به‌ر غه‌زه‌بی دڵڕه‌قی ئه‌و كه‌سانه‌ی تێنووی هه‌ڵمژینی خوێنی گه‌لی كوردستانن.
له مێژووی دوور و نزیكی گه‌لی كورد، ته‌نیا شتێك كه تا ئێستاش وانه‌مان لێوه‌رنه‌گرتووه و هه‌میشه‌ش له پشته‌وه خه‌نجه‌رمان لێدراوه، ئه‌و یه‌ك ده‌نگ نه‌بوون و نایه‌كڕیزییه‌ی ئێمه‌یه كه هه‌میشه نه‌یار و دوژمنانی ئێمه له دژی خۆمان به‌كاریان هێناوه‌ته‌وه. نموونه نزیكه‌كه (16)ی ئۆكتۆبه‌ر بوو، كه هێنده‌ی له‌سه‌رمان نووسی و گوتمان، رووی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م بێ حورمه‌تییه‌یان كرد، پێی نه‌سوواو و پێی ته‌ڕ نه‌بوون.
ئه‌وه‌ی ئێستاش به داخه‌وه به‌سه‌ر رۆژئاوایی كوردستان دێت، هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه لایه‌نه كوردییه‌كان یه‌كده‌نگ نین. جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی وه‌ك مه‌رجه‌عی گه‌لی كوردستان هه‌میشه ئامۆژگاری لایه‌نه كوردییه‌كانی رۆژئاوای كردووه كه پێویسته له‌و بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی له سووریا هه‌یه‌و له‌و ده‌رفه‌ته‌ی له‌وێ بۆ كورد ره‌خساوه، یه‌كده‌نگ و یه‌كڕیز بن.
چ له رێككه‌وتنی هه‌ولێر بووبێت یا رێككه‌وتنی دهۆك كه له نێوان لایه‌نه كوردییه‌كانی رۆژئاوا كرا، هه‌میشه دووپاتی ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی دێته پێشه‌وه یه‌كهه‌ڵوێست بن. به‌ڵام مخابن (په‌یه‌ده) پشتی كرده ده‌قی هه‌ردوو رێككه‌وتنه‌كه و كه‌وته دژایه‌تی لایه‌نه‌كانی دیكه و ده‌رفه‌تی مانه‌وه و سیاسه‌تكردنی له‌وانی دیكه سه‌نده‌وه، رێگه‌ی پێنه‌دان له رۆژئاوا به كارایی به‌رده‌وامی به سیاسه‌تی خۆیان بده‌ن و كه‌وتنه ئازاردان و گرتن و زیندانیكردنی هه‌ندێكیان.
ئه‌و كاته‌ی كه خه‌ریك بوو كۆبانی بكه‌وێت و داعش خه‌لافه‌تی خۆی تێدا جێگیر بكات، هه‌ر جه‌نابی سه‌رۆك بوو كه داوای له ئه‌مریكا كرد بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان پشتیوانی كوردانی رۆژئاوا بكه‌ن و پێشمه‌رگه‌ی نارد بۆ رزگاركردنی كۆبانی و كۆبانی ئازاد كرا. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ئامۆژگارییه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بۆ په‌یه‌ده و لایه‌نه كوردییه‌كانی دیكه هه‌یبوو و هه‌میشه دووپاتی ده‌كرده‌وه كه یه‌كبگرن و به په‌رته‌وازه‌یی ئێوه، به‌رژه‌وه‌ندی كورد ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسی و به وریایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام مخابن په‌یه‌ده نه‌ك گوێی پێنه‌دا، به‌ڵكو كه‌وته دژایه‌تیكردنی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌ی ئێستا له رۆژئاوایی كوردستان ده‌گوزه‌رێت دۆخێكی ئاڵۆزه بۆ گۆڕینی دیموگرافی و كپكردنی ده‌نگی كورد و داگیركردنی خاك و وه‌ده‌رنانی كورد. ئوباڵی ئه‌م بارودۆخه‌ش چه‌نده‌ی له ئه‌ستۆی شۆڤینیه‌تی دوژمنانی گه‌لی كوردستان بێت، هێنده‌شی له ئه‌ستۆی تاكڕه‌وی و ده‌ستێوه‌ردان و تێكدانی یه‌كڕیزی و په‌رته‌وازه‌كردنی كورده له لایه‌ن (په‌كه‌كه)وه.
ئێستاش (په‌كه‌كه) بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه و ته‌نیا بینه‌ری دۆخه‌كه‌یه، له‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌ی كه له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌كرێته سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، جگه له ماڵوێرانی و وێرانكردنی ناوچه‌كه و شه‌هیدكردنی هاووڵاتیان و گۆڕینی دیمۆگرافی ناوچه‌كه و ئاواره‌كردنی خه‌ڵكی كوردی ناوچه‌كه، هیچ شتێكی دیكه‌ی لێ به‌دی نایه‌ت، ته‌نیا شتێك كه پێویسته ئێمه‌ی كورد و گه‌لی كوردستان وانه‌ی لێوه‌رگرین ئه‌وه‌یه كه له‌م جۆره بڕیارانه‌ی وڵاتان ده‌یگرنه‌به‌ر، ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵات ده‌بنه یه‌ك و یه‌كده‌نگ ده‌بن و هیچ لایه‌نێك بڕیاری ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به هه‌ڵه نابینێت. هه‌مان ئه‌و شته‌ی كه ئێستا له توركیا ده‌گوزه‌رێت، به ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵات هیچیان، كۆمێنتیان نییه به‌رامبه‌ر به ئۆپه‌راسیۆنی (كانی ئاشتی) ئه‌ردۆغان و كه‌سیان ناڵێن بڕیارێكی هه‌ڵه‌یه، یان هێشتا كاتی نه‌هاتووه.
له كاتێكدا له‌ناو میلله‌ته زۆڵملێكراوه‌كه‌ی خۆمان بۆ هه‌موو بابه‌ته چاره‌نووسسازه‌كان كه په‌یوه‌ندیداره به ئاینده‌ی خاك و خه‌ڵكی كوردستان، هه‌زار سه‌ری لێ په‌یدا ده‌بێت و ده‌كه‌ونه دژایه‌تیكردنی یه‌كدی و ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و داهاتووسازه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه بێ كه‌سه ده‌خه‌نه به‌ر مه‌ترسی.
هێنده‌ی له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی (25)ی ئه‌یلوولی (2017)، كورده بۆره‌كه‌ی خۆمان به هه‌ندێك عیلمانی و ئیسلامییه‌وه به زه‌قی و بێپه‌رده دژایه‌تییان ده‌كرد، عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م به زه‌قی دژایه‌تیان نه‌ده‌كرد. ئه‌ی بیرتان نایه‌ت له 16ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ر دوو سێ منداڵه وردیلكه‌ی سیاسی كورد بوون كه كه‌ركووكیان فرۆشته حه‌شدی شه‌عبی و راكان جبووری و هێنده له گوێچكه‌ی به‌غدایان خوێندن كه قووت و مووچه‌ی خه‌ڵكیان دایه ده‌ست قینی هه‌ندێك حوكمڕانی شۆڤینی عه‌ره‌ب له به‌غدا!
ته‌نیا ده‌رمانی ده‌ردی ئێمه‌ی كورد و گه‌لی كوردستان یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگییه، دره‌نگ نییه و ده‌توانین له هه‌موو دۆخێكی دژوار به یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی له هه‌موو مه‌ترسیی و تراژیدیایه‌كی سه‌رده‌م كه نه‌یاران و دوژمنان به‌سه‌ر گه‌لی كوردستان ده‌یهێنن رزگارمان بێت. با له‌به‌ر خاتری خوێنی شه‌هیدانی ئه‌م خاكه بێنازه، یه‌كده‌نگ و یه‌كگرتوو بین.
په‌رله‌مانتاری پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.