جه‌نگی عێراق_ئێران
درێژترین جه‌نگی سه‌ده‌ی بیسته‌م تا ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ كاریگه‌رییه‌كانی وه‌ك كابوس له‌پشت قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه‌وه ئاماده‌گیه‌كی به‌هێزی هه‌یه، ئه‌وه‌ی ئه‌م جه‌نگه‌ی له‌جه‌نگێكی ئاسایی خاوه‌ن ئامانجی سیاسی ڕۆشنه‌وه كرد به مێژوویه‌كی ڕه‌ش بۆ عێراق و ناوچه‌كه‌گه‌شكردنی پشكۆی ئه‌و ململانێ خوێناوییه بوو كه‌هه‌زاروچوارسه‌دساڵه سوننه و شیعه‌ی له‌خوێندا نغرۆ كردووه. ناولێنانی جه‌نگه‌كه”قادسیه‌ی سه‌دام و به‌رگری پیرۆز” و دروشمه‌كانی سیخناخ بوون به‌و ڕق و كینه له‌مێژینه‌یه‌ی كه‌له‌په‌یوه‌ندی ئه‌و دوو مه‌زهه‌به دژبه‌یه‌كه‌دا هه‌یه. جه‌نه‌ڕاڵ كارل فون كڵاوزه‌فیتز له‌باره‌ی بوغز و كینه له‌جه‌نگدا ده‌ڵێت: " جه‌نگ ده‌بێته‌هۆی ڕق ودوژمندارییه‌ك كه‌سه‌خته كۆنتڕۆڵ بكرێت، جه‌نگ كاتێك عه‌قڵانیه كه‌په‌رچه‌كرداره‌كان و هه‌سته دوژمنكارییه‌كان ڕكێف بكرێن" (كالدور:2009: 36).پیشاندانی ته‌رمی كوژراوه‌كان و توندوتيژییه‌كانى جه‌نگ له‌شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانی عێراقه‌وه له‌ژێرناوی “ با له‌بیری نه‌كه‌ین” لوتكه‌ی ئه‌و بوغزه قووڵه‌یه كه‌داینه‌مۆی ئه‌و جه‌نگه بوو.نزار خه‌زره‌جی ده‌گێڕێته‌وه له‌سه‌ره‌تاكانی جه‌نگدا فڕۆكه‌وانێكی ئێرانی به‌پله‌ی مولازمی یه‌كه‌م به‌دیل ده‌گرن له‌دۆخێكدا كه‌زۆر ماندوو و شه‌كه‌ته، كه‌چی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه ئاو له‌ده‌ستی سه‌ربازه‌كان وه‌ربگرێت و ده‌ڵێت: " من ئاو به‌ده‌ستی عێراقیه كافره‌كان ناخۆمه‌وه" پاشان له‌به‌شی پزیشكی سه‌ربازی قبوڵی ناكات خوێن بكرێته جه‌سته‌یه‌وه كه‌له‌ڕوی ته‌ندروستیه‌وه زۆر پێویستی پێبووه و دوپاتی كردوه‌ته‌وه." نایه‌وێت خوێنی عێراقیه كافره‌كان به‌ده‌ماره‌كانیدا بڕۆن."(الخزرجی:2014: 209).
سه‌دام حوسه‌ین به‌رله‌به‌رپاكردنی جه‌نگ وه‌ك پاڵه‌وانێك له‌سه‌ر شانۆی سیاسی عێراق نمایشی هێز و جه‌به‌ڕووتی خۆی ده‌كرد، ته‌وای ڕكابه‌ره ناخۆییه‌كانی سه‌ركوت كردبوو، چیدیكه پیویستی به‌وه بوو تواناكانی خۆی له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانیش تاقی بكاته‌وه. ئه‌وپێیوابوو” جه‌نگ شكۆیه” بۆیه به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی شكۆمه‌ندییه‌كه‌وه بوو كه‌وه‌ك قائیدی ئوممه‌ی عه‌ره‌بی و پارێزه‌ری ده‌روازه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات بكرێت به‌ئه‌فسانه. به‌ڵام جه‌نگ وه‌ك ئه‌دۆلف هیتله‌ر وه‌سفی ده‌كات” كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ژوورێكی تاریكه كه‌نازانیت چی تیادا ڕووده‌دات”. به‌هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداو ده‌رگای زوڵمه‌تێكی ترسناك به‌ڕووی عێراق و ته‌وای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ندا كرایه‌وه.
جه‌نگێك به‌بێ ستراتیژ
به‌بڕوای ماكیاڤیللی جه‌نگ ده‌بێت له‌كاتێكدا هه‌ڵبگیرسێنرێت كه‌ته‌واوی ئامرازه دیبلۆماسیه‌كان شكستی هێنابێت له‌به‌دیهێنانی ئامانجه سیاسیه‌كانی ده‌وڵه‌ت. سه‌دام حوسه‌ین به‌بێ په‌نابردن بۆ دیبلۆماسیه‌ت به‌وپه‌ڕی غروره‌وه جه‌نگی له‌دژی ئێران به‌رپاكرد، پێیوابوو ئه‌وه‌نده‌ی زریپۆشه عێراقیه‌كان بچنه ناوخاكی ئێرانه‌وه ئیدی ڕژێمی خومه‌ینی سه‌رنگوم ده‌بێت یا له‌خراپترین حاڵه‌تدا ئێران ناچار ده‌بێت مه‌رجه ڕیسواكاره‌كانی قبوڵ بكات. شاپور به‌ختیار و سه‌رله‌شكره‌كانی ده‌وروبه‌ری شا دڵنه‌واییان ده‌كرد كه‌شۆڕش له‌ساته‌وه‌ختی داته‌پینه و تا بیناقاقای نوقمی گه‌نده‌ڵی بووه و جه‌ماوه‌ری ئێرانی چاوه‌ڕوانی یه‌ك ئاماژه‌ی جه‌نابیان ده‌كه‌ن تا ڕاپه‌ڕن و شۆڕش سه‌ركوت بكه‌ن(مه‌كیه:2009: 519).
خودی سه‌دام و جه‌نه‌ڕاڵه‌كانی سوپاش له‌وباوه‌ڕه‌دابوون جه‌نگه‌كه سێ تا شه‌ش هه‌فته ده‌خایه‌نێت و ده‌سكه‌وته‌كانی ده‌چننه‌وه. هیچ یه‌كێك له‌سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان پێیان وانه‌بوو جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌شت ساڵ بخایه‌نێت. بۆیه هێرشه‌كانی عێراق به‌ده‌ربوون له‌هه‌ر تێروانینێكی ستراتیژی(K.m,w.m:2011: 9 ).له‌مباره‌یه‌وه ولیام ئیشتادن مه‌یر ده‌ڵێت"هۆی سه‌ره‌كی شكستنه‌هێنانی ئێران له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌گونجاوی ستراتیژ وتاكتیكی عێراقییه‌كان نه‌ك په‌رچه‌كرداری له‌پڕ و ترسناكی سه‌ربازه ئێرانیه‌كان". جه‌نگی درێژخایه‌ن ترسناكترین چاره‌نووسه كه‌ده‌وڵه‌تێك ڕووبه‌رروی ببێته‌وه. سان تزۆ جه‌نه‌ڕاڵ و بیریاری سه‌ربازی چینی پێیوایه" هیچ دۆخێك نییه كه‌ده‌وڵه‌تێك سوود له‌جه‌نگێكی درێژخایه‌ن ببینێت" لێره‌وه جه‌غد ده‌كاته سه‌رئه‌وه‌ی كه‌بۆبه‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن له‌جه‌نگدا پێویسته هێرشه سه‌ربازییه‌كان درێژه نه‌كێشن(Tzu:2000: 7)
لای كڵاوزه‌فیتز جه‌نگ ده‌كرێت دوو ئامانجی سیاسی دیاریكراوی هه‌بێت: یان وێرانكردن و كۆتایهێنان به‌دوژمن وه‌ك ده‌وڵه‌ت یاخود ناچاركردنی به‌ڕازیبوون به‌مه‌رجه‌كانی ئاشتى(هاوارد:1377: 43) عێراق نه‌ك هیچ یه‌ك له ئامانجه‌كانی جه‌نگی به‌دینه‌هینا به‌ڵكو به‌دانپێدانانی به‌رپرسی هه‌واڵگری سه‌ربازی به‌عس ئه‌گه‌ر یارمه‌تی ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو نه‌بوایه له‌حوزه‌یرانی 1982 كه‌دژه‌هێرشی ئێرانیه‌كان دژ به‌سوپاكه‌ی به‌عس ده‌ستی پێكرد، ئه‌وا ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام ده‌ڕووخا.
شكستێكی دیكه‌ی جه‌نگ بۆ عێراق بره‌ودان بوو به‌و مه‌سره‌فگه‌راییه‌ی كه‌له‌كۆتایی جه‌نگدا وڵاتی خسته ژێرباری قه‌رزێكی سه‌د ملیار دۆلارییه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێران په‌یڕه‌وی له‌سیاسه‌تی سكهه‌ڵگوشین(التقشف) كرد كه به‌قازانجی ئابوورییه‌كه‌ی شكایه‌وه. عدنان خیرالله له‌سه‌ره‌تای جه‌نگدا ده‌ڵێت:" ئێمه ده‌بێت سڵ له‌سه‌رفكردنی پاره نه‌كه‌ینه‌وه چاره‌نوسمان له‌سه‌ر جه‌نگ وه‌ستاوه، پاشان نان و پیاز ده‌خۆین."(السامرائی: 1997: 152). له‌ڕۆژانی یه‌كه‌می جه‌نگدا عێراق بڕیاریدا هێرش نه‌كاته سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئێران، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م هێزی ده‌ریایی ئێرانی به‌نده‌ری فاوی عێراقیان خاپوور كرد كه‌به‌تازه‌ترین سیسته‌می كۆمپیوته‌ری به‌رنامه‌ڕێژكرابوو، دواتر فڕۆكه‌ی ئێرانی بیره نه‌وته‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ و كه‌ركوكیان بۆمباران كرد و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی كاتی راگیرا تا ساڵی 1987 عێراق نه‌یتوانی بۆ ئاستی پێش هه‌ڵایسانی جه‌نگ بگه‌ڕێته‌وه. كاتێك به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق داده‌به‌زی، به‌رهه‌مهینانی په‌تڕۆڵی ئێران به‌ره‌و زیادبوون ده‌ڕۆیشت وێڕای وێرانكردنی پالاوگه ئێرانیه‌كان و هه‌ندێك ده‌زگای ئابووری دیكه به‌ڵام عێراق نه‌یتوانی ڕێگه له گه‌یشتنی نه‌وتی ئێران بۆ سه‌رچاوه ئاوییه‌كان بگرێت. هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌عسییه‌كان له‌تێڕوانینیاندا یۆجه‌نگه‌كه ئه‌وه‌بوو كه بیریان له‌وه نه‌كردبووه‌وه كه‌ئه‌گه‌ر جه‌نگ دامودوزگا ئابووریه‌كان بگرێته‌وه ئه‌وان چیده‌كه‌ن چونكه پێیانوابوو ئێران په‌لاماری ده‌زگا ئابوورییه‌كان نادات(مه‌كیه:2009: 510).
جه‌نگ وه‌ك حیكایه‌تێكی گه‌وره
بۆ ڕژێمێكی بێ حیكایه‌ت
ئه‌گه‌ر پیاسه‌یه‌ك به‌ناو كوچه و شه‌قامه‌كانی تاران‌دا بكه‌یت ئه‌و ڕاستیه‌یه ده‌بینیت كه‌جه‌نگی هه‌شت ساڵه وه‌ك كارخانه‌یه‌ك هه‌زاران پاڵه‌وان و داستان و حیكایه‌تی نه‌بڕاوه‌ی گیانفیدایی و سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ڕه‌مزی پێشكه‌ش به‌فه‌رمانڕه‌وایی ئاخونده‌كان كردووه. هه‌ر شۆڕش و ڕاپه‌ڕینێك له‌سه‌ره‌تادا پیویستی به پاشخانێكی ڕه‌مزی گه‌وره هه‌یه بۆچه‌سپاندن و پایه‌داركرنی بنه‌ماكانی. جه‌نگ بۆشۆڕشی ئیسلامی ئێران ئه‌و خه‌ڵاته مه‌زنه بوو كه بووه هۆی داكوتینی ره‌گوڕیشه‌ی حوكمی ویلایه‌تی فه‌قی و كردنی ئیمام به‌فه‌رمانره‌وای موتڵه‌ق. هاشمی ره‌فسنجانی سه‌رۆككۆماری كۆچكردووی ئێران له‌مباره‌یه‌وه ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌كه‌ئیمام خومه‌ینی له‌دڵه‌وه خۆشحاڵ بوو به‌هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ و هێرشی به‌عس بۆسه‌ر ئێران، ئه‌و ده‌ڵێت" جه‌نگ ده‌رفه‌تێكی بۆهێناینه‌پێش كه‌كێشه‌كانی ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و نه‌ته‌وه‌ی خۆمان دووباره خه‌لق بكه‌ینه‌وه، ئێمه هه‌موو ئه‌م قسه‌یه‌مان ده‌كرد و ئیمامیش هه‌مان بیركردنه‌وه‌ی هه‌بوو."(الفونه:2010). بۆیه ده‌بینین پاش هه‌فته‌یه‌ك له‌هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ، ئه‌نجومونی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری 479 دواتر بڕیاری ژماره 511 ده‌رده‌كات و تیایدا داوا ده‌كات هێرشه سه‌ربازییه‌كان رابگیرێت و ئاگربه‌ست له‌نێوان هه‌ردوولادا ڕابگه‌یه‌نرێت، عێراق پابه‌ندبوونی خۆی به‌بڕیاره‌كانه‌وه ڕاگه‌یاند، به‌ڵام ئیمام خومه‌ینی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تیكرده‌وه پابه‌ندی ئاگربه‌ست بێت و كۆتایی به‌جه‌نگ بێنێت.
كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیدا دووچاری گرفتی ناوخۆیی زۆر بووه‌وه له‌لایه‌ك داروده‌سته‌ی ڕژێمی شاهه‌نشاهی هێشتا هێزی ئه‌وه‌یان تێدابوو ببنه مه‌ترسی بۆ ڕژێمی تازه، دواتر لیكترازان و جیاوازی بیروڕا له‌ناو خودی لایه‌نگرانی شۆڕش و گرفتی ئابووری و خراپی باری گوزه‌رانی خه‌ڵك مه‌ترسییه‌كی دیكه‌بوو بۆ كۆماره تازه‌كه، بۆیه جه‌نگ بۆ ئیمام و لایه‌نگرانی به‌جێگای به‌ره‌كه‌تێكی ئیلاهی بوو بۆ كۆتایهینان به‌مه‌ترسییه‌كان و سه‌ركه‌وتنی شۆڕش. جۆزێف گۆبڵز وه‌زیری پڕوپاگه‌نده‌ی نازییه‌كان له‌هه‌مبه‌ر پێویستی جه‌نگ ده‌ڵێت:" ئێمه نه‌ك به‌دۆست به‌ڵكو پێویستمان به‌دوژمنه، كاتێك حكوومه‌تیك دوچاری لاوازی ئیداره‌دان و گه‌نده‌ڵی و گیروگرفتی ئابووری ده‌بێته‌وه و ناتوانێت پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵك له‌نان وهه‌لی كار و خۆشگوزه‌رانی و ئاسایش دابین بكات، ڕووبه‌ڕوی شه‌پۆلی ناڕه‌زایی و توڕه‌یی ده‌سته‌جه‌معی ده‌بێته‌وه و وڵات به‌ئاراسته‌ی شۆڕش و كه‌وتنی حكوومه‌ت هه‌نگاو ده‌نێت، له‌وه‌ها دۆخێك‌دا پێویسته حكوومه‌ت ڕای گشتی بۆ بابه‌تێكی لاوه‌كی به‌ڵام گه‌وره ئاڕاسته بكات، پێویسته بچێته ناو جه‌نگه‌وه. حكوومه‌ت پێویسته دوژمن بۆنه‌ته‌وه دروست بكات"
دیوێكی دیكه‌ی جه‌نگ له‌گه‌ڵ عێراق ده‌رفه‌تێك بوو بۆبه‌رجه‌سته‌كردنی لاهوتی شیعه‌گه‌رایی و به‌ڕه‌هاكردنی ئه‌و تێڕوانینه ئیمانییه‌ی كه ئیمام و سومبووله‌كانی شیعه وه‌ك هێزی میتافیزیكی و ڕۆحی له‌پشت سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیدان به‌ژیانه‌وه ده‌بینێت. جه‌نه‌ڕاڵ قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران له‌یاداشته‌كانیدا ده‌رباره‌ی جه‌نگیهه‌شت ساڵه ده‌نووسێت" له‌ڕۆژی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی (والفجر8) كه‌شوهه‌وا گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هات، تێگه‌یشتم له‌سایه‌ی ئه‌م كه‌شه‌دا هیچ پلانێكی سه‌ربازی سوودی نییه بۆیه داوام له‌هه‌موو برایانی جه‌نگاوه‌ر كرد كه‌پێویسته له‌سه‌یده زه‌هرا بپاڕێینه‌وه، له‌بارودۆخێكی وه‌هادا ده‌بێت په‌نای بۆ ببه‌ین ولێیبپاڕێینه‌وه. هه‌مووان به‌یه‌ك ده‌نگ بانگیان ده‌كرد( ئه‌ی پایه‌به‌رز له‌لای خوداوه‌ند شه‌فاعه‌تمان بۆبكه) ده‌نگی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریای ئاروند و ده‌نگی جه‌نگاوه‌ره‌كان بوون به‌یه‌ك، له‌و دۆخه‌دا به‌هه‌موو وجودمه‌وه هه‌ستم كرد سه‌یده زه‌هرا ده‌بینم. له‌و چركه‌ساته‌دا خودا ئه‌و ئیلهامه‌ی پێدام و به‌برایانم گوت، باوه‌ڕێكی غه‌ریب و دڵنه‌واییه‌كی سه‌یرم هه‌یه كه‌ئێمه سه‌رده‌كه‌وین. ئه‌وه‌بوو له‌و شه‌وه‌دا ئێمه سه‌ركه‌وتین." (سليماني: 2017: 43).
له‌دواجاردا جه‌نگ به‌قوربانییه‌كی زۆری ماددی و مرۆیی به‌كۆتاهات كه‌تائێستاش كاریگه‌رییه‌كانی وه‌ك باجێكی قورس له‌ئه‌ستۆی هه‌ردوو وڵاته و به‌شێوه‌ی جیاواز پێوه‌ی ده‌ناڵێنن. ئاماری قوربانییه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه:
730000 كوژراوی ئێرانی 340000كوژراوی عێراقی
1200000برینداری ئێرانی 700000برینداری عێراقی
2000000ئاواره‌ی ئێرانی 400000 ئاواره‌ی عێراقی
45000 دیلی ئێرانی 70000 دیلی عێراقی
خه‌رجی عێراق بۆكڕینی چه‌ك 159 ملیار دۆلار بوو، له‌به‌رامبه‌ردا ئێران 69 ملیار دۆلاری بۆكڕینی چه‌ك خه‌رجكرد( ابوغزالة: 1994: 6).
سه‌رچاوه‌كان:
- ماري كالدور: الحروب الجديدة والحروب القديمة, تنظيم العنف في حقبة الكونية، ترجمة: حسني زينه، طبعة الاولي، مركز دراسات العراقية، بغداد-اربیل- بیروت 2009.
- نزار عبدالكریم الخزرجي: الحرب العراقيه- الایرانیه1980_1988 مذكرات المقاتل، طبعة الاولى، المركز العربي لابحاث ودراسة السياسات, بيروت 2014.
- كه‌نعان مه‌كییه: كۆماری ترس، وه‌رگێڕانی: حه‌مه ڕه‌شید، چاپی یه‌كه‌م، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، سلێمانی 2009.
- Kevin M. Woods, Williamson murray, Elizabeth A. Nathan, LailaSabara, Ana M. Venegas: SADDAMI’S GENERALS, perspectives of the Iran-Iraq war, Institute for DefenceAnalyses,Virginia 2011.
- Sun Tzu: ON the Art of War, Translated from the Chaines: Lionel Jiles, M.A, Allandale Online Publishing, 2010.
- مایكل هاوارد: كلاوزویتس، مترجم: دكتر غلام‌حسین میرزاصالح، چاپ اول، طرح ن‌و، تهران 1377.
- وفیق السامرائي: حطام البوابة الشرقية، دار القبس للصحافه والنشر، الكویت 1997.
- علی الفونه: جنگ بر سر جنگ، سایت BBC فارسی، 20 سیتامبر 2010.
- قاسم سلیماني: ذكريات و خواطر.ترجمة: مركز المعارف للترجمة، الطبعة الاولى، دار المعارف الاسلامية الثقافية 2017.
10 –المشير عبدالحليم ابو غزالة: حرب العراقية الايرانية. سنة1993-1994 بدون مركز و مكان الطبع.