پاساوی تورکیا لە ھێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان
توركیا له ڕێگاى باڵیۆزهكهیهوه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نامه‌یه‌كى بۆ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناردووه و له ناوه‌ڕۆكى نامه‌كه‌دا دووخاڵى لاواز و سه‌رنجڕاكێشى باسكردووه، كه ئه‌وانیش:
یه‌كه‌م: به‌رگریكردنى توركیا له خۆى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه تیرۆريستیيهكان و دڵنیابوونه‌وه له ئاسایشى سنوورى توركیا و له‌ناوبردنى رێكخراوه تیرۆريستييهكان و ئازادكردنى سووریيهكان له دیكتاتۆریه‌تى په‌یه‌ده و یه‌په‌گه‌ى لقى سووریاى په‌كه‌كه و داعش، هه‌روا ده‌ڵێت ئه‌مانه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى جددین بۆ ئاسایشى ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تى و یه‌كپارچه‌یى سووریا.
ئه‌م خاڵه شیكرنه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه راستبكرێته‌وه كه كورد نه‌ته‌وه‌یه و گرووپ و رێكخراو نیيه، كورد تیرۆريست نیيه و به هه‌موو هێز و توانا و ئیراده‌یه‌كه‌وه دژى تیرۆرستان وه‌ستاوه‌ته‌وه و خاوه‌نى مێژووى پڕ سهروهریيه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر، ئه‌گه‌ر توركیا به‌رگرى له سنوور و پارێزگارى له خاكى خۆى ده‌كات، هه‌ر چه‌نده تیرۆريستانى داعش له ئه‌وروپاوه سه‌ریان هه‌ڵدا، به‌ڵام ئه‌وه توركیا بوو له‌ناو وڵاته‌كه‌یدا هاوكارى و پاڵپشتى رێكخراوى تیرۆريستانى ده‌كرد و ببوونه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر جیهان به گشتى و كوردستان به‌تایبه‌تى، هه‌موو دنیاش ده‌زانێت كه پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بوو به رابه‌رایه‌تى سه‌رۆك بارزانى له باشوور له‌ناوبردران و هه‌ر به فه‌رمانى ئه‌ویش پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ى رۆژئاوا كرا له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانان شكستیان به تیرۆریستانى داعش هێنا له ناو خاكى سووریا، بۆیه ته‌نها مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه نه‌ته‌وه‌یه‌كى به‌هێز و گیانفیدا له‌سه‌ر ئه‌وخاكه نیشته‌جێن كه كوردن.
ساڵانێكه سووریا له قه‌یرانى سیاسیدایه و تاكه شتێك كه سووریاى هێشتووه‌ته‌وه ئه‌و نموونه جوانه دیموكراسیه‌یه كه له رۆژئاواى كوردستاندا هه‌یه، ئه‌گه‌ر رژێمى سووریا پێى بكرایه پێویستى به توركیا نه‌ده‌بوو سنوورى وڵاته‌كه‌ى ببه‌زێنێت و هێرش بكاته سه‌ر خاكه‌كه‌ى، لێره‌دا بێده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى سووریا له ئاست پاراستنى خاكه‌كه‌ى به ته‌واوى ده‌رده‌كه‌وێت، خۆ یه‌كپارچه‌یى خاك به‌زۆر نیيه هه‌روه‌ك چۆن خاكى عیراق هه‌رگیز یه‌كپارچه نه‌بووه و ناشبێت و ئه‌وه‌ش بارودۆخهكهیانه و ده‌یبینین، به هه‌مانشێوه خاكى سووریا یه‌كپارچه‌یى به‌خۆیه‌وه نابینێت نا توانێت به خۆسه‌پاندن ببێته خاوه‌نى.
دووه‌م: هه‌ر له ناوه‌ڕۆكى نامه‌كه‌دا هاتووه و نووسراوه (ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌رپرسانه مامه‌ڵه ده‌كات و هه‌موو رێگایه‌كى پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه له زیانگه‌یاندن به خه‌ڵكى سڤیل بگیرێت).
به هێرشى ئاسمانى و بۆردومانى سه‌نته‌رى شاره‌كان ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌ستىپێكرد كه یه‌كه‌م هه‌نگاوه بۆ تۆقاندنى هاووڵاتیان و راوه‌دوونانیان و هه‌ڵكه‌ندنیان له زێدى خۆیان و چه‌ندان شه‌هید و بریندارى لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن، پاش شه‌ش كاتژمێر له هێرشه ئاسمانیه‌كه، هێرشى زه‌مینى ده‌ستىپێكرد و ئاماژه‌شه بۆ شه‌ڕى كۆڵان به كۆڵان، به‌مه‌ش زۆرترین زیانى ماددى و گیانى لێده‌كه‌وێته‌وه.
توركیا ده‌یه‌وێت به‌مشێوه ساده و ئاسانه خۆڵ بكاته چاوى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى پێش سێ بۆ چوار مانگ ده‌یزانى ئه‌م شه‌ڕه هه‌ڵده‌گیرسێت و خودى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له مێژه له ئاماده‌باشیدایه بۆ ئه‌م هێرش و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه كارى جددى نه‌كراوه بۆ بهرگریكردنێكى راسته‌قینه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ماوه‌یه‌كى درێژه باس له درووستكردنى ناوچه‌یه‌كى ئارام ده‌كرێت، هه‌مووشمان ده‌زانین ناوچه‌ى ئارام به دیالۆگى ئاشتیيانه و پاڵپشتىكردنى وڵاته زلهێزه‌كان ده‌كرا نه‌ك به پشت تێكردن و بگره دژایهتىكردنیشى، له لایه‌كه‌وه یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌ڵێ ئێمه پاره بۆ ناوچه‌ى ئارام سه‌رف ناكه‌ین، واتا بۆیان گرنگ نیيه خه‌ڵكى سڤیل چۆن ژیانێك ده‌گوزه‌رێنن و شه‌ڕو شۆڕیش له خۆیان به دووره ئیتر چى ده‌بێت باببێت، له‌لایه‌كى دیكه، سه‌رۆك ترامپ ده‌ڵێ پاره و چه‌ك و تفاقى زۆرمان به كورد داوه، ئه‌مه‌ش ماناى وایه من ئه‌وه‌نده ئیشم پێت بوو كه جه‌نگاوه‌رێكى باش بوویت بۆ له ناوبردنى تیرۆر، ئیتر كاتى ئه‌وه هاتووه خۆت به‌رگرى له خۆت بكه‌یت.
دیاره پرسى گرنگ له جیهاندا هه‌مووى كۆبووه‌ته‌وه له‌سه‌ر پاره نه‌ك مافى مرۆڤ و پاراستنى نه‌ته‌وه و سه‌قامگیرى ئاسایشى وڵاتان و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتى و ئارامى و ئاوه‌دانى، وته‌كه‌ى جه‌نابى بارزانى دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه فه‌رمووى (خوێنى كورد زۆر له چه‌ك و پاره به به‌هاتره)، له‌م كاته‌دا و له‌م بارودۆخه ناهه‌موار و شه‌ڕو شۆڕهدا به‌ها ئهخلاقيیهكانى مافى گه‌لان له كوێن و به چى پێوه‌رێك ئاماژه‌ى پێده‌درێت، ئایا سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دانى به‌و پاساوه بێمانایه‌دا ناوه؟!