هێزی كار و هێزی كه‌ر
ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ین هه‌رچی پیاوی گه‌وره و ناوداری دونیایه كورد بێت، به‌ڵام خۆمان كه كوردین، خۆمانمان پێ گه‌وره و ناودار ناكرێت، ئێمه میلله‌تێكی موه‌قه‌تین، ماوه‌یه‌ك حه‌زمان له سه‌ربه‌خۆییه، پاش ماوه‌یه‌ك جاڕی خۆپیشاندان ده‌ده‌ین، هێشتا له خۆپیشاندان نه‌بووینه‌ته‌وه، داوای هێمنی و ئاسایش ده‌كه‌ین، ئێمه له دیارده‌كان ورد نابینه‌وه، به‌ڵكو ده‌ستیان تێ وه‌رده‌ده‌ین، كه‌سیشمان نییه هه‌ڵه‌كانمان بۆ ڕاست بكاته‌وه، هه‌ر كامێكمان هه‌ڵه‌یه‌ك بكه‌ین، ئه‌وی ترمان تێر پێمان پێ ده‌كه‌نێت، گه‌رنا له فه‌یسبووكه‌كه‌یه‌وه جنێو ده‌دات!
پسپۆڕ و خه‌بیر و خوبه‌رامان له بواری (چی مه‌كه)دا زۆره، ڕۆژ ده‌بێته‌وه تا ئێواره به یه‌كتری ده‌ڵێین چی مه‌كه، یه‌ك كه‌س شك نابه‌ین پێی بڵێین: ئه‌رێ قوربان ئه‌وه زانیمان چی نه‌كه‌ین، به‌س چی بكه‌ین؟ بۆیه ده‌زانین چی نه‌كه‌ین و نازانین چی بكه‌ین، هه‌ر جاره و بابه‌تێك دوو ڕۆژ به خۆیه‌وه مه‌شغوڵمان ده‌كات له فه‌یسبووك.
شەش ملیۆن کەسین، هەمووی خۆی پێ مەزڵومە، هەر شەش ملیۆن کەس کە قسە دەکەن خۆیان پێ مەغدورە، لەم شەش ملیۆنە، ملیۆن و نیوێکیان موچەخۆرن، شەش ملیۆن مرۆڤ، کە هاوکات، هەموویان ئەندام و کادر و لایەنگر و هەوادارە تەزکییەکراوەکانی لق و مەڵبەند و مەکۆ و باره‌گا حیزبییه‌كانی ترن. كه‌چی پێشیان وایه حیزب خێر و خۆشییان بۆ ناهێنێت و نه‌یتوانیوه ژیانیان بگۆرێت. کەتووڕە دەبن، دەیانەوێت ئەو حکومەتە بڕوخێنن، کە بە پشتیوانی خۆیان، چوار ساڵ جارێک لق و مەڵبەند و مەکۆ بۆیانی دروست كردووه، كورد له بن ده‌ستی خراپترین ڕژێمه‌كانی ده‌وروبه‌ریدایه و بێده‌نگ دانیشتووه، كه‌چی ٢٥ ساڵه حكومی سێ پارێزگای خۆی به ده‌ستی خۆیه‌وه‌یه‌تی، ڕه‌نگه بیست و پێنج جار هه‌وڵی ڕووخاندنیی دابێت.
حكومه‌ت ڕووخاندن لای مرۆڤه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان بووه به نه‌ریت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حكومه‌تی باشیشیان هه‌بێت -كه نه‌یان بووه- هه‌ر ئیشتیهایان له ڕووخاندنی هه‌بووه. كوردیش وه‌كو مرۆڤێكی ڕۆژهه‌ڵاتی هیچ كاتێك حكومه‌تی دروست نه‌كردووه، هه‌موو كاته‌كانی سه‌رقاڵ بووه به حكومه‌ت ڕووخاندنه‌وه، له عێراقدا به ڕووخاندنی ده‌یان حكومه‌ت و له به‌شه‌كانی تری كوردستانیش، به هه‌مان شێوه هه‌وڵیان داوه شه‌ره‌فی ڕووخاندنی حكومه‌تێكیان به‌ركه‌وێت. حه‌زی ڕووخاندنی حكومه‌ت له مرۆڤی كورددا ته‌نیا حه‌زێكی تاكه كه‌سی نییه، به‌ڵكو حه‌زێكی ده‌سته جه‌معییه، چونكه مرۆڤی كورد هه‌رگیز حكومه‌تی باشی نه‌بووه، نه ئه‌وانه‌ی كه خۆی دروستی كردوون، نه ئه‌وانه‌شی كه به سه‌ریه‌وه دروست كراون، بۆیه به‌رده‌وام كۆمه‌ڵگه دژ به‌و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و ڕۆژنامه‌نووس و چین و توێژانه‌ی تری ده‌وه‌ستێته‌وه كه پاڵپشتی له حكومه‌ت بكه‌ن و بیانه‌وێت حكومه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو بێت.
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هه‌مووی حكومه‌تی باشی ده‌وێت، به‌س ڕێگه‌ش نادات هیچ نووسه‌رێك پاڵپشتی له‌و حكومه‌ته بكات تا به‌ڵكو باشی بكات، ئه‌گه‌ر نووسه‌رێك پاڵپشتی له حكومه‌ت بكات، به خۆفرۆشی ده‌زانن، ئه‌وان ته‌نیا ئه‌و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوسانه‌یان به لاوه پاڵه‌وان و بوێر و ئازا و چاونه‌ترسه كه له هه‌موو كات و ساتێك‌دا دژی حكومه‌ت بووه‌ستێته‌وه! تێكڕای ئه‌و حكومه‌تانه‌ی سه‌د ساڵی ڕابردووی عێراق، هه‌موویان له سه‌ره‌تاوه به چه‌پڵه‌ڕێزان دروست كراون و له كۆتاییشدا به فیكه و هووها ڕووخێنراون.
ته‌ماته‌ی ئێرانی و فاسۆلیای ئیسپانی و هێلكه‌ی به‌ڕازیلی و گه‌نمی توركی و پاقله‌ی لوبنانی و سێوی ئه‌رده‌نی، نابێت له وڵاتێكدا هه‌بێت كه حه‌وت هه‌زار ساڵ پێش ئێستا و پێش هه‌موو مرۆڤه‌كانی تری سه‌ر زه‌وی كشتوكاڵی كردووه، من شاره‌زای فیزیا نیم، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی تێگه‌شتووم، له جیهاندا دوو جۆر هێز هه‌یه، هێزی كار و هێزی كه‌ر! سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئاستی گه‌شه‌یان خێرایه، هێزی كاریان زۆره و ئه‌و وڵاتانه‌ش كه هه‌میشه برسین، هێزی كه‌ریان زۆره.
مرۆڤێك ده‌توانێت له هه‌زاران كه‌س، ڕه‌نگه له سه‌دان هه‌زار و ملیۆنان كه‌سیش ژیرتر بێت، به‌ڵام زه‌حمه‌ته له ڕووی ماسولكه‌ییه‌وه له پانزه كه‌س ئازا تر بێت، تا ئێستا كورد نه‌توانیویه‌تی بیسه‌لمێنێت له پانزه كه‌سی سه‌ر ڕووی زه‌وی ئازاتره، نه توانیویشیه‌تی بیسه‌لمێنه‌ت له پانزه كه‌س ژیرتره! ئه‌وان پێیان وایه تورك و فارس و عه‌ره‌ب، ڕێگرن له‌وه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌تی هه‌بێت، بوونی یه‌ك كورد له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌مین، له كاتێكدایه كه له به‌رانبه‌ریدا ده عه‌ره‌ب و دوو فارس و سێ تورك هه‌ن، بۆیه نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه به ماسولكه و نه به ئه‌قڵیش له‌وانی تر به‌هێزتر نه‌بێت، چۆن ده‌یه‌وێت به چل ملیۆنی په‌رته‌وازه‌وه، له سه‌د ملیۆن تورك و هه‌شتا ملیۆن فارس و سێسه‌د ملیۆن عه‌ره‌ب بباته‌وه؟!