سنوورکێشان.. سه‌رچاوه‌ی ئاڵۆزییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین
له دوو وتاری پێشوودا باسی ئه‌وه‌مان کرد که ناکرێ سه‌رچاوه‌ی کێشه‌کان و دواکه‌وتوویی رۆژهه‌ڵاتی ناوین بگێرینه‌وه بۆ رابردوویه‌کی زۆر دوور و ته‌نیا پێوه‌ندی بده‌ینه‌وه به کولتور و ئایین له ناوچه‌دا، هه‌روه‌ها ئاڵۆزیه‌کان زۆر گرێ‌دراو نیه به گۆرانه کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تیه‌کانی چه‌ند سه‌ده‌ی رابردوو به‌ڵکوو به گشتی کێشه‌کان دیارده‌یه‌کی تازه‌ن و زۆربه‌ی نیزیک به ته‌واوی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئاڵوگۆره‌کانی دوای 1918 و له شه‌ش ته‌وه‌ردا پۆلێن کران که بریتی بوون له:ـ
1- هه‌نارده کردنی بیر و فه‌لسه‌فه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره وه‌کو لیبرالیزم، ناسیونالیزم، سوسیالیزم له ولاتانی رۆژئاواییه‌وه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی جیهان که پێشتر هیچ باسێکیان نه‌بوو.
2- رووخانی نیزامێکی کۆن واته سیستمی خلافه‌ت و داده‌مه‌زرانی ده‌وڵه‌ت - نه‌ته‌وه له سه‌ر بنه‌مایه‌کی هه‌ڵه
3- دۆزرانه‌وه‌ی نه‌وت که بوبه سه‌رچاوه‌ی ده‌وله‌مه‌ندی و ئاسوده‌یی به‌لام نه بۆ خه‌لکی ناوچه به‌لکوو بۆ ولاتانی جیهان.
4- دامه‌زرانی ولاتێکی تازه به ناوی ئیسرائیل، به کراوه‌یی مانه‌وه‌ی برینی ولاتێکی دیکه به ناوی فلیستین به بێ ده‌رمان و سارێژ.
5- گه‌یشتنی شه‌ری سارد بۆ رۆژهه‌لاتی ناوین و دابه‌ش بوونی ولاتانی ئه‌و ناوچه‌یه به سه‌ر دوو به‌ره‌ی ئه‌مریکا و سۆڤیه‌تدا که دیکتاتۆره‌کان هه‌ر کامیان له ژێرباڵی یه‌کێک له‌و دوو زلهێزه خۆیان جێگیر کردبوو.
6- وه‌کوو دژکرده‌وه‌یه‌ک سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامی سیاسی، سه‌رکه‌وتنی شۆرشی ئیسلامی له ئێران، په‌ره سه‌ندنی دیارده‌ی چریکی ئیسلامی له ئه‌فغانستان که دواتر ده‌بێته تێرۆری ئیسلامی و ئه‌لقاعیده و داعشی لێده‌که‌وێته‌وه.
له به‌شی پێشوودا خاڵی یه‌ک، هه‌نارده‌کردنی بیر‌و و فه‌لسه‌فه‌ی تازه باس کرا. له‌م به‌شه دا خاڵی دووهه‌م واته رووخانی نیزامی کۆن و دامه‌زرانی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه شی ده‌کرێته‌وه.
له هیچ کۆی جیهان وه‌کوو ئافریقا و رۆژهه‌لاتی ناوین ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه ئاوا به شیوازێکی نارێک و نه‌گونجاو ساز نه‌کراوه به جۆرێک که ناکه‌ونه خانه‌ی هیچکام له دوو سیستمی نه‌ته‌وه‌ی ئیتنیکی و نه‌ته‌وه‌ی سیویک. ئانتۆنی سمیت مامۆستای ناوداری ناسیونالیزم به ناچار ناوی مرۆڤه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌ی ناوه 'نه‌ته‌وه به دیزاین' واته به پلان و دارشتنی پێشه‌کی بریار بدرێ که کام گروپی ئینسانی له کام چوارچیوه‌دا ده‌توانێ نه‌ته‌وه بێ و کام گروپیش یا دابه‌ش ده‌کرێ به سه‌ر وڵاتانی دیکه‌دا یا به ته‌واوی حاشای لێده‌کرێ. سه‌یر ئه‌وه‌یه که دارێژه‌رانی ئه‌و 'نه‌ته‌وه به دیزاین'ـه بۆخۆیان له ئافریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوین نه‌ده‌ژیان به‌ڵکو له پاریس و له‌نده‌نه‌وه نه‌خشه‌ی وڵاتانی تازه‌یان داده‌رشت. ئه‌ساسی داڕشتنه‌که‌ش به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بریتانیا و فه‌رانسه بوو به بێ له‌به‌رچاوگرتنی جیاوازیه ئیتنیکی و زمانی و ئایینیه‌کان. بۆ وێنه له ێکی وه‌کوو ئیتیۆپیا که زیاتر له سه‌ت ملیۆنی حه‌شیمه‌ت هه‌یه، زیاتر له هه‌شتا گروپی ئیتنیکی و ئایینی مه‌جبورن له چوارچیوه‌ی وڵاتێک دا بژین. له راستیدا له هه‌موو ساڵه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا رۆژێکیش پێکه‌وه به ئاسووده‌یی نه‌ژیان.
رۆژهه‌ڵاتی ناوین له ئافریقاش ئاڵۆزتر بوو چونكه جوگرافیایه‌کی بچوکتری له خۆ ده‌گرت و به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌کان زیاتر تێکهه‌ڵده‌چه‌قی. هێندێک وڵاتی وه‌کو ئێران و تورکیاش جارجار توانای ئه‌وه‌یان هه‌بوو که ده‌سکاری نه‌خشه‌ی بریتانیا و فه‌رانسه بکه‌ن و دارشتنی وڵاته تازه‌کان ئاڵۆزتر بکه‌ن. له ئافریقا باسی ئیتیۆپیامان کرد له رۆژهه‌ڵاتی ناوینیش عێراق وه‌کو نمونه ده‌هێنینه‌وه تا بزانین چۆن به‌رژه‌وه‌ندی بریتانیا بوو به‌هۆی دارشتنی وڵاتێکی نارێک. دوای رووخانی عوسمانی چاره‌نوسی ناوچه‌کانی شام- سووریا و لوبنانی ئێستا- به فه‌رانسه سپێردرا و بریتانیاش له سه‌ر ویلایه‌ته‌کانی موسڵ و به‌غدا و به‌سره و ناوچه‌ی خه‌لیج بریاری ده‌دا. ناوچه‌یه‌کی گرنگ که هه‌م نه‌وتی هه‌بوو هه‌م رێگای ده‌ریایی هیندستانی له رێگای که‌نداوه‌وه کۆنترۆڵ ده‌کرد. هاوکات بریتانیا هێزێکی سه‌ربازی ئه‌وتۆی نه‌مابوو که راسته‌وخۆ ئه‌و ناوچانه ئیداره بکا و شه‌ری یه‌که‌می جیهانی مه‌جبوری کردبوو واز له به‌رێوبه‌رایه‌تی کۆلۆنی بۆ ئه‌و ناوچانه بهێنێ. که واته مه‌جبوور بوو حکومه‌تێکی تازه له به‌غدا دابمه‌زرێنه که له لایه‌ک بۆخۆی توانای ئیداره‌کردن و سه‌رکوتی خه‌ڵکانی ناڕازی هه‌بێ و له لایه‌کی دیکه‌وه توانای نه‌گوتن به بریتانیای نه‌بێ و هه‌میشه گوێ له مستی له‌نده‌ن بێ.
پاشایه‌کی هاورده‌یی له سعودیه‌وه وه‌کو مه‌له‌ک فه‌یسه‌ل ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه باشه‌ی هه‌بوو. هاوکات زاڵبوونی پێکهاته‌یه‌کی که‌مینه وه‌کو سوننه به سه‌ر زۆرینه‌یه‌کی شیعه‌دا بۆ هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتی تازه‌ی چاو له ده‌ستی بریتانیا و موحتاجی یارمه‌تی ده‌ره‌کی ده‌کرد. له کوردستان نه حاکمێکی گوێ له مست وه‌کو فه‌یسه‌ل هه‌بوو نه که‌مینه‌یه‌ک که به سه‌ر زۆرینه‌دا زاڵبێ. ئه‌زموونی یه‌ک ساڵه‌ی حکومه‌تی شێخ مه‌حمود نیشانی دا ئه‌گه‌ری سازکردنی کێشه بۆ ئێرانیش هه‌یه. ئه‌وکات تازه له تاران بریتانیا توانیبوی کودیتا بکا و گوێ له مستێک به ده‌سه‌ڵات بگه‌یێنێ که دیوارێکی قایم له ژێر سنوری سوڤیه‌تی پێ بکیشێ. حکومه‌تی تازه‌ی ئێران ده‌بوو سێنتراڵ بێ تا ده‌سه‌ڵاتی پێویست به دژی سۆڤیه‌تی هه‌بێ و بوونی ده‌وڵه‌تێكی کوردی له باشوری کوردستان و له ته‌نیشت سنوری ئێران مه‌ترسی راپه‌رینی کوردی رۆژهه‌ڵاتی لێده‌که‌وته‌وه که ئه‌ویش ته‌واو به دژی سیاسه‌تی بریتانیا له ئێران بوو.
بۆیه به‌بێ له به‌رچاوگرتنی جیاوازی ئیتنیکی و جوگرافیایی کورد و عه‌ره‌ب و به دوور له پرنسیپی ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه، حکومه‌تێکی که‌مینه‌ی عه‌ره‌بی سوننه له وڵاتێک به ناوی عێراق دامه‌زرا که ته‌نانه‌ت نه‌ده‌بوو لامه‌رکه‌زیش بێ، نه‌کا کوردی وڵاته‌کانی دیکه سیستمی سێنتراڵ ببه‌نه ژێر پرسیار له حاڵێکدا له په‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی سێڤه‌ردا مافی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی کورد دانی پێدا هێنرابوو. نزیکبوونی سنوره‌کانی سوڤیه‌ت له کوردستان و په‌ره‌سه‌ندنی بیری سۆشیالیستی له‌و ناوچه‌یه – که له خاڵی یه‌کدا ئاماژه‌ی پێکرا- هۆکارێکی دیکه بوو تا بریتانیا به ئاشکرا پشت له کورد بکا و مافی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به ته‌واوی حاشای لێبکرێ. هه‌ر ئه‌وه بوو بنه‌مایه‌ک بۆ 100 ساڵ پێشێلکاری مافی ملیۆنه‌ها ئینسان و کاره‌ساتی ئه‌نفال و کیمیاباران و پاکتاوی نیژادی لێکه‌وته‌وه.
له کورد خراپتر، ئاسووریه‌کان به سه‌ریان هات. ئه‌وان که سه‌رده‌مێک خاوه‌نی کۆنترین شارستانیه‌ت بوون له وڵاتی خاوه‌ن 'نه‌ته‌وه به دیزاین'ـی تازه‌دا نه ته‌نیا کێشه‌ی ئیتنیکییان هه‌بوو که ئایینه‌که‌شیان بوو به‌هۆکارێکی دیکه‌ی له ناوچوونیان. حکومه‌تی که‌مینه‌ی سوننه‌ی به‌غدا که کوردی به بیانوی جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رکووت ده‌کرد، ئاسووریه‌کانی زۆر خه‌ستتر و به هه‌ر دوو بیانوی جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی سه‌رکووت کرد. به داخه‌وه شیعه‌کانیش که بۆخۆیان قوربانی سیستمی تازه بوون له‌و کاره‌ساته‌دا هاوکاری حکومه‌تی ناوه‌ندیان کرد. له 1932 به‌ولاوه شتێک به نێوی نه‌ته‌وه‌ی ئاسووری که خاوه‌ن خاک بێ بوونی نه‌ما. زۆربه‌یان ئاواره‌ی وڵاتانی ناوچه بوون و باقیه‌که‌شیان له باشوور و ناوه‌ندی عێراق بڵاوه‌یان پێکرا و توانه‌وه و خاکیان به ده‌سته‌وه نه‌ما.
ئه‌وه ته‌نیا یه‌ک نموونه بوو که چۆن سنور کێشانی ناسالم و ده‌وڵه‌ت - نه‌ته‌وه سازکردنی به هه‌ڵه بوبه سه‌رچاوه‌ی به‌شێک له ئاڵۆزیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین، کێشه‌یه‌ک که هه‌تا 1918 هه‌ر بوونی نه‌بوو به‌ڵام له 2018 شدا عیلاج نه‌کراوه و سه‌ده‌یه‌کی به سه‌ردا تێپه‌ری.
له وتاری داهاتوودا باسی هۆکاری سێهه‌م واته دۆزرانه‌وه‌ی نه‌وت و ده‌وری خراپی ئه‌و به‌رهه‌مه نوێ‌یه له ئاڵۆزتربوونی کێشه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌که‌ین.
درێژه‌ی هه‌یه.