ئیسرائیل؛ سه‌رچاوه‌ی ئاڵۆزیيه‌کانی رۆژهه‌ڵاتى ناوین
له چوار وتاری پێشوودا باسی ئه‌وه‌مان کرد که ناکرێ سه‌رچاوه‌ی کێشه‌کانی رۆژهه‌ڵاتى ناوین ته‌نیا پێوه‌ندی بده‌ینه‌وه به کولتور و ئایین، زۆر گرێدراویش نیه به گۆڕانه کۆمه‌ڵایه‌تیيه‌کانی چه‌ند سه‌ده‌ی رابردوو به‌ڵکوو زۆربه‌ی کێشه‌کان دیارده‌یه‌کی تازه‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئاڵوگۆڕه‌کانی دوای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی که له شه‌ش ته‌وه‌ردا پۆلین کران.
سێ ته‌وه‌ر شیکرانه‌وه، که بریتی بوون له 1- هه‌نارده کردنی لیبرالیزم و ناسیونالیزم و سوسیالیزم له وڵاتانی رۆژئاوایيه‌وه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی جیهان. 2-رووخانی نیزامێکی کۆن واته سیستمی خلافه‌ت و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه له سه‌ر بنه‌مایه‌کی هه‌ڵه. 3-دۆزرانه‌وه‌ی نه‌وت، که بوو به سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی و ئاسوده‌یی بۆ وڵاتانی جیهان به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی قه‌یران و ئاڵۆزی بۆ خه‌ڵكانی ناوچه.
له‌م به‌شه‌دا ته‌وه‌ری چواره‌م لێکده‌ده‌ینه‌وه که بریتیه له دامه‌زراندنی وڵاتێکی تازه به ناوی ئیسرائیل. دوو ته‌وه‌ر د‌ه‌مێنێته‌وه بۆ دوو وتاری ئاخر: گه‌یشتنی شه‌ڕی سارد بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوین و دابه‌ش بوونی وڵاتانی ئه‌و ناوچه‌یه به سه‌ر دوو به‌ره‌ی ئه‌مه‌ريکا و سۆڤیه‌تدا، هه‌روه‌ها، سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامی سیاسی، سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی له ئێران و دواتر، په‌ره سه‌ندنی دیارده‌ی چریکی ئیسلامی و تێرۆریسمی ئیسلامی.
ئێستا با بێینه سه‌ر باسی دامه‌زراندنی وڵاتی ئیسرائیل و ئه‌و زیانانه‌ی که ناڕاسته‌وخۆ بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوین هه‌یبوه. ناخۆشترین به‌شی دامه‌زرانی ئیسرائیل ئه‌وه بوو که هیچ رێفراندۆمێکی بۆ نه‌کرا، واته هیچ رێکخراوێکی جیهانی یا ناوچه‌یی یا خودی به‌ڕێوبه‌رانی فه‌له‌ستین که ئه‌وکات ده‌سه‌ڵاتدارانی بریتانیا بوون، نه‌هاتن له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌يه بپرسن که چیتان ده‌وێ و چۆن ده‌تانه‌وێ پێکه‌وه بژین.
له 1948دا نوێنه‌رانی پێنج وڵاتی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی تازه دامه‌زراوی ئاسایش کۆبونه‌وه‌یه‌کیان کرد و بڕیاری دامه‌زراندنی وڵاتێک به ناوی ئیسرائیلیان دا که هه‌ر له یه‌که‌م هه‌نگاودا 800 هه‌زار ئاواره‌ی فه‌له‌ستینی لێکه‌وته‌وه.
جوله‌که‌کان نه‌ته‌وه‌یه‌کی زولملێکراو بوون و له درێژایی مێژوودا به تایبه‌تی له چه‌ند سه‌ده دوای له دایک بوونی مه‌سیحه‌وه وه‌کوو قاتلی عیسا ناسران و دوای سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامیش ره‌وشه‌که‌یان خراپتریش بوو و تاوانبار کران به دژایه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و دواتر، ده‌ستێوه‌ردان له به لاڕێدابردنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی دوای مردنی پێغه‌مبه‌ر.
تایفه‌یه‌کی جوله‌که به ناوی به‌نی قوره‌یزه هه‌ر تێگرا و پێگرا به پیر و گه‌نجه‌وه له شه‌ڕێکی موسلماناندا تێداچوون و ژن و منداڵیان هه‌موو به دیل گیرا. دوای ئه‌و رووداوانه کێشه‌ی جوله‌که‌کان له جیهانی ئیسلامدا که‌متر بۆوه و زیاتر گوازراوه بۆ جیهانی مه‌سیحییه‌ت، له ئه‌وروپا و دواتر له ئه‌مه‌ريکا. له‌و وڵاتانه‌ش هه‌میشه تاوانبار ده‌کران به خیانه‌ت و پیلانگێری و هه‌ر تاو نا تاوێک ئاواره ده‌بوون (هه‌ر بۆیه جوله‌که هیچکات خاوه‌ن خاک و زه‌وی و مه‌زرا و خانوو نه‌بوون، هه‌میشه داراییه‌که‌یان به پاره و زێر و عه‌تیقه‌ی ژێرخاکی راده‌گرت تا لانی که‌م له کاتی هه‌ڵاتن و لێقه‌وماندا بتوانن هه‌ڵیگرن و له‌گه‌ڵ خۆیان بیبه‌ن. هیچکات ماڵ و زه‌وی و مه‌ڕوماڵاتیان نه‌بوو)، به‌ڵام له مێژووی هاوچه‌رخدا هه‌ستی دژایه‌تی جوله‌که (ئانتی سیمیتیزم) له ئه‌مه‌ريکا زیاتریش بوو له ئه‌وروپا. ئه‌مه‌ريکييه‌کان زیاتر پابه‌ند به ئایینی مه‌سیحییه‌ت بوون و زیاتر جوله‌که‌یان ئازار ده‌دا. له شه‌ڕی ناوخۆیی ئه‌مه‌ريکاوه بیگره تا نێوان دوو شه‌ڕی جیهانیه‌وه ره‌وشی ژیانی جوله‌که‌کانی ئه‌مه‌ريکا ئه‌وه‌نده ناخۆش بوو که له تاوان په‌نایان بۆ ئه‌وروپا ده‌برد. له ئه‌وروپاش که دیتمان کاره‌ساتیان به سه‌رهات و لێ‌یان قه‌وما و شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی، رووداوی جیهانهه‌ژێنی هۆلۆکاستی لێکه‌وته‌وه. به‌ڵام نرخی ئه‌و کاره‌ساتانه خه‌ڵكانی رۆژهه‌ڵاتى ناوین دایان! واته کرده‌ی هه‌ڵه‌ی خه‌ڵكان و حکومه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ريکا و ئه‌وروپا به سازکردنی وڵاتێک بۆ جوله‌که‌کان قه‌ره‌بوو کراوه له ناوچه‌یه‌کی جیهان که هیچ ده‌ورێکیان له کوشتن و بڕینی جوله‌که‌ی جیهاندا نه‌بوو. له مێژ ساڵ بوو شه‌ڕی ئیسلام و جوله‌که کۆتایی هاتبوو جوله‌که‌کان وه‌کوو باقی که‌مینه ئایینیه‌کان به ئاسوده‌یی له رۆژهه‌ڵاتى ناویندا ده‌ژیان. کوردستان یه‌کێک له‌و ناوچانه بوو که شاهیدی پێکه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی ئایینه‌کان بوو. باقی ناوچه‌کانی رۆژهه‌ڵاتى ناوینیش هه‌روه‌تر به‌ڵام حه‌ولی دامه‌زراندنی وڵاتی ئیسرائیل کێشه‌ی فه‌راموشکراوی ئیسلام و یه‌هودی زیندوو کرده‌وه. ئێساش روون نیه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ له ئه‌وروپا یا له ئه‌مه‌ريکا، که‌نه‌دا و ته‌نانه‌ت له ئارژانتین که هه‌موویان خاوه‌نی کۆمه‌ڵگه‌ی به‌هێزی جوله‌که بوون وڵاتێکیان بۆ جوله‌که‌کان سازنه‌کرد.
دامه‌زراندنی ئیسرائیل دوای ماوه‌یه‌کی زۆر کورت، ناسیونالیسمی عه‌ره‌بی ئه‌وه‌نده به‌هێزکرد که له ناو فکر و زیکری خه‌ڵكی عه‌ره‌بدا، هیچ جیگه‌یه‌کی بۆ لیبرالیسم و دیموکراسی و مافی مرۆڤ نه‌هێشته‌وه. ته‌نیا گۆشه‌یه‌ک بۆ سوسیالیزم مابۆوه که جارجار له په‌نای ناسیونالیزمدا پێکه‌وه دژایه‌تی ئیسرائیلیان ده‌کرد. واته به‌ره‌ی یه‌که‌می دژه ئیسرائیل به ناسیونالیسته عه‌ره‌به‌کان و سوسیالیسته عه‌ره‌ب و غه‌یره عه‌ره‌به‌کان پر کرابۆوه (ئه‌وکات هێشتا باسێک له ئیسلامی سیاسی وه‌کوو به‌ره‌ی یه‌که‌می شه‌ڕ به دژی ئیسرائیل نه‌بوو). ئه‌وه بۆخۆی هۆکارێک بوو بۆ لاوازی بیری ئازادی تاکه‌که‌سی و پلۆرالیزمی سیاسی و مافی که‌مینه‌كان.
دووهه‌م زیانی گه‌وره ئه‌وه بوو که ده‌سه‌ڵاتی وڵاتانی ناوچه ورده ورده که‌وته ده‌ستی چه‌کداران. واته به‌شی سه‌ربازی ئه‌و وڵاتانه له به‌شی مه‌ده‌نی به‌هێزتر بوو و ده‌ستێوه‌ردانی جێنێراڵ و عه‌میده‌کان وایکرد کوده‌تا و ئاڵۆگۆری ده‌سه‌ڵات له رێگه‌ی سوپاوه ببێته سیمای ناسراوی ئه‌و وڵاتانه‌ی که له به‌ره‌ی دژه ئیسرائیل دابوون. سه‌یر ئه‌وه‌یه که هه‌موو جارێ له شه‌ڕه‌کاندا، وڵاتانی عه‌ره‌ب ده‌یاندۆڕاند به ئیسرائیل، به‌ڵام هه‌موو جارێ جێنێراڵه دۆڕاوه‌کان له ناوخۆدا به‌هێزتر ده‌بوون له سیاسه‌تمه‌داره مه‌ده‌نييه‌کان. ورده ورده له وڵاتانی عه‌ره‌بدا، پاره و چه‌ک و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌ر سێ له ده‌ست چه‌کداره‌کاندا کۆبوه‌وه به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که به رواڵه‌ت حکومه‌تی پاشایه‌تی‌یان رووخاندبوو و کۆماری بوون.
سێهه‌م زیان ئه‌وه بوو که ئیسرائیل به بێ ئه‌وه‌ی که خۆی بیهه‌وێ ببوو به داینامۆی سازکردن و پاراستنی دیکتاتۆران له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتى ناوین چ ئه‌وانه‌ی دوژمنی ئیسرائیل بوون، چ تاک و تووک، ئه‌وانه‌ی دۆستی ئیسرائیل بوون. واته له لایه‌ک وڵاتانی رۆژئاوایی ده‌بوو نازی ئه‌و دیکتاتۆرانه بکێشن که دۆستی ئیسرائیل بوون و یارمه‌تيان بده‌ن تا به هه‌ر نرخێک بێ له ده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه، وه‌کوو پاشای ئورده‌ن و پاشای ئێران و سه‌رۆکه‌کانی میسر دوای ناسر. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه خه‌ڵكانی ناوچه‌ش ده‌بوو ته‌حه‌موولی ئه‌و دیکتاتۆرانه بکه‌ن که به راست یا به درۆ به دوژمنی ئیسرائیل ناسرابوون. ئه‌وه له حاڵێکدا بوو که وڵاتی ئیسرائیل بۆ خه‌ڵكی خۆی سیستمێکی دیمۆکراتیکی قابلی قبولی دامه‌زراندبوو که به راستی به تاکه دیموکراسی رۆژهه‌ڵاتى ناوین ناسرابوو، به‌ڵام مخابن له دوو به‌ره‌ی جیاوازدا ببوو به هۆکاری سه‌قامگیری و به‌رده‌وامی دیکتاتۆران له باقی وڵاتانی ناوچه‌دا.
زیانه‌کانی دامه‌زراندنی ئیسرائیل هه‌ر به‌و چه‌ند خاڵه گرنگه کۆتایی نایه و به داخه‌وه له سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامی سیاسیش‌دا ده‌وری خراپی هه‌بوو که له ته‌وه‌ری ئاخردا به وردی باسی هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامی سیاسی ده‌که‌ین که هه‌ڵبه‌ت ئیسرائیل ته‌نیا یه‌کێک له هۆکاره‌کانی بوو. ئه‌و نوسراوه‌یه به مانای دژایه‌تی بوونی وڵاتێک به ناوی ئیسرائیل له رۆژهه‌ڵاتى ناوین نیه. جوله‌که نرخی بۆ وڵاتی خۆی داوه و تازه وه‌کوو واقعێک ناسراوه و ده‌بێ بتوانن له وڵاتی خۆیان به ئاسوده‌یی بژین نه ئه‌وه‌ی که رووبه‌ڕووی هۆڵۆکاستێکی دیکه ببنه‌وه. مه‌به‌ست له‌م نوسراوه‌یه ته‌نیا شی کرنه‌وه‌ی هۆکاری کیشه‌کان و پشکی ئیسرائیل له‌م کێشانه و هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌ی قه‌یرانه‌کانه که به بێ گومان دامه‌زراندنی وڵاتی فه‌له‌ستین ده‌بێ یه‌کێک له‌و رێگه‌چارانه بێ، هه‌ڵبه‌ت له په‌نا وڵاتی ئیسرائیل‌دا.
درێژه‌ی هه‌یه.