یه‌كێتییه‌كه‌ی مام و ئه‌وه‌ی ئه‌مان!
یه‌كێتی، حیزبێكی شۆڕشگێڕه، له ڕۆژی دروست بوونیه‌وه تا ئێستا، زیاتر له 19 هه‌زار شه‌هیدی داوه، كه به تێكڕای چل و چوار ساڵه‌ی ته‌مه‌نی، هه‌ر ڕۆژێك شه‌هیدێكی به‌ر ده‌كه‌وێت، ئه‌م ژماره‌یه بۆ گه‌لێكی پێنج ملیۆن كه‌سی، كه جگه له ئه‌نفال و كیمیاباران و ماڵوێرانییه‌كانی تر، قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌یه له كاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، هه‌تا ئێستاش شانازییه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌م حیزبه، هه‌ر ئه‌م ژماره زۆره‌ی شه‌هید و داستانه‌كانییه‌تی، به‌ڵام ئه‌م شانازییانه هی یه‌كێتییه‌كه‌ی سه‌رده‌می مام جه‌لاله، كه ئه‌مڕۆ حزبه‌كه له مه‌داری مام لایداوه.
ئه‌م حیزبه، له یادی چل و چوار ساڵه‌ی دامه‌زراندنیاندا، شانازی به زۆریی ژماره‌ی شه‌هیده‌كانیه‌وه ده‌كات، به تایبه‌ت له شه‌ڕه‌كانی داعشدا، كه ده‌یان فه‌رمانده‌ی ئازا و چاو نه‌ترسی له‌ده‌ست دا، به‌ڵام سه‌ركرده بێ پۆسته‌كانیی ئه‌هاتنه سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و ده‌یان وت: پێشمه‌رگه هیچی نه‌كردووه و هه‌مووی فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان ده‌یان كرد و ئێمه‌ش ده‌چووین سێڵفیمان ده‌گرت.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ده‌وری یه‌كێتی كۆبوونه‌ته‌وه، سه‌ره‌تا به په‌روه‌رده‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و حه‌ماسه‌تی شۆڕشگێڕی ڕاكێشراون بۆ ناو حیزبه‌كه، هیچ یه‌كێتییه‌ك نه‌بووه و نییه بۆ ئه‌وه چووبێته ئه‌و حیزبه‌وه تا له ڕێی به‌غدا و چوونه‌وه باوه‌شی ئوممه‌ی عه‌ره‌بی شه‌هید بێت! له سه‌ره‌تای "شۆڕشی نوێ" هه‌رچی قسه و دروشم و تێز و تیۆره‌كانی ماركس و هۆشیمینه و ما‌و چی تۆنگ و لینینه كرانه كتێب و وتار و سرود و ستران، به‌ڵام ئاشی حزبیان نه‌گێڕا و دواجار به دروشمه‌كانی نیشتمان و زمان و نه‌ته‌وه خه‌ڵك له ده‌وری حیزب خڕ كرایه‌وه، به هۆنراوه‌ی ئاگرینی (كوردستان‌م، شاخ و ده‌شت و ڕێ‌و بانت...كوردستان‌م، پێشمه‌رگه‌یه داستانت!) خه‌ڵك په‌مپ ده‌درا و ده‌هێنرایه شاخ.
تایتڵی فه‌ڕمی ئه‌م حیزبه (یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانه)، جوان لێی ورد ببنه‌وه، (نیشتمانیی كوردستان)، له هیچ شوێنێكدا دروشمی ئه‌م حیزبه بادانه‌وه به‌لای به‌غداد و تێكه‌ڵ بوونه‌وه به نیشتمانی عه‌ره‌بی و چوونه‌وه بن ده‌ستی مه‌ركه‌ز نه‌بووه، نه‌وشیروان مسته‌فا، تاڵه‌بانی و بارزانی، كاتێك ده‌ستووریان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كان ده‌نووسییه‌وه، شه‌ڕه قورسه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی عێراق سه‌ر به نیشتمانی عه‌ره‌ب و به‌شه كوردییه‌كه‌شی سه‌ر به نیشتمانی كوردی بێت.
كه‌چی ئه‌مڕۆ دوای مام، یه‌كێتی هه‌موو شتێكی عێراقی پێ باشه، جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی وا ڕاهێناوه كه حه‌شدی شه‌عبی "خراپ و پیاو خۆر نییه!" كه‌م كه‌سی یه‌كێتی ده‌بینم لۆمه‌ی خراپه‌كارییه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی و حه‌شدی شه‌عبی بكات، ته‌نانه‌ت ساده‌ترین ئه‌ندامیشیان له‌مه‌ڕ كه‌ركووك، خۆیان موقه‌صیر نابینن و هه‌موو هه‌نگاوێكی حیزبه‌كه‌یان به‌لاوه باشترین و پڕ له حیكمه‌ته.
په‌یوه‌ندی ئه‌م حیزبه له‌گه‌ڵ پاسدار و قه‌رارگاش باشه، (سه‌ركرده بێ پۆسته- هه‌موو شت به ده‌سته‌كان)ی یه‌كێتی، بانگه‌شه‌ی هاوڕێیه‌تی تووندوتۆڵی نێوان خۆیان و قاسمی سوله‌یمانی، هادی عامری، مه‌هدی موهه‌ندیس، قه‌یس خه‌زعه‌لی، عه‌بادی، مالكی وهه‌موو جاروڵا و سارووڵاكانی تری به‌غداد ده‌كه‌ن.
له ڕۆژانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر و دواتریش، یه‌كێتی و ته‌واوی میدیاكانی، بانگه‌شه‌ی ئارامی كه‌ركووك و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خه‌ڵك و كه‌مپه‌ینی شیرین كردنی حه‌شدی شه‌عبییان به‌ڕێوه ده‌برد.
له یه‌كه‌م ڕۆژی سزا و گه‌مارۆكانی به‌غداد (له دوای ڕیفراندۆم)، ده‌ستبه‌جێ و بێ هیچ به‌ره‌نگارییه‌ك، فڕۆكه‌خانه، گومرك و خاڵه سنوورییه‌كان و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تریشیان ڕاده‌ست كرد كه به‌غداد ده‌یویست. به ئێستاشه‌وه، ئه‌م حیزبه و جه‌ماوه‌ره‌كه‌شی، لۆمه‌ی هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌ن كه لۆمه‌ی به‌غداد بكات، ته‌نانه‌ت ئێستا سه‌یری كۆمێنته‌كانی سه‌ر په‌یجه‌كه بكه‌ن، گه‌نجه نه‌خوێنده‌وار و نا به‌ڵه‌ده‌كانی ئه‌م حیزبه جنێو به منیش ده‌ده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی وتاره‌كه بخوێننه‌وه، له ده‌می هیچ كه‌سێكیان نابیستیت خراپه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی به خراپه بزانێت، هیچ كه‌سێكیان ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، به داگیركراو نازانن، یه‌كه‌م پۆستی فه‌یسبووكی بافڵ تاڵه‌بانی له دوای ڕووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر، ناوچه كوردستانیه‌كانی به ناوچه ئازادكراوه‌كان ناوبرد! ده‌ی ئه‌رێ بۆ خاتری خوا كه‌سێك تێم بگه‌یه‌نێت: به‌م هه‌موو دۆستایه‌تی و قوربانی و ملدانه‌ی یه‌كێتی بۆ به‌غداد، ئیتر بۆچی ڕێگا ناده‌ن ده‌زگای ئاسایش و دژه تیرۆر و پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی بچێته‌وه كه‌ركووك، تا بڵێین دۆستایه‌تییه‌كه له پێناوی ئه‌مه‌دا بووه؟!
گریمان هه‌موو ئه‌وانه‌ی یه‌كێتی ده‌یكات باش و دروست و ماقوڵن، ئه‌دی بۆچی به‌غداد وه‌ك دۆستێك له یه‌كێتی ناڕوانێت و ئه‌وه‌ی نایدا به (پارتیی دوژمن) بیدات به‌مانی دۆست؟ گریمان پارتیش به‌قه‌د یه‌كێتی و به چاوی یه‌كێتییه‌وه له به‌غداد و حه‌شد و مه‌هدی موهه‌ندیسی ڕوانی، ده‌ی له‌م حاڵه‌ته‌دا یه‌كێتی چی به‌م ڕه‌فتارانه‌ی وه‌رگرتووه تا پارتیش هه‌مان شت بكاته‌وه؟! خۆ پارتیش له باشترین حاڵه‌تدا ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌وانه بكات كه یه‌كێتی ده‌یكات، ئێ ئیمتیازه‌كانی پارتیش هه‌ر به قه‌د ئه‌وانه‌ی یه‌كێتی ده‌بن! كه‌واته له‌گه‌ڵ به‌غداد، تا ئه‌ندازه‌ی یه‌كێتی نزیك به و تا ئه‌ندازه‌ی پارتیش دوور به، پاداشته‌كه‌ت هه‌ر به‌قه‌د یه‌كه.
ئێستا پارتی له كه‌ركووك باره‌گای نییه و یه‌كێتی هه‌یه‌تی، پارتی دۆستی حه‌شد نییه و یه‌كێتی دۆستیه‌تی، ده‌ی قازانجی یه‌كێتی له چیدایه و زه‌ره‌ری پارتی چه‌نده؟ ئه‌دی بۆ نایه‌ن هه‌ر با به درۆشه‌وه بێت، به‌قه‌د پارتی ڕقتان له حه‌شدی شه‌عبی بێت، تا ئه‌مه به كوردایه‌تی بۆ ئێوه‌ش حیساب بكه‌ین؟!