وا بڕوات پارتی سه‌رمان ده‌خوات!
خۆی له مانا كۆمه‌ڵناسییه‌كه‌یدا، هه‌موو كوردێك حه‌زی له ده‌وڵه‌ته، ده‌وڵه‌تێكی مووچه‌ده‌ر و دامه‌زرێنه‌ر و نه‌وتفرۆش، یانی نه‌وت بفرۆشێت و پاره‌كه‌ی وه‌ك گۆشتی قوربانی دابه‌ش بكاته‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵكدا!
هه‌موو كورد له خۆپیشاندان و هه‌را و ناڕه‌زاییه‌كانیدا، داوای نیزامێكی ئه‌وروپی ده‌كات، به‌ڵام له ڕاستیدا ده‌وڵه‌تێكی ده‌وێت ڕێك وه‌ك ئیمارات و سعودییه و قه‌ته‌ر، هه‌موویان قه‌ڵه‌و بن و غه‌بغه‌به به‌رده‌نه‌وه و به پاره‌ی نه‌وت باشترین و گرانترین ماشێنه‌كانی دونیا بكڕن و هه‌ر خه‌ریكی ڕاو و درافتینگ بن!
ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه ئه‌مرۆ له‌سه‌ر میدیا نیمچه ئۆپۆزسیۆن و میدیا ته‌قه‌لووبیه‌كان ده‌یانژمێریت، سه‌د ساڵ پێش ئێستاش هه‌ر هه‌تبوو، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌هلی و ئازاد ده‌ركه‌ویت و جه‌ماوه‌ری ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو پێت بڵێن ئازاد و بێلایه‌ن و بوێر و شۆڕشگێڕ، بڵێ هه‌مووی خه‌تای بارزانییه!
كاتێك ویستتان ڕه‌خنه‌ی تووند بگرن، بڵێن ساڵی نه‌وه‌د و یه‌ك هه‌لێكی له‌بار بوو بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی و بارزانی له‌كیسی دا، ئه‌وجا بۆ ئه‌وه‌ی وتاره‌كه‌تان به‌هێزتر بێت، بڵێن: ڕووخانی سه‌دام له ساڵی 2003 باشترین هه‌ل بوو تا ده‌وڵه‌تی كوردیی تیا ڕابگه‌یه‌ندرێ و بارزانی له ده‌ستی دا و نه‌یكرد و چووه‌وه پاڵ به‌غداد، دیسان بڵێن هاتنی داعش هه‌لێكی باش بوو بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی و بارزانی له‌ده‌ستیدا، به‌ڵام له ساڵی 2017 كه دۆخه‌كه سه‌د جار له‌وه‌ی 91 و 2003 و 2014ـی هاتنی داعش باشتر بوو، ئێوه بڵێن كه‌ی وه‌ختی ده‌وڵه‌ته و ده‌وڵه‌ت ژێرخانی ده‌وێت و دنیا دژمانه و كاتی ڕیفراندۆم نییه و بارزانی سه‌رمان ده‌كات به قوڕا و ئیتر له‌م قسانه بكه‌ن!
ئه‌گه‌ر له مه‌لایه‌ك بپرسیت كورد بۆ ده‌وڵه‌تی نه‌بووه؟ ڕه‌نگه پێی وا بێت كورد ئیماندارێكی باش نه‌بووه و به‌باشی وه‌حده‌ی ئیسلامی و مه‌زهه‌بی خۆی نه‌پاراستووه، له شاعیرێك بپرسه، ڕه‌نگه پێی وابێت دونیای ئه‌ده‌بی و شعری ئێمه كێشه‌ی تیایه، له تێكڕای كوردیش بپرسه كه بۆچی نه‌ته‌وه‌كه‌ت ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نیه؟ هه‌ر هه‌مووی پێی وایه كه‌سێك ده‌بوو ئه‌و ده‌وڵه‌ته دروست بكات و نه‌یكردووه! هیچ كه‌سێك پێی وا نییه خۆی ئه‌و كه‌سه‌یه، نیوه‌یه‌ك له هه‌موو كورد وه‌ستاوه و ته‌نیا ته‌ماشا ده‌كات، ئه‌گه‌ر بارزانی باسی ده‌وڵه‌تی كرد، ئه‌ڵێت ئه‌وه شانشینی بۆ خۆی دروست ده‌كات و ده‌وڵه‌تی وه‌كو سعودییه و ئیماراتمان ناوێت، خۆ ئه‌گه‌ر پێشی دروست نه‌كرا، جنێو پێ ده‌ده‌ن و قاقا لێ ئه‌ده‌ن و ده‌ڵێن ده‌وڵه‌ت به‌و دروست ناكرێ، ئه‌سڵه‌ن ئێستا كار له دروستكردن و نه‌كردنی ده‌وڵه‌تیشدا نه‌ماوه، هاتووه‌ته سه‌ر ده‌ته‌وێت یان ناته‌وێت؟!
هه‌رچی عه‌ره‌بی ئه‌م دونیایه هه‌یه، له‌وپه‌ڕی ئه‌فریقاوه تا ئه‌مپه‌ڕی ئاسیا، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ناراوه‌كانی ئه‌وروپاش، دژی ئه‌وه بوون به‌رزاییه‌كانی جۆلان بخرێته سه‌ر ئیسرائیل! كه‌چی كه كه‌ركووك له‌لایه‌ن حه‌شدی مه‌زهه‌بی و تائیفییه‌وه داگیر كرا، نیوه‌یه‌ك له شارێكی ڕۆشنبیره‌وه دانیشتبوون و چه‌پڵه‌یان لێ ده‌دا!
جۆلان هه‌زار و هه‌شتسه‌د كیلۆمه‌تر دووجایه، هه‌ر هێنده‌ی ده‌باشان و ئه‌زمڕی سلێمانی ده‌بێت، له سلێمانیش ئه‌و پرسیاره خرایه به‌رده‌می خه‌ڵك "ئایا ده‌ته‌وێت هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ببێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ؟"، نزیك به سه‌دی چل و پێنجی خه‌ڵك هه‌ر نه‌هاتنه ده‌نگدان و له‌و سه‌دی په‌نجاو پێنجه‌ش كه مایه‌وه، نزیكه‌ی سه‌دی پێنجیان وتیان نه‌خێر نامانه‌وێت كوردستان ببێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ! ئه‌و حیزبانه‌ی كه ئه‌م خه‌ڵكانه‌یان هان دابوو تا نه‌خێر لێ بده‌ن، پێشتر هانی خه‌ڵكیان ده‌دا كه داوای ئه‌وه بكه‌ن سلێمانی ببێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ!
كاتێك كه‌ركووك به‌ده‌ست كورده‌وه بوو، به‌رده‌وام تاقمێك خۆپیشاندانی ده‌كرد و تاقمێكیش ده‌چوونه سه‌ر پاڵاوتگه‌كانی نه‌وت و هه‌ندێك خه‌ڵكیشیان هانده‌دا بۆ به‌ردبارانكردنی نووسینگه‌یه‌كی بچووكی په‌رله‌مانی كوردستان كه تازه له كه‌ركووك كرابوویه‌وه، زوو زووش له فه‌یسبووكه‌وه په‌یجی ده‌مهه‌راشیان دروست ده‌كرد و داوایان ده‌كرد كه‌ركووك بكرێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ!
حیزبۆكه و كۆمپانیا سیاسییه‌كانی شار، ئه‌وه‌نده خه‌ڵكیان پڕ و توڕه كردبوو، ئه‌گه‌ر ئێستاش ڕیفراندۆمێك بكه‌یت و بڵێی: ده‌ته‌وێت سلێمانی له هه‌ولێر جیا بێته‌وه؟ دوور نییه زۆرینه‌یه‌ك به‌ڵێ لێ بده‌ن و فه‌لسه‌فه و به‌هانه‌ی شاعیرانه‌شی بۆ بهێننه‌وه! ئێستاش ئه‌و گه‌نجانه له فه‌یسبووكه‌وه قه‌شمه‌ری به ڕیفراندۆم و ئه‌و هه‌وڵه ده‌كه‌ن كه نیوه‌یه‌ك له كوردی ڕاسته‌قینه به‌وپه‌ڕی ڕاستگۆییه‌وه ویستیان ده‌وڵه‌تی پێ دروست بكه‌ن! چه‌ند پۆستێكی فه‌یسبووكی كوردستان بیست و چوار و ڕووداو به كۆمێنتی قاقا و قه‌شمه‌ری تازه ده‌كه‌نه‌وه كه باسی ده‌وڵه‌تی تیا كرابوو، هاهاها به پاسپۆرتی كوردی بچین بۆكوێ؟! ئه‌مه ئه‌و نه‌وه‌یه بوو ده‌یانویست له‌و شۆڕشه‌ی پێ بكه‌ن كه فه‌ره‌نسییه‌كان ساڵی 1789 كردیان!
سایته سێبه‌ر و ته‌قه‌لووبییه‌كانیش كه جاشكاتب و جاشپاسداره‌كان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، هێشتاش شه‌رم ناكه‌ن و به‌زاریاندا نایه‌ت باسی جینۆساید و وه‌حشیگه‌ری حه‌شدی شه‌عبی بكه‌ن، كه‌چی وه‌ك مه‌ترسییه‌كی گه‌وره شیمانه‌ی ئه‌وه لێ ده‌ده‌ن گوایه پارتی ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ڕابگه‌یه‌نێت و ئه‌گه‌ر بۆی كرا ڕیفراندۆمێكی تر بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه له هه‌موو شت هاندراوه‌كه، (یا علی مدد)ێك بكات و بێنه پێشه‌وه و ڕێی لێ بگرن!